چەند بەختەوەرن ئەو میللەتانە
Thursday, 19/07/2012, 12:00
چوارشەممە هەژدەی تەممووز نەك تەنها لەخوارووی ئەفریقا بەڵكو هەمو جیهان بەچاوێكی رَیز وحورمەتەوە یادی نەوەت وچوار ساڵەی لە دایكبوونی شۆرشگیر وخەباتكەر وكۆڵنەدەری گەورەی خوارووی ئەفریقا نیلسون ماندیلا كرایەوە وئاهەنگ گێرَرَا.
كێ هەیە ماندیلا نەناسێت؟. كەم كەس هەیە لەجهان ناوبانگی ماندیلا وخەباتی بێوچان ولەخۆ بوردنی نەبیستبێت.
ماندیلا ئەو ئەستێرە درەوشاوەیەیە كە هەمیشە موژدە ومزگینی ئازادی نەك تەنها لەوڵاتەكەی خۆیدا بەڵكو لە میللەتە ژێردەستەكان وهەمو جیهان رَادەگەیەنێت وبڵاودەكاتەوە.
لەدوای بیست وحەوت ساڵ زیندانی سەركەوت وبەسەرۆك هەڵبژێررا بەڵام تەنها چوارساڵ سەرۆكایەتی كرد ووازی هێنا وگەرَایەوە ماڵەوە. ئەوەیە گەورەیی و ئەوەیە هۆی باڵابەرزی وشكۆمەندی ئەم مرۆڤە.
ماندیلا قەت نەیگوت من كردومە ئەبێ هەر بۆمن بێت. كێدەتوانێت ئاماژە بەعەیبێكی ماندیلا بكات پیاوەكە دووپاتی كردەوە بە شایەدی هەمو لایەنەكان كە لە پاكی پاكترە لەپۆڵا قایمترە لەپەرَەی گوڵ ناسكترە.
ئایا میللەتی كورد دەزانێت كە ماندیلا بەبۆنەی كوردەوە میدالیایەكی دەوڵەتی توركی قەبوول نەكرد ورَەتكردەوە. لەكاتێدا هەنێكیتر پارەیەكی زۆر دەدەن بەمافیای ئیتالی تاكو میدالیایەكی مزەوەر ودرۆیینی پێببەخشێت بۆ ئەوەی خۆی بەسەر میللەتەكەیدا گەورە پیشانبدات وخۆی بسەپێنێت.
چۆن پیاو لەئاست چیادا بچووكە ئاوا سەركردە كوردەكان لەئاست ئەم چیایەدا بچووك وبێبەهان.
چەند بەختەوەرن ئەو میللەتانەی سەركردەی وا گەورەیان هەیە, چەند بەدبەخت وچارەرَەش وقورَبەسەرە میللەتی كورد كە بەدەستی سەركردەی دز وگەندەڵەوە گیریخواردووە وموبتەلابووە.
پیرۆز بێت لەماندیلا رَۆژی لەدایكبوونی. پیرۆز بێت لە نەتەوەی خوارووی ئەفریقا, پیرۆز بێت لە كورد, لە هەمو ئازادیخوازان لە سەر تاسەری دنیا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست