نیشانه‌یه‌کی تری ئیفلاسی ده‌سه‌ڵات..
Tuesday, 21/06/2011, 12:00
ئێمه‌ی کورد، به‌شه‌قام وئۆپۆزسیۆنهوه نابێت ته‌نها ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات بگرین،
ناڕازی بین و باسی عه‌یب ودزی بکه‌ین، حه‌ق حه‌قه، ئه‌گه‌رچی ڕژیم چه‌ند پیس و
چه‌په‌ڵه، گه‌نده‌ڵه ئه‌گه‌ر، ئه‌ڵێم خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر، کارێکی باشی کرد ئه‌وه ده‌بێته
مایه‌ی دڵخۆشکه‌ر و ده‌بێت هه‌موومان ده‌ستخۆشی لێبکه‌ین و چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ین
تاکو ڕژیم گله‌یی نه‌کات و به‌رده‌وام بێت له سه‌ر ئه‌و کار و کرده‌وه چاکانه.
له‌م ڕۆژانه ڕژیمی کوردی دههۆڵچییهک، بۆقێک، زوڕناژه‌نێکی ڕژیمی پیسی
به‌سه‌رچوو، ڕژیمی به‌عسی پیس و دوژمنی به سه‌رنووسه‌ری ۆژنامه‌ی خه‌بات
هه‌ڵئه‌بژێرێت و داده‌مه‌زرێنێت. ڕژیم شێرزاد عبدالرحمان داده‌مه‌زرێنێت بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی گرنگترین ڕۆژنامه‌ی پارتی که ئاوێنه‌ی بیر و باوه‌ڕی پارتییه. له
کاتی وادا، له‌م جۆره موناسهبانه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان به گه‌وره و بچووکه‌وه
بڕژێنه سه‌ر شه‌قام، نه‌ک ته‌نها چه‌پڵه لێبده‌ن ئه‌مه شایانی حه‌وت شه‌و و حهوتڕۆژ
ده‌هۆڵ و زوڕنایه، له هه‌موو ڕادیۆ و تلفزیۆنه‌کان کارتی پیرۆزبایی بۆ بنێرن، ده‌ستخۆشی لێبکه‌ن و هانیبده‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون له‌م جۆره کرده‌وانه.
ئایا پارتی کادری دڵسۆز و باشی نه‌ماوه یان هه‌مووی دوور خستۆته‌وه، ناچار بووه
یان ئه‌مه نیشانه‌ی ئیفلاسی ڕژیمه، نیشانه‌ی وێرانی و کاولکردنه، ئه‌مه مایه‌ی
شه‌رمه‌زاری و سه‌رشۆڕییه‌کی گه‌وره‌یه، ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بێبایهخدانه، بریندار
کردنی هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵکی کوردستانه به گشتی و پارتییه خه‌باتکه‌ر و
دڵسۆزه‌کان، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به تایبه‌تی. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕژیمه زۆر
موعجه‌به به به‌عس له هه‌موو شتێکدا چاوی لێده‌کات و شوێنپێی که‌وتووه.
ئایا ده‌سه‌ڵات پێویستی به که‌سانی وایه بۆ چه‌پڵه‌لێدان یان ئه‌مڕۆ پێویستی به
زوڕناژه‌نی وایه چونکه له‌م مه‌رحه‌له‌یه ده‌توانێت، له به‌عسه‌وه فێر بووه، خبره‌ی
هه‌یه، باش فووی تیا بکات، پۆڵش بکات، هیچوپووچ پیرۆز بکات، ڕه‌ش بکات به
سپی، درۆی گه‌وره بکات و ناحه‌ق بکات به حه‌ق. که‌سی وا قه‌ت، هه‌رگیز بێجگه
له ووشه‌ی ئه‌زبه‌نی و به‌ڵێ قوربان به‌ڵێ گه‌وره‌م له حهزرهتیانا هیچیتر ناڵێت و
نازانێت. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌کی تری بۆ گه‌نی و ناشرینی ئه‌م ڕژیمه‌یه که ده‌یه‌وێت
به‌م شێوه‌یه که‌مێ جوانی بکه‌ن، شانی بته‌کێنن، خۆیان بۆ بچه‌مێنن، کڕنووشی بۆ
ببه‌ن و ده‌ستی ماچ بکه‌ن. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له دیارده‌کانی ڕژیمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی که
ته‌نها له کوردستان و هه‌ندێ ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و دواکه‌وتوو ماوه. چه‌په‌ڵ، ملکه‌چ
درۆزن، پیاوکوژ پیاوی ئاغان، نزیکی ئاغان، زمان و گوێ و چاو و ده‌ستی ئاغان، ئینسانی دڵسۆز، سه‌رفراز، سه‌ربه‌رز، مه‌رد و ئازاد هه‌میشه ناحه‌ز و
نامۆ و ئاژاوه‌چین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست