ئێستا هه‌موو بوون بهگۆڕانخواز
Wednesday, 20/03/2013, 12:00
نازانم چۆن که‌سێ وه‌کوو مه‌لابه‌ختیار شهرمناکات ولهڕوویدێت باس له دزی وگه‌نده‌ڵی پارتی بکات. مەلا ئاماژە بۆ ئاوسانی ژێر زەوێکانە لە فەردە دۆلار دەکات لە کاتێکدا بەنکەکان بێ پارە ماون.
وه‌نه‌بێت ئه‌م قسای مه‌لا لە دڵسۆزی کورد وکوردستان بێت، چونکه هه‌موومان ئاگاداری هه‌ڵوێستی پیسی مه‌لا و حزبەکەی وپشتگیریکردیان له حوکمی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه وبههێزکردنیانین .
باکه‌س بههەڵەدا نەچێت ووابزانێت مه‌لا ویه‌کێتی گۆڕانخوازن ودهیانەوێت ڕێگا لە دزێکانی پارتی بگرن و گەندەڵی چارەسەربکەن، مه‌لا وحاکم قادری گه‌وره گه‌نده‌ڵی ناسراو وبەناوبانگ لە شاری سلێمانی که خۆشیان به‌فه‌رده دۆلاریان دەستدەکەوێت وبەشدارن لەدزی وگەندەڵی، به‌شێکن له‌و سستمە گەندەڵەی ئابووری کوردستانیان
تێکداوە ولاوازکردووه ته‌نها لە بەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان. قەلەڕەش بە قەلەڕەش دەڵێت ڕووت ڕەش.
قسه وڕهخنەکانی سەرکردەکانی یەکێتی لە کەتێکی وادا تەنها بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنە وڕسواکردنی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەیە کە خۆیان وبنەماڵە بەڕێوەیدەبەن.
ئه‌مە چەندەها ساڵە بزوتنەوەی گۆڕان لە کاتی پەیدابوونیەوە ئەو دزی وگەندەڵیانەی دەستنیشان وڕسواکردووە وبە دڵسۆزی خەبات بۆ گۆڕینیان دەکات نەک تەنها وەکو دروشمی هەڵبژاردن. ئه‌مەش خاڵی سەرەکی و جیاوازی نێوان ڕاست وچەوت، دڵسۆزی گۆڕان وچەواشەی دەسەڵات دیاریدەکات.
پارتی چونکە خۆی حوکم بهڕێوەدەبات ڕێگای چەواشەی لێگیراوە بۆیە ناچارە پەنای بردۆتە بەر پارە وزممەتی خەڵک کڕین لە لایەک وتەزویرکردن وعەرەب ناونوسکردن ونووسینی ناوی وەهمی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش،
ئەم کردارە ناڕەوایەی دەسەڵات وبەکارهێنانی هێز وموڵک وماڵی گشتی لە بەرژەوەندی تایبەتدا هەم بە خیانەت و هەم بە گەندەڵی گەورە لە قەڵەمدەدرێت ودەبێ ڕووبەڕووی دادگای میلەت ببنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست