وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی ڕژیم و چه‌ند سه‌رنجێک
Wednesday, 06/07/2011, 12:00
ڕژیمی کوردی گه‌نده‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن به پرۆژه‌ی چاکسازی ده‌سه‌ڵات ناوده‌نێت. ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ش ته‌ماوی و ناشه‌ففافه وه‌کو هه‌موو کارێکیان به سه‌ر هه‌ندێ خاڵدا باز ده‌دات و له ئاستی هه‌ندێکی تردا
خۆ گێل ده‌کات. له‌مباره‌یه‌وه حه‌زده‌که‌م چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێک بخه‌مه پێش چاوی خوێنه‌رانی کوردستان پۆستی به‌رێز. له سه‌ره‌تاوه ڕژیم ده‌ڵێت(له دوای
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ۲٥-۰۷-۲۰۰۹به‌ره‌به‌ره ناکۆکیه‌کان زیاتر
به‌ره‌و قووڵبوون که‌متر هاوکاری و بواری چاره‌سه‌رکردنیان دراوه) لێره پرسیارێک دێته ئاراوه ؛ئه‌رێ کێ هۆی ئه‌و ناکۆکیانه‌یه، کێ یه‌کڕیزی کوردی
تێکدا؟ هه‌وڵدانی مه‌سعوود به‌رزانی له بێبه‌ش کردنی گۆڕان له پۆستێکی وه‌زاری
له عیراقدا، هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ دژایه‌تیکردنی گۆڕان له ناو په‌رله‌مانی عیراق و کوردستاندا به‌ڵگه‌ی باش نین؟ هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی به‌رزانی و تاڵه‌بانی له پته‌و
کردنی ڕیزی عه‌ره‌باکان و گوێنه‌دان به ته‌بایی و ئارامی کوردستان و داواکانی
خه‌ڵکی کوردستان.
هه‌روه‌ها له پرۆژه‌که‌دا هاتووه(دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال پرۆژه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی حزب و حکوومه‌تی سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر پێشکه‌ش کرد و کابینه‌ی
پێنجه‌میش په‌سه‌ندی کرد) ده‌یانه‌وێت بڵێن له‌وه زیاتر چیتان ده‌وێت ئه‌مه به‌س نییه؟
ئه‌ی بۆ ناڕازین؟ ئه‌م ڕژیمه ڕۆژبه ڕۆژ درۆی گه‌وره، چه‌واشه‌کاری گه‌وره
دروست ده‌کات و بێباوه‌ڕی لای میله‌تزۆرتر ده‌بێت. سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر به‌ڵام کوا
ئه‌نجامه‌که‌ی چی بوو؟ یان ته‌نها قسه‌ی ڕووته و قسه‌ش ناچێته گیرفانه‌وه، گفتی بێ
کردار، چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن، که‌ی جێبه‌جێی ده‌که‌ن یان په‌له‌کردن خراپه زه‌ره‌ر به
مه‌ڕ و ماڵات ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار نییه ڕژیم شتێک ده‌ڵێت، بریارێک
ده‌دات به‌ڵام کردار هیچ.
ڕژیم له ته‌وه‌ری یه‌که‌م(پره‌نسیپی سه‌روه‌ری یاسا ده‌ڵێت؛ پابه‌ندبوون به پره‌نسیپی
سه‌روه‌ری یاسا، له سه‌ر بنه‌مای حوکمڕانی دروست و شه‌فاف، ڕیزگرتنه له سه‌رجه‌م به‌ها مرۆیی و دامه‌زراوه دیموکراتیه‌کانی سسته‌می سیه‌سی ده‌وڵه‌ت...)
ئه‌مه قسه‌یه‌کی جوانه به‌ڵام خه‌ڵکینه گوێ بگرن پ‌د‌ک و ینک ده‌ڵێن سه‌روه‌ری یاسا
ڕیزگرتنه له سه‌رجه‌م به‌ها مرۆیی و دامه‌زراوه دیموکراتیه‌کان. که‌واته ئه‌مه بیست ساڵه له‌م کوردستانه نه‌ک ته‌نها ڕیز له مرۆڤ‌و به‌هایی مرۆڤ نه‌گیراوه به‌ڵکو
بێبایه‌خ و پێشێل کراوه چونکه یاسانه‌ک ته‌نها سه‌روه‌ر نییه به‌ڵکوو هیچ ڕۆڵێکی
ئه‌وتۆی نییه، له ده‌ست و پێدا که‌وتووه، پیاوکوژان، تیرۆرستان خه‌ڵات ده‌کرێن و
ئازادن. ئاوایه پابه‌ندبوون به پره‌نسیپی سه‌روه‌ری یاسا و شه‌فافیه‌ت؟ له بودجه‌کانی
ئه‌مساڵ و ساڵانی پێشوو دیار بوو ڕژیم چه‌ند ڕوون و شه‌فافه. ڕژیم باسی (
په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و بازاڕی ئازاد ده‌کات) به‌ڵام باسی دزی و ده‌یان
پرۆژه‌ی وه‌همی و قۆرخکردنی بازاڕ و ده‌سه‌ڵات ناکات. باسی دیموکراتیه‌ت
ده‌کات به‌ڵام به گوله وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران ده‌دات،تیرۆر وترس به‌کار د‌ێنێت . کردار به عه‌کسی قسه‌یه. ڕژیم
دانی پێناوه میلیشیا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه بیڵێین ئه‌وه خه‌یانه‌ته، باسی دووئیداره‌یی
ده‌کات ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بیکات پاڵپێوه‌نراوه و ئاژاوه‌چییه، زۆر باسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی
ده‌زگاکانی ئاسایش ده‌کات به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێک نانێت، خۆپیشاندان به ئیجازه‌یه
چونکه له ده‌ستووری عیراقدا هاتووه، به‌ڵام نایدات. له ده‌ستووری عیراقدا باسی
ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی دیموکراتی ده‌کات به‌ڵام هه‌رێم سسته‌می سه‌رۆکایه‌تی
عه‌شایه‌رییه، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵیدا ناگونجێت. بۆیه ده‌بێت ڕژیمی کوردستانیش
په‌رله‌مانی دیموکراتی بێت. ڕژیم هه‌رشتێک له به‌رژه‌وه‌ندیدا بێت ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات هه‌ر شتێکیشی به دڵ نه‌بێت خۆی لێ گێل ده‌کات.
ڕژیمی کوردستان له که‌لاوه‌یه‌کی زۆر کۆنی له زۆر لاوه ڕووخاوه به چاکسازی و دیوار دانه‌به‌ر چاره ناکرێت، ئاشکرایه ئه‌وه‌ی بنیادی ناوه هیچ دڵسۆزییه‌کی
نه‌نواندووه، غه‌مخوارد نه‌بووه ته‌نها نیازی پاره قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تبووه.
ده‌بێ بڕووخێت سه‌رله‌نوێ له سه‌ر ئه‌ساسێکی مه‌حکه‌م به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و
جوان و به‌دڵسۆزی ئاوا بکرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست