کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆ کودەتایەکی لە ناو یەکێتی ئەنجامدا

Monday, 03/02/2014, 12:00




یەکێتی نیشتمانی بە هەنگاوی گەورە ڕوو بەرەو کۆتایی هێنان وئاوابووندایە. دوای ئەوەی بڕیار درا بەڕەسمی سێ باڵ دروستبکرێت وهەموو دەسەڵاتەکانی تاڵەبانی بگرنە خۆ، ئەگەر چی ئەمە یەکێ لە چارەسەرە خراپەکانە بەڵام لای هەندێ ئەندامی ساکاری یەکێتی بەسەرەتای چارەسەرێکی مامناوەند بە حەلی وەسەت ومامناوەندی بۆ ئەو هەموو ترازان وناکۆکییە قووڵانەی ڕووبەڕووی بووبوونەوە ویەخەی یەکێتی گرتبوو وبەری نەدەدا.

دوای ئەوەی سێ سکرتێری گشتی بۆ دەستنیشان کران، بڕیار درا سەرەدانی تاڵەبانی بکرێت لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە لەبار ببرێت، بۆ ئەوەی کۆنفراسی یەکێتی کە بریاربوو لە ئاخری مانگی یەکدا ببەسترێت، بۆ ئەوەی گەندەڵەکان وبەرپرسانی شکستەکانی یەکێتی هەر بمێننەوە بۆ ئەوەی مافیاکان بەردەوام بن لەکوشتن وتیرۆر ودرێژە بە حوکمی خۆ بدەن، هێرۆ توانی کودەتایەک بە ئەنجام بگەیەنێت وهەردوو جێگرەکەی تاڵەبانی فتبکات وپەراوێز بخات وگۆنگرە بۆ کاتێکی تاریک ونادیار فەرامۆش بکات.

کەواتە مەکتەب سیاسی وباڵی تاجر وکۆمپانیاکان بە فێڵکردن لەخۆ ولە هەموو کادرانی یەکێتی بەناشەرعی وبەتەزویر بریاری بەردەوامبوونی لە کارەکانی چەسپاند، بەڵام چۆن چەسپاندنێک؟ زۆر لاواز ولەرزۆک. ئایا ئاوا بەئاسانی دەچێتەسەر؟ کوودەتاکەی هێرۆ بە کوێ دەگات، چی لە یەکێتی دەکات ئەنجامەکەی چی دەبێت؟

وەڵامی ئەو پرسیارانە شرین وخۆشەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە، وەکوو شەو تاریکە وزۆر لە هیواوە دوورە، تەنها لە داڕووخان وهەنگاونان بەرەو جەهەننەم نزیکە.

هەندێ کەسیان جارێکیتر پەنایان بردۆتە بەر ئێران وبە تەنها ودوا هیوای چارەسەرێک وجارێکیتر پێکەوە لکاندنەوەی بەشە داترازاوەکان کە ئەوەندە ‌قووڵە هیچ تروسکێکی ڕووناکی وئومێد لە ئارادا بەدی ناکرێت. ئەو ئێرانەی سەرکردەکانی یەکێتی بۆ ساڵانێکی دوور ودرێژ پێش پەیدابوون ودوای پەیدابوونی یەکێتی بە عەیبێکی گەورەیان بۆ مەلا مستەفای بەرزانی وپارتی لە قەڵەمدەدا ودەوتەوە وهەمیشە دووبارەدەکردەوە.

یەکێتی ئێستا نەک تەنها تالەبانی بەڵکوو بە بێ دوو پیاو ودوو هێزی گەوەرەی وەکوو بەرهەم وکۆسرەت، وەکوو چادرێکی شڕ لە بەر گەردەلوولی ڕۆژکاری سەخت وستەمدایە، گلۆڵەی کەوتۆتە لێژی ولە سایەی حوکمی هێرۆ وکودەتاکەی ودەست لەیەکێتی کێشانەوەی کادر ولایەنگران بەکوێ دەگات؟ ئایا هێرۆ بەتەنها بەرگەی ئەو زەمین لەرزە گەورەیە دەگرێت؟ ئەیا بەمە حوکمی بنەماڵەی تاڵەبانی دادەمەزرێت؟ باوەر ناکەم.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە