سەلەفیەكان نەورۆز ومیللەتی كورد ئیهانەدەكەن
Wednesday, 21/03/2012, 12:00
چەندەها ساڵە عەرەبە شۆفینیەكان هێرَشیان دەكردە سەر نەورۆز ومەلاكان ئاگری نەورۆزیان بەئاگرپەرستی ومەجووسەكان ناودەبرد وبەهەمو شێوەیەك دژایەتی كورد وكەڵتوور ورَەوشتی پاك وبەرزی كوردەواریان دەكرد.
ئێستا لەهەولێرەوە لەپایتەختی كوردستانەوە هەمان قەوانەی نەشاز دووبارە لێدەدرێتەوە كابرایەكی سەلەفی بەناوی مەلا عبدالێمد دەڵێت نەورۆز كوفرە وهەركەسێ ئاهەنگ بگێرَێت كافرە.
جەنابی مەلا دەفەرموێ نەورۆز حەرامە چونكە زۆرشتی فسق وفجوور وشتی خراپی تێدا روودەدات. خوا رووی درۆزن رَەشكات. واباسی نەورۆز دەكات وەكو ئێمەی كورد ئاگامان لێنەبووبێت ونەماندیبێت.ئاگری نەورۆز كەلای كورد نیشانەی سەركەوتن وئازادییە لای مەلا حەرامە ئەگەر چی لە قورئاندا پیرۆزە. خوا یەكەم جار وەكو ئاگر خۆی پیشانی موسای پێغەمبەر دا.
مەلا بۆترساندنی موسڵمانان لەغەزەبی خوا ورَازیكردنیان بەرَاكەی پەنا دەباتە بەر هەندێ قسەی قۆرَ ولاواز وبێمەعنا وەكو بڵێی لە گەڵ مەرَوماڵاتا قسەدەكات.
نەورۆز كوفرە چونكە پێغەمبەر وسەلەف نەیانگێرَاوە كەواتە بەدعەیە وهەمو بەدعەیەكیش كوفرە ولەرَێلادانە وخاوەنەكەی بۆ دۆزەخە.
ئەرێ جەنابی مەلا سەیارە, تەیارە وكۆمپیوتەر وئینتەرنێت وئەو فێسبوكەی جەنابت باسیدەكەی زادەی دەستی (بەرَای تۆ) كافرانە وبدعەیەكی گەورەیە نە پێغەمبەر وهیچكەس لەسەلەفەكان نەباسیانكردووە وقەت بەكاریان نەهێناوە نازانم بۆچی جەنابت چاو لەوە دەپۆشیت وهەموویان بەكار دەهێنیت.
مەلا بە ناحەق نەورۆز بەجەژنی گاور وجوولەكە(لەگەڵ ریزم بۆیان) دەژمێرێ نەك تەنها ئەمە بەڵكوكاوە ومیللەتی ئیبراهیم بەكافر لەقەڵم دەدات , لەقورئانی پیرۆزیشدا دەڵێت(ومن احسن دینا ممن اتبع ملە ابراهیم حنیفا)
ئەگەر كوردێك یان چەند هەزار كوردێك كوفر بكەن بەهیچ شێوەیەك نە ئەردۆغان ونە مەلا ێمد نەهیچ كەسێكیتر حەقی ئەوەی نییە بەكورد بڵێ كافر. چونكە چوار ئەوەندەی ئەوانە لە مزگەوتن وپێنجفەرزە نوێژ دەكەن.
كە دەنگە نەشازەكەی مەلا كپبوو لەقینا وئەوەندە پەستبووبووم پەنامبردە بەر گۆرانی نەورۆز بەدەنگە خۆشەكەی خوالێخۆشبوان ساڵح دیلان ورەفیق چالاك وحەسەن زیرەك وگوێم لێیانگرت ولەگەڵیان دەمگوتەوە(سوپاسێكی گەورە بۆ كوردستانپۆست كەئامادەی كردبوون) وئینجا دەستم بەنووسینكرد.
نەورۆز جەژنە, رۆژی پێنجی مارت كە رۆژی رَاپەرَینە جەژنە رۆژی رووخانی بنەماڵە جەژنە رَۆژی ئیعلانی دەوڵەتی كوردی جەژنە جەژنی پیرۆز وگەورەی میللەتی كوردن ونیشانەی خەبات وئازادی میللەتن وتا كورد ماوە هەردەمێنن.هەركەسێكیش بەدڵی نییە سەری دای لەبەرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست