کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا له‌ ڕێگه‌ی مه‌سعوود بارزانیه‌وه‌ خه‌ریکی پیلانداننانه‌ دژی کوردستانی ڕۆژئاوا

Thursday, 15/11/2012, 12:00







سوپا ئازاده‌که‌ی سووریا ئازادیی له‌ده‌ستداوه‌

ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ گوێ له‌ هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕی سوپا وسوپای به‌ ناوی ئازادی سوریا ده‌گرێت یان ده‌خوێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ئاشکرا ده‌بێت که ئه‌م هه‌ویره ‌زۆر ئاوده‌کێشێت،‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌م نزیکه‌ دوایینایه‌ت وزۆر لایه‌ن له‌به‌رژوه‌ندی خۆیان ده‌ستیان تێخستووه‌ وسوودی لێده‌که‌ن، نه‌ک ته‌نها ئه‌مریکا وڕووس، نه‌ک ته‌نها ئێران که‌ هه‌موو توانا وهێزێکی به‌کارهێناوه‌ بۆ به‌ره‌نگاریکردن نه‌ک ته‌نها له‌ ئه‌سه‌د وڕژیمه‌که‌ی به‌ڵکوو له‌ خۆی وئاینده‌ی جمهووری ئیسلامی. هه‌ر وه‌ها ده‌وڵه‌تی تورکیش که‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی گه‌وره‌ی له‌ سووریا هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌م شۆرشه‌ی گه‌لی سووریا ده‌وڵه‌تی تورک زۆر به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ستی خستۆته‌ ناو کاروباری سووریاوه‌ وکۆبۆنه‌وه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌م وڵاته‌.
له‌وانیه‌ تورک بیریان له‌ داگیرکردنی چه‌ند شارێکی ئه‌م وڵاته ‌گه‌وره‌یه‌ کردۆته‌وه‌ وه‌ک له‌ ڕابردوو شاری ئسکه‌نده‌رۆنه‌ی داگیرکرد. به‌ڵام هۆی سه‌ره‌کی وترسی گه‌و‌ره‌ی تورک له‌م وڵاتهی‌ که‌ خه‌ریکه‌ ده‌ڕووخێت وپارچه‌پاچه‌ ده‌بێت، کورد ومه‌سه‌له‌ی کوردییه‌. هه‌موومان هه‌ڵوێستی تورکیا له‌ شه‌ڕی ئازادی یان داگیرکردنی عیراق له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ ده‌زانین وله‌بیره‌. تورکیا به‌ ئاشکرا دژی ئه‌و شه‌ڕه‌بوو چونکه‌ ده‌یگوت ئه‌مه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌.
ده‌وڵه‌تی تورک چونکه‌ خاکی تورکیا به‌ لاندک ومامانی سوپای ئازادی سووریا ده‌ژمێرێت بۆیه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ ئه‌م سوپایه‌ که‌ خه‌ریکه‌ ئازادی ومه‌به‌ست له‌ ده‌ستده‌دات، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وئارام و هێمنی وئیستراتیجی خۆی به‌کاریبهێنێت.
تورک له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ یارمه‌تی مه‌سعودبه‌رزانی هه‌وڵی چۆڵکردنی کوردستانی ڕۆژئاواکرد، به‌ڵام ناکامیهێنا وسه‌رنه‌که‌وت، ئێستا هه‌وڵده‌دات به‌ پیلانێکی پیس ئه‌م چه‌په‌ڵییه‌ی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت وئاسایش وئارامی کوردستان تێکبدات وکوردیش ته‌فروتوونبکات.
تورک پاڵ به‌سوپای ئازاده‌ وه‌ ده‌نێت ڕوو له‌ شاره‌ کوردیه‌کان بکه‌ن له‌باتی شه‌ڕی سوپا وئه‌مه‌ش بوویه‌ هۆی تۆپباران وبۆمببارانکردنی ناوچه‌ی سه‌ریکانی که‌شارێکی کوردنشینه‌ له‌لایه‌ن هێز وفڕۆکه‌کانی ڕژیمی به‌عسه‌وه‌ که‌ زه‌ره‌رێکی گیانی ومادی زۆری لێکه‌وته‌وه‌، هه‌ر وه‌ک چۆن پێش ماوه‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌کی ئه‌شره‌فییه‌ی شاری حه‌له‌ب به‌ یارمه‌تی جاشه‌کانی سه‌ڵاحه‌ددینی سه‌ر به‌ مه‌سعودبه‌رزانی هه‌مان هه‌وڵ وهه‌مان پیلانی به‌کارهێنا.
ئارامی وخۆ له‌شه‌ڕ دوورخستنه‌وه‌ وپته‌و وبه‌ه‌ێزکردنی یه‌کڕیزی میله‌ت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد وئاینده‌یه‌تی وده‌بێ میله‌ت وپارته‌ کودیه‌کان کاری له‌سه‌ربکه‌ن وپلانه‌کانی دوژمنان پووچه‌ڵبکه‌نه‌وه‌۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە