کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رَێگامەدەن كوردستان بكەن بە تاریكستان

Wednesday, 18/07/2012, 12:00



ئەمرَۆ دەسەڵاتە گەندەڵەكەی كوردستان چەواشەیەكی تری گەورەی ئەنجامدا.
لەكاتێكدا دەنگوباس بڵاوبۆتەوە كە حكومەتی عیراق رَەزامەندی پیشانداوە كە دەسەڵات وبنەماڵە بەردەوامبن لەنەوتفرۆشتن, دەسەڵات بەیاننامەیەكی دەركردووە بەقسەی بریقەدار ووشەی گەورە گەورە رَازێنراوەتەوە ورَتووشكراوە هێرَش دەكاتە سەر نوری مالكی وبە هەرَەشەی دەزانێت لەسەر دیموكراسییەت.چونكی قسە ورَەفتارەكانی دژن لەگەڵ سادەترین بەهای دیموكراسی, بۆیە بانگی سەرجەم هێزە دیمكراتخوازەكان دەكات(موقتەدای سەدر وئەیاد عەلاوی مەبەستە) هەر وەها رَۆشنبیران بەتایبەتی بەئاگایی برَواننە ئەوەی رَوودەدات پشتگیری لە پرۆسەی بنیاتنانی دیموكراسییەت بكەن.
عراقیەكان دەبێت چاو لەدیموكراسیەتی بیست وچوار عەیارەكەی كوردستان بكەن وفێربن ورَیگانەدەن مالكی وبەرپرسەكان كورَ وبرا وبرازا وخزم وكەس وكارەكانیان لە پلەی بەرز دانەمەزرێنن وحوكمی بنەماڵەیی وەگەرَبخەن.
حكومەتی عیراق دەبێ یەكسانی وعەدالەتی كۆمەڵایەتی لە هەرێم فێربێت وچاویلێبكات وهەر وەها سەروەری یاسا.
مالكی هەوڵدەدات بەسەربازگەكردنی كۆمەڵگەی عیراقی, ئەمەش ناشایستە وناجایزە دەبێ وەكو كوردستان بیكاتە كۆمەڵگەیەكی مەدەنی كە نەچەكدار ونەپۆلیس ونە ئاسایشی تێدا بەدی دەكەیت لەسایەی بەرزانی مەرَ وگورگ پێكەوە دەژین.
حكومەتی عیراق پێویستە بۆ ئەوەی لای میللەت خۆشەویست بن چاو لەبەرپرسانی هەرێم ودڵسۆزیان بۆ میللەت وماڵی گشتی بكەن. بابزانن سەرۆكی هەرێم بەو گەورەییە تەنها یەك ملیۆن دۆلاری بۆ تەعمیركردنی سەیارەكانی تەرخانكراوە.
ئەوەی سەیر وجێی پرسیارە ئەوەیە بۆچی دەسەڵاتە گەندەڵەكەی كوردستان ئەم هیرَشە توندەی ئاراستەی مالكی كردووە لەكاتێدا بە نهێنی هەمو شتێك یەكلاكراوە وبرَاوەتەوە؟ مەبەستەكە رَوون وئاشكرایە تەنها بۆ چەواشەیە, بۆ ئەوەی بڵێن بەرزانی نەترسە تەحەددای مالكی دەكات وئەگەر ئاشكرا نەبوایە خۆیان ئاشكرای ناكەن.
ئەوەی شایانی باسە وسەرنج رَاكێشە ئەوەیە ناوەرَۆك وبیری ئەم بەیاننامەیە رَا وبۆچوونی رَۆشنبیران وشەقامی كوردییە كە رَۆژانە دەیورووژێنن وئاراستەی بنەماڵە وبەرزانی ودەسەڵاتە گەندەڵكەی كوردستانی دەكەن.
لە هەمووی جواتر وسەیرتر كۆتایی بەیاننامەكەیە كە دەڵێت رَێگامەدەن كە وڵات بۆ نێو تاریكستانی نابووت وقێزەون بگەرَێنێتەوە. منیش دەڵێم ئەی میللەتی كورد رَێگامەدەن ئەم دواكەوتووانە كوردستان بكەن بەتاریكستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە