ئێستا بەتەواوی حوكمی بنەماڵە هاتەدی
Tuesday, 10/07/2012, 12:00
مەسعود بەرزانی بۆ دۆست ودوژمن پیشانیدا ودووپاتیكردەوە كە ئەو لەمالكی تاكرَەوتر ودكتاتۆرترە. لەدەولەتێكی دواكەوتو وەكو یەمەنیش رَووی نەداوە سەرۆك وسەرۆك وەزیران وسەرۆكی دەزگای پاراستن لەیەك بنەماڵە بن.باب وكورَ وبرازا. بەڵام لەهەرێمێك دەسەڵاتەكەی بێوێنە, لە هەمو جێگایەك لەسەر رووی ئەم زەمینە دواكەوتووتر وتاكرَەوتر سەرۆكی هەرێمەكە مەسعود بەرزانی دەسەڵاتێكی بێپایان دەداتە كورَەكەی خۆی مەسرور بەرزانی وبەسەرۆكی پاراستن دایدەمەزرێنێت ونە پەرلەمان ونەسەرۆكی حكومەت دەسەڵاتی بەسەرەوە نییە.نەخێر بەڵكو دەسەڵاتی لەوان زیاترە. ئەمە چەسپاندن وبەهێزكردنی حوكمی عەشایری وبنەماڵەیە. كەواتە ئێستا دەسەڵاتی حەقیقی كوردستان بنەماڵەیە. ئەمە هەوڵێكە بۆ دروستكردنی ئیمارەتی بارزان لەجیاتی دەوڵەتی كوردستان. چونكە پەرلەمانەكەمان بە مەغۆل لەدایكبووە وبۆیە بەتەواوی لەرَۆژی پەیدابوونیەوە تاكو ئێستا نەیتوانیوە كارەكانی بەدروستی بەرَێوەببات پەككەوتەیە.
ئەم كارەی بەرزانی بەواتای جارَدانی حوكمی باری نائاساییە. هەرَەشەیە لەمیللەت لەئازادی وئازادیخوازان ولەباربردنی دیموكراتییەتە وخنكاندنی ئازادییەكانە وئیعلانی چەسپاندنی حوكمی پۆلیسییە وئاوەدانكردنی زندانەكانە.
بەرزانی بەم كردارە لەمكاتەدا دەیەوێت بۆ ماوەیەك خەلقی كوردستان سەرقاڵی بابەتێكی لاوەكی بكات تاكو شەرمی شكەست ودۆرَانەكەی لە شەرَی دژ بەمالكی پەردەپۆشبكات.
مەسعود بەرزانی بەم بریارەی حوكمی ئیعدامیدا بەسەر پرۆسەی چاكسازی وگۆرَین وبەرەوپێشەوەچوون وئاساییكردنی بارودۆخە نائارام وشڵەژاوەكە ویەكخستنی ماڵی كورد, وهەوڵی زیاترە بۆ چەسپاندنی گەندەڵی وبەتاڵانبردنی ماڵی گشتی.
ئەم كارەی بەرزانی دژی پەیمانی ئیستراتیجییە لە گەڵ یەكێتی. چونكە سەرۆكی هەرێم وسەرۆكی حكومەت پارتییە دەبوایە سەرۆكی پەرلەمان وسەرۆكی دەزگای
پاراستن لەبەشی یەكێتی بوایە. پارتی كڵاوێكیتری كردە سەر یەكێتی,چونكە هەمو دەزانین جێگر هیچ دەسەڵاتێكی فیعلی نییە. یەكێتی جارێكیتر نەك لەقەی لەبەختی خۆیدا بەڵكو سەری خۆی شۆرَكرد وبێدەنگی هەڵبژارد.
مەسعود بەرزانی بەم كارەی ئامادەكردنی جەنەرَال مەسرورە بۆدوای خۆی بۆ حوكمی ئیمارەتەكە. كەواتە رَۆژی سەخت ورَەش وتاریك بەرَێوەیە. میللەتیش تەنها دوورَێی لەپێشدایە خوانەخواستە بێدەنگی وسەرشۆرَی هەڵبژاردن ئەمەش لەمێژووی كوردا نەبووە ورَووینەداوە, یان بەردەوامبوون لە خەبات وتێكۆشان تاكو سەركەوتن ئەمەش تەنها رَێیە كە میللەتی كورد هەمیشە گرتوویەتەبەر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست