کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیناریۆ لاوازەکانی پارتی

Sunday, 13/10/2013, 12:00




پارتی دوای ساختە گەورەکانی هەڵبژاردن سیناریۆی فاشیل لە دوای سیناریۆی لاواز ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی ڕسوابوون وشەرمەزاریەکانی پەردەپۆش بکات ولەبیری خەڵکی بباتەوە.

لەو کاتەی خەڵک چاوەڕوانی ڕوونکردنەوە ووەڵامدانەوەی زۆر پرسیار بوون لەلایەن ئاسایشەوە، چۆن تیرۆریستان ولەکوێ ئەمبولانسێکیان دەستکەوتبوو کە جۆرە ئەوتۆمبیلێکە لەبازاڕ پەیدا نابێت ودەستناکەوێت وسەربەوەزارەتی تەندورستییە، وەڵامدانەوەی جیاوازی زۆر لەیەک دووری بەرپرسانی هەرێمیش لەو بابەتە زیاتر تاریکی وگومان دەورووژێنێت. وا دیارە ئاسایش کە پلانە نەگەییوەکەی کێشا بە ‌قووڵی بیری لەوە نەکردبۆوە، ئەمەش سەکاری ونەشارەزاییان دەردەخات.

لەو کاتەی ئاسایش ئاماژە وگومانی لە کەرکووک بوو نێچیرڤان بەرزانی وا دیارە بەگوێرەی مەسڵەحەت یان بەهەوەس بۆچوونەکانی ئاسایش پووچەڵ دەکاتەوە وگرووپی دەوڵەتی عیراق وشامی پێ تۆمەتباردەکات. ئەوەی دیار وئاشکراشە لای هەموان کە ئەم گرووپە سەر بەتورکیایە ولەخزمەت وبەرژەوەندی ئەودا بەڕێوە دەبرێت وکاردەکات، هەر وەها لەلایەن پارتی خۆیەوە دژی خەباتی ئازادیخوازی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بەکار دەهێنرا وپشتگیری دەکرا. نێچیربەرزانی دەبوایە بۆمانی ڕوونبکاتەوە ئەم گرووپە لە ڕێگای ئیبراهیم خەلیل یان سێماڵکە کە هەردووکیان دوو خاڵی سنووری بەدەستی پارتییەوەن چۆن ڕێگا پێدراون بێنە ناو هەرێمەوە، شوناسنامەی چ دەوڵەتێکیان پێبووە؟

گاڵتەجاڕی خەڵک وبەردەوامی ئۆپۆزسیۆن وچەندلایەنێکیتر بەتایبەت کریست وکلدانێکان لە تانەگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن وتۆمەتبارکردنی پارتی بە تەزویر وساختەکاری ودروسکردنی حیزبی سێبەر وکارتۆنی لە بەرژەوەندی خۆیدا پاڵ بە ئاسایشەوە دەنێت کە سیناریۆیەکی لاوازی شکستخواردوو دروست بکات گوایە دەستیان بەسەر ئەوتۆیەکی بۆمڕێژکراو لە دهۆکدا گرتووە وگرنگی بە کاریگەری ڕۆڵی خۆی وەکوو پارێزەری ئەم هەرێمە پیشان بدات ولەهەمانکاتدا ترس ودوژمنێکی ترسناکمان لە وەهم بۆ دروستدەکات ئەمەش تەنها بۆ دەمکوتکردن وبێدەنگکردنی هەموو ناڕەزاییەکان وبەلابردنی باسەکەیە کە ساختەکاریەکانیەتی ئەمەش سیناریۆیەکیتری شکستخواردوویە پارتی چەند جارێکیتر پەنای بۆ بردووە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە