دوژمنه چه‌په‌ڵه‌کان سه‌رکرده‌یه‌کی تری کوردیان تیرۆرکرد
Monday, 10/10/2011, 12:00
دوژمنان وناحه‌زانی کورد، تارمایییه‌کان، بکوژه‌کان، هێزێکی تاریکی دڵڕه‌ق و
دڵڕه‌ش هێڕشیان کرده‌سه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان، چه‌ند
چه‌کدارێک له شاری قامشلۆ هێڕشیان کرده سه‌ر خه‌باتکه‌رێک ئینسانێکی ڕه‌وشت
پاک و دڵسۆزی کورد له ناو ماڵی خۆی تیرۆرکرد، مشعل ته‌مۆیان له ناو برد.
ئه‌گه‌رچی به‌عسه فاشسته‌کان ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌ری بکه‌ن وتورکیا به‌م کرداره
پیسه تاوانبار ده‌که‌ن، ڕێی تێده‌چێت، له‌وانه‌یه ڕاستبێت چونکه تورکیا به ترس و
گرنگییه‌کی زۆره‌وه ته‌ماشا، چاودێری جووڵانی کورد وسه‌رکرده کورده‌کانی له
شۆرشی گه‌لی سوریا ده‌کات وترسی لێنشتوه، ده‌ترسێت هه‌رێمێکی تری کوردی
له‌شانیه‌وه دروست بێت، هه‌ر بۆیه‌ش به‌هه‌موو ڕێگایه‌ک یارمه‌تی وئامۆژگاری
ئه‌سه‌دی ده‌کرد، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وترسه‌یان، ئاواتی کورد نه‌یه‌ته دی. ووشه‌ی کورد
په‌ست وخه‌مباریان ده‌کات، هه‌رێمێکی کوردی به‌جارێ ئۆقره وئارامیان ده‌بڕێت.
هه‌ر بۆیه‌ش له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ناو خاکی تورکیا
کوردیان په‌راوێز ده‌کرد وباگهێش نه‌ده‌کرد.
ئه‌گه‌رچی به‌عسی خوێن‌ڕێژ له درۆ وکوشتن وبه‌دکاریدا یه‌که‌مه،یه‌که‌م تۆمه‌تباری
کوشتن وتیرۆرکردنی ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانه‌مانه. ئه‌م شۆرشگیره سه‌ره‌ڕای چه‌ند
ساڵێکی له ژیانی له زندانه‌کانی ڕژیمی به‌عس به‌سه‌ر بردووه، هیچ کاتێک وچان
وماندوێتی نه‌زانیوه به‌رده‌وام ده‌یانساڵی ته‌مه‌نی له خزمه‌تی کورد وکوردایه‌تیدا
به‌سه‌ربردووه. هه‌روه‌ها ده‌ورێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌یه‌کخستنی ئۆپۆزسیۆنی
سوریا وبووه له یه‌کێ له سرکرده ناوداره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی که له‌م ڕۆژانه
تازه پێکهێنرا وترس ودڵه‌ڕاوکێی لای ئه‌سه‌د و به‌عس وداموده‌زگاکانیان هێنا.
هیچ به‌دووری مه‌زانه ڕژیمی به‌عس مشعل ته‌مۆیان کرده قوربانی پێشکه‌شی
تورکیایان کرد بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ودۆستایه‌تییان. ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه،
پارتیش پێشمه‌رگه و دڵسۆز وخه‌باتکه‌ر ڕه‌ئووف کاملی بۆ ڕه‌زامه‌ندی تورکیا
کرده قوربانی. به ده‌یان سه‌رکرده‌ی کورد وه‌کو قاسملۆ شه‌ره‌فکه‌ندی ساڵح یوسفی
به ده‌ست وده‌سیسه‌ی دوژمنان به‌عس و تورک وئێران تیرۆرکراون.
به‌عس ڕووخاوه و له‌ناو چووه وخۆی بۆ چوون ئاماده ده‌کات، ئه‌وانه‌ی ئێستا له
گه‌ڵی وه‌ستاون ئێران،چین وڕووسیا،ڕووسیا ده‌بن و شه‌رمه‌ز‌ار. هه‌ر وه‌ها سه‌رکرده کورده هه‌رێمیش که هه‌میشه له سه‌ر ئه‌سپی دۆڕاو یاری ده‌که‌ن بێجگه
له دۆڕان و په‌شیمای و شه‌رمه‌زاری هیچ به‌شێکی تریان نییه. نامه‌که‌ی ئه‌سه‌دیش
له‌م ڕۆژانه بۆ مه‌سعوود به‌رزانی که دۆستێکی نزیکیه‌تی، که داوای یارمه‌تی و
ڕێخۆشکردن ده‌کات بۆ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی کوردستانه‌وه چه‌کوته‌قه‌مه‌نی و
حه‌ره‌سخومه‌ینی بۆ سوریا بنێرن، بۆمباران کردنی مزگه‌وته‌کان بۆ وه‌رگرتنی
ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکا و ئیسرائیل وڕۆژئاوا، به‌کارهێنان وورووژاندنی وه‌ره‌قه‌ی
تایفه‌گه‌ری وهاندانیشیعه‌کانو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی خه‌لیج و سعوودییه به کارهێنانی
په‌که‌که دژی تورکیا ئاخر وه‌ره‌قه‌ن ڕژیمه پیسه‌که‌ی ئه‌سه‌د بۆ درێژکردنه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی به‌کاریان ده‌هێنێت هیچ دادی نادات وفریای ناکه‌وێت، ئه‌مڕۆ یان به‌یانی
ده‌گاته سه‌دامی هاوبیر. شه‌هیده‌کانمان له ناو دڵمان، وه‌کو ئه‌ستێره هه‌تاهه‌تایه له
ئاسمانا ده‌مێنن و ده‌دره‌وشێنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست