خاڵێکی گرنگ بنەماڵە وسەلەفیەکان کۆ دەکاتەوە
Tuesday, 28/05/2013, 12:00
ماوەیەکە سەلەفیەکان دەستیان داوەتە پۆڵشکردن وبۆیاغکردنی مەسعودبەرزانی کە مێژویەکی ڕەشی بۆ خۆی وبنەماڵەکەی لەم ساڵانەی حوکمێدا تۆمارکردووە وبەئەنجامگەیاندووە.
خاڵێکی زۆر گرنگ بنەماڵە وسەلەفیەکان کۆدەکاتەوە ولەیەکیان نزیک دەکاتەوە، ئەویش هەردوولایان حزبێکی تیرۆرستن وباوەڕیان بەتیرۆر هەیە دژی هەموو ناحەز نەیارەکانیان بەکردار ئەنجامیدەدەن.
لەناوبردنی وکوشتن وسەرنگومکردنی دەیان لاو ودڵسۆزی ئەم میللەتە بەدەستی پارتی وبنەماڵە تەنها لە سەر ڕای جیاواز بەڵگەیەکی روونە وپارتی خۆیشی نکوولیلێناکات. سەلەفیەکانیش هەروەها بەفەخری دەزانن پێیان بوترێت تیرۆرست وشانازی پێوەدەکەن.
کابرایەکی سەلەفی مەسعودبەرزانی بە ئەمیرالمومنین ناو دەبات، ئەمەش لە ئاینی ئیسلامدا جایزنییە چونکە پێش چەند ساڵێک بزووتنەوەی تالیبان لە ئەفغانستان مەلا عومەر سەرۆکی تالیبانی بەم ناوە لەقەڵەمداوە، کەواتە مەلا ئومەر ئەمیرالمومنینە ونابێت لەهەمان کاتدا دوو ئەمیر هەبێت. ئەمە سەرپێچی شەرعی ئیسلامە.
لە ئاینی ئیسلامدا زوڵم وناعەدالەتی دوو ڕەوشتی قێزەون وناشایستەن وخوا خۆی قەدەغەی کردوون، وبەدەیان ئایەتی قورئان باسی لێوەدەکەن. هەروەها لە مێژووی ئیسلامدا بەڵگەی زۆرمان بەدەستەوەیە ئەوە دەسەلمێنێت کە شۆرش وڕاپەڕینیش دژی زاڵم وگەندەڵ وناعادل حەرام نییە وڕێیپێدراوە.
لە زەمانی ئیمامی عەلی چوارەم خەلیفەی ئیسلام هەندێ موسڵمان شیریان دژی عەلی کێشا وشەڕی حوشتری بەناوبانگ ڕوویدا. ئەوەی شایانی باسە لێرەدا وسەرنج ڕاکێشە عائشەی خێزانی پێغەمبەر لەگەڵ ئەو کۆمەلە دژ بە عەلی بوو.
کەواتە هەموو بەڵگە وقسەکانی سەلەفیەکان لە بەرژەوەندی مەسعودا درۆی بێبایەخ وهەڵبەستراون.
من لێرەوە، لەڕیگای کوردستانپۆستەوە داوا لە حزبە ئیسلامیەکان دەکەم بەڕەسمی وناڕەسمی دژی قسەکانی ئەو کابرایە کە ناوی باوکی حارسە، یان قسە وڕای پاراستن خۆیەتی بوەستن وپووچەڵ بکەنەوە وبەدرۆ بخەنەوە. لەوانەیە هەندێ ئەو قسانە بێبایەخ وبێبەها دەبێنێت وبەهیچی نازانێت، بەڵام بێدەنگی زەرەر بە ئیسلامی پیرۆز دەگەیەنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست