کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ پارتی چ جیاوازییەكی لەگەڵ بەعسدا هەیە

Wednesday, 26/09/2012, 12:00





زۆر جار بەراوردەك لە نێوان كاروكردەوەكانی بەعسی شۆفینی وشەرمەزار ورَەنگزەرد وپارتی گەندەلی ئاڵازەرد دەكەم دەگەمە ئەو رَایەی كە پارتی ئەگەر چی لە زۆر شتدا چاو لەبەعس دەكات وهەنگاو لەسەر هەمان رێی هەڵەو وچەوت دەنێت ومەسعود بەرزانی دەیەوێت وەكو سەددام حوكم بكات وخۆی بكات بەدكتاتۆر بەڵام لەزۆر جاردا بە دیار دەكەوێت كە پارتی زۆر لە بەعس پیستر وموجرمترە.
سەددام لە زۆر لەشارەكانی عیراقدا خانووی بۆ خۆی دروستكرد بەڵام بەرزانی وكورَەكانی وزۆربەی بنەماڵە وسەركردەكانی پارتی هەموویان لەدەرەوەی وڵات بەتایبەتی لە ئەوروپا قەسر وڤیللا دەكرَن ئەمەش لەلایەن ئابوورییەوە زەرەری گەورە بەئابووری كوردستان دەگەیەنێت كەواتە هەستی نیشتمانیش لای پارتی زۆر كەمترە یان وجوودی نییە.
زۆر جار باس لە قومار دۆرَاندنی كورَەكانی بەرزانی وهەندێ بەرپرسی گەورە دەكرێت بە ملیۆنەها دۆلار لە شەوێكدا بێشك ئەمە زوڵمە ودزی ماڵی میللەتە بەڵام زەرەری گەورەتر دەرچوونی پارەی هەرێمە بۆ دەرەوەی كوردستان وئەمەش زەرەرەكەی بۆ ئابووری كوردستان گەورە وكوشندەیە. بەڵام وەكو دیارە ئەوەی ئەم بنەماڵەیە بیری لێنەكاتەوە وهیچ بایەخێكی لای نەبێت كورد وكوردستان وئابووری وژێرخانی كوردستانە.
لەم رَۆژانە دیاردەیەكی تر سەرنجی رَاكێشام ئەویش بڵاوكردنەوەیەكی زۆری وێنە وپۆستەری نێچیرفان بەرزانییە لە زۆربەی دوكان وشەقامەكاندا ولەسەریان نووسراوە, بە لەهجەی بادینی وسۆرانی, تۆ خۆشەویستی هەموانی. لێرەش یەكسەر سەددامی دۆست وهاورَێ وهاورَای بنەماڵەم هاتەپێش چاو. لەهەمانكاتدا پرسیارێك هاتەئاراوە تۆ بڵێی ئەویش هەوڵی سەرۆكایەتی هەرێم نەكات؟
لە یازدەی ئەیلوولی ئەمساڵدا پارتی نەك تەنها بایەخێكی زۆرتریدا بەم یادەوەرییە بەڵكو بەعس ئاسا ترس وهەرَەشەی لە زۆر شاردا بەكار هێنا دژی ئەو فەرمانبەرانەی بەشداری ئەو بۆنەیە نەكەن. ئەمە ورَفاندن ودەستگیركردنی هەندێ هاوڵاتی نیشانەی غروور وهەست بەهێز كردنە بەتایبەتی دوای داگیركردنی هەر سێ كۆچكەی دەسەڵات.كەواتە رَژیمی بەعس لە كوردستان سەرلەنوێ دەستی پێكردەوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە