یەكگرتووی ئیسلامی وهەڵوێستێكی لاواز وترسنۆك
Sunday, 11/12/2011, 12:00
یەكگرتووی ئیسلامی هەمیشە وەك پارتێكی هێمن ولەسەر خۆ دەهاتەپێشچاو. هەروەها بەدووربین وحەكیم. بەڵام رَۆژانی دوویمانگ ودواتر وێنەیەكی ناشرین وساكار وهەروەها لاواز وترسنۆكی پیشانداین. یەكگرتوو ئەوەندە ساكارە لەبەرزانی بەجیا لەپارتی دەرَوانێت وحسابی بۆ دەكات. تەنها رَۆژێك دوای شانۆگەریەكەی زاخۆ هەندێ لەبەرپرسەكانیان سوێندیان دەخوارد وبەهەمو شێوەیەك دەیانویست باوەرَ بەبەرزانی بێنن كە ئەوان بێگوناهن. یەكگرتوو بەرزانی بەحاكمێكی دادوەر دەزانێت بۆیە پەنایان بردۆتەبەر ودەیانەوێت لەبێگوناهی خۆیان رَازی وقانیعی بكەن. باشە یەكگرتوو نازانێت بەرزانی سەرۆكی پارتییە وهەر بریارێك ,هەر پلانێك وهەر ئیجرامێك پارتی بریاری لەسەر دەدات بەرزانیش ئاگادارە وبەشدارە. ئەمە بیست ساڵە بەرزانی لەكوردستان حوكم بەرَێوە دەبات كەی تەنها رَۆژیّك تەنها جارێك وەكو سەرۆكی هەرێم رەفتاری كردووە؟ كەی تاكو ئێستا بێلایەن بریارێكی داوە تاكو ئێستا رَجای لێبكەیت ولێیبپارَێیتەوە وچاوەرَوانی حوكمێكی عادلانەی لێبكەیت؟
بۆچ پارتی داوای دانشتنی لەگەڵ یەكگرتووكرد؟ دوای ئەوەی پلانە كرچوكاڵەكەی پارتی لای هەموان ئاشكرا ورَسوابوو,لە هەموانەوە ئیدانە وشەرمەزاركرا,تەنانەت تاڵەبانی خۆی ویەكێتیش,لەزۆر دەوڵەتان خۆپیشاندان كرا پارتی ویستی بە هەر شێوەیەك بوویە وەزعەكە بگەرَێنێتەوە دۆخی جاران وئەو هەڵەیە لەبیر بباتەوە.
بەڵام بۆچ یەكگرتو بەدانشتن رَازیبوو؟ یەكگرتوو یەكێكە لەو سێ لایەنەی ئۆپۆزسیۆن كەدانشتنی لەگەڵ دەسەڵات تەنها بەمەرج قەبوولبووە, بۆچی ئێستا وا بەئاسانی بێرَەزامەندی لایەنگران وكادیرانی و بێشەرتوشرووت ملی دایەبەر؟ ئایا لەسەر داوای تورك بووە؟لەوانەیە.ئایا پارە یان ترس؟. لەوانەیە یەكگرتوو بیریان لەنانبرَین كردۆتەوە بۆیە ترسان. پارە لە كوردستان, لای حزبە كوردستانیەكان حەشر دەكات, زۆر حزبمان بینی لەپێناوی پارە هەموو ئەخلاق وخەبات ومیللەت وكوردایەتی ورَەوشتێكی باشی بەلاخست ولەبیركرد, ئەی بۆ یەكگرتوو نەیكات؟
هۆی دووەم ترسە. كەواتە ترس لەپارتی,ترس لەزوڵمی زیاتر, ترسی سووتانی بارەگانی هەولێر و دەستگیركردنی سەركردەكانیان. ئەمە چەند جارێكە پارتی ئەم كەتنەی بە یەكگرتوو كردووە, سەیر كەن یاران چ گۆبەندێكی گێرَا.......ودەیترسێنێت رێكخراوەكانی تێكدەدات چەند كەسێك دەكوژێت بارەگاكانی دەسووتێنێت سەركردەكانیان دەستگیردەكات لەگەڵ دەیان ئەندام ودوایی دەیكات بەمەكرەمە ودەستكەوت وبەریاندەدات ودواییش بە هەندێ پارە ئاسەوارەكان لەناو دەبات,پارتی دەست دەوەشێنێت ومەرامەكانی بەدی دێنێت وئینجا داوای گفتوگۆ دەكات, ویەكگرتووش, چونكە كار زۆرە, رَازی دەبێت وهەم یار باقی وهەم سوحبەت باقی.
حەدیسێكی پێغەمبەر(دروودی خوای لێبێت) دەڵێت ئینسانی بەباوەرَ لە كونێكەوە دووجار پێوە نادرێت.بەڵام برایانی یەكگرتوو ئەمە چەندجارێكە لەهەمان كونەوە پێوەدران وپێكران. ئایا هۆكە تێنەگەیشتنە لە ئیسلام یان كەم باوەرَییە؟. مرۆڤی بەباوەرَ دەبێ بێجگە لەخوا لەكەسیتر ترسی نەبێت. بەداخەوە نیشانەی باوەرَ لای یەكگرتوو بەدی ناكرێت. چونكە لە زۆر لایەن دەترسن.
پارتی لەقەیرانێكی قووڵ وگەورەدایە, سەری لێتێكچووە وبەهەمو شێوەیەك دەبو گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن دەستپێبكاتەوە, ئا بەم شێوەیە توانی یەكریزی ئۆپۆزسیۆن تێكبدات و یەكگرتوو پەلكێشی دانشتن بكات. كەواتە پارتی دەتوانێت پلان دابنێت وكاربكات بەڵام ئۆپۆزسیۆن چەقیبەستووە وهیچی پێناكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست