پارتی جارێكی تر یەكێتی رَەزیل دەكات
Sunday, 15/07/2012, 12:00
لەم رَۆژانە فازیلی موتنی جارێكیتر گەرَایەوە مەیدانێ. موتنی لە كەناڵی كوردستانتیڤی باس لە برادەری یەكگرتوو وخیانەتی یەكێتی دەكات.
موتنی دەڵێت ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامییەوە نزیكین ولە هەمو حزبەكانیتر(بەردە بۆ یەكێتی) نزیكتر بووە لێمانەوە. بەڵام موتنی لەبیری چوو هەندێ بەڵگەی زیندی بۆ ئەو نزیكییە پیشانمان بدات. وادیارە بۆ چەند جارێك سووتاندنی بارەگاكانی یەكگرتوو لەبادینان وسیناریۆكەی زاخۆ ودەستگیركردنی دەیان ئەندام ولایەنگیری یەكگرتوو نیشانەی زیندووی بەڵگەنەویستی ئەو خۆشەویستی ونزیكبوونەیە. وادیارە پارتی وەكو هرچە وئەوە ناسكترین وجوانترین شێوەی رَەفتاریەتی لەگەڵ نزیكەكان.
ئەم قسانەی موتنی لە هەڵوێستە نەزان وخەشیمانەكەی سەركردایەتی یەكگرتو سەرچاوە دەگرێت كە بۆ رەزامەندی پارتی وبەرزانی, ودوای ئەوەی بەرزانی خۆی خستە دەخیلیان, دەنگی خۆی خستە لیستی دوژمنانی مالكی.
گەنجانی یەكگرتو یەكسەر لەفیسبوك بەهەشت خاڵ وەڵامی موتنی دەدەنەوە وهێرَش دەكەنە سەربەرزانی وئاشكرای دەكەن لەبەر ئەوەی كورَە قومارچیەكەی لە پلەیەكی بەرزدا دامەزراندووە, سەرپەرشتی تاڵانی كوردستان دەكات وخۆی كول فیل كولە بۆیە بەسەرۆكی خۆمانی نازانین ولەسەركردایەتی یەكگرتو داوادەكەن چیتر موجامەلەی بەرزانی نەكەن
مەتنی لەدوای ئەم كلكەلەقێیە لە گەڵ یەكگرتوو دەڵێت ئێمە تاڵەبانیمان كردە سەرۆكی عیراق. ئایا ئەمە مننەتە یان هەرَەشەیە؟ پارتی وەكو دیارە دوای هەڵوێستەكەی تاڵەبانی وهەندێ پەرلەمانتاری یەكێتی ورَاوەستانیان لگەڵ مالكی وپووچەڵكردنی پلانەكانی بەرزانی, بەرزانی وپارتی لەناخەوە بریندارن ولە بەهانە بۆ تۆڵە دەگەرَێن.
وەڵامدانەوەی قسەكەری پارتی بەتوندی بۆ قسەكانی عادل موراد كەوتبووی دۆستە نوێكانی بەرزانی دوژمنی كوردن ئەمەش حەقیقەتە وهەمومان دەیزانین, ئاوێنەیەكە توورَە وهەستبەئیهانە وبرینداری پارتی پیشانمان دەدات.
عادل موراد وئاڵا تاڵەبانی لەباتی ئەوەی دەهۆڵ وزورَنا بێنن و بەسەركەوتنە گەورەكەی بەرزانی بەسەرمالكیدا(با درۆ وچەواشەش بێت) خۆشیبكەن وهەڵپەرَن قسەی وادەكەن كەخزمەت بەدوژمنانی كورد دەكات. ئەمەش خیانەتە ودەبێ بێحسابێكی توند نەبوورێت.
منەتكردنی ئێستای پارتی بە سەر تاڵەبانییەوە ئیهانەیەكی گەورە وهەرَەشەیە لەیەكێتی .پارتی دەڵێت ئێمە دامانناوە ودەتوانین بیفرَێنین. یان پەیوەندی ئیستراتیجی تێكدەدەین بەمەش زەنەقی زۆربەی سەركردایەتی یەكێتی دەچێت ودەشڵەژێن چونكە دەترسن نانبرَین بكرێن. بۆیە ئامادەن عادل مورادیش وەكو جەبار فەرمان بكەنە قۆچی قوربانی پەیمانی ئیستراتیجی.
كەی كەنجانی یەكێتی قسەدەكەن ودەڵێن تاڵەبانی بەرزانی وەكو دكتاتۆرێك وتاكرَەوێك بەسەر كوردا چەسپاند, كەی هەڵوێست وەردەگرن ودەجووڵێن وبەسەركردایەتی خۆیان دەڵێن بەسە, بەسە میللەت فرۆشی وسەرشۆری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست