کێ ئه‌ڵێ له‌کوردستان یاسا نییه
Saturday, 08/12/2012, 12:00
ئه‌وه نییه ڕۆژانه ڕۆژنامه‌نووسه ئازاده‌کان ده‌درێنه دادگا، ئه‌وه‌نییه چه‌نده‌ها ده‌نگی ئازاد له کونه تاریکه‌که، زندانه‌کان پاڵیانداوه‌ته‌وه، ئه‌وه نییه نووسه‌رێک له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی بچووک له بنه‌ماڵه سی ساڵ
حوکمدرا، ئه‌وه نییه هه‌رکه‌سێ له‌کوردستانپۆست بنووسێت جه‌زای کوشتنه.
یاسا هه‌یه به‌ڵام یاسای جه‌نگه‌ڵستانه، دادوه‌ر هه‌یه به‌ڵام وه‌ک مه‌حکه‌مه عه‌سکه‌ریه‌کانی به‌نده‌ری زه‌مانی
سه‌ددام به‌سه‌رپێی حوکم ده‌دات.
که‌واته یاسای کوردستان یاسای به‌راز وگورگهکانه، بۆیه هه‌ژار ولاوازه‌کان به‌شخوراو ومافخوراوه،
بۆیه به‌ڕۆژی ڕووناک له‌ناو شاره گه‌وره‌کانی کوردستان منداڵ ده‌ڕفێنرێت وزۆر پیس لاقه ده‌کرێت و
ئه‌وه‌تا گوناهبارانیش شانازی به‌خۆیان وکرده‌وه قێزه‌ون وناشایستهکهیانهوه ده‌که‌ن وێنه‌ی خۆیان له فێسبوک
بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌موویان به‌ئازادی ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌م جۆره به‌دڕه‌فتارییه که له‌ناو کۆمه‌ڵی پاکی کورده‌واریدا نامۆ ونامهقبووڵه وله‌سایه‌ی یاسای کۆنی
ده‌ره‌به‌گایه‌تی وجهنگڵسانی دوو بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی تاڵه‌بانی هاتۆته ئاراوه وسهریههڵداوه.
کرده‌وه‌ی قێزه‌ونی وا جریمهتێکی گه‌وره‌یه نه‌ک ته‌نها به‌حه‌قی تاقه‌که‌سێک، منداڵێک که دڵداری کردووه
که‌له‌هیچ یاسایه‌ک وکۆمه‌ڵگایه‌ک حه‌رام نییه، به‌ڵکوو ئه‌مه کوشتنه، نه‌ک ته‌نها منداڵه‌که به‌ڵکوو هه‌موو
بنه‌ماڵه‌که‌ی، ئه‌مه ده‌ستدرێژییه له‌سه‌ر هه‌موو ئینسانێکی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م کوردستانه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌یره، ئه‌مه‌ش له‌سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی ئه‌م کوردستانه‌یه هه‌ندێ که‌س هاوار به به‌رزانی
ده‌که‌ن، نازانن به‌رزانی حوکمی ته‌نها له دهۆک وهه‌ولێر ده‌خوات.
ئاخر ئیشی وا، جێبهجێهێنانی دادوه‌ری که‌ی کاری به‌رزانییه، ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ره‌ڕای نه‌خوێنده‌واری ونه‌زانی له ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ددام زۆرتره، خۆئه‌گه‌ر موجرمهکان پارتی بن خه‌ڵات وپاداشت ده‌کرێن وداڵدهدهدرێن وه‌کوو ئه‌وانه‌ی حه‌ڤده‌ی شوبات۰ ئه‌مه کاری پۆلیس وداواکاری گشتی و
دادوه‌ره‌کانه. ده‌بێ په‌نا به‌رینه به‌ر دادگا، ده‌بێ داد ودادگا کارا بکه‌ین بۆ به‌دیهێنان وچه‌سپاندنی عه‌داله‌ت
ومافی مرۆڤ. نابێت له‌ئاستی گوناهی واگه‌وره بێدهنگبین۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست