په‌نابردنه به شاعیران بۆ ستایش ئیفلاسه
Tuesday, 04/10/2011, 12:00
هه‌موو دکتاتۆره‌کان زۆر مه‌راقیان، حه‌زیان له مه‌دح و پیاهه‌ڵدانه. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه
له خه‌سڵه‌ت ڕه‌وشتیان. زۆر دڵیان پێ ده‌کرێته‌وه و بایه‌خی پێده‌ده‌ن. سه‌دامیش وه‌کو
هاروون ڕه‌شید پاره‌یه‌کی زۆری دابه‌شده‌کرد به‌سه‌ر ئه‌و شاعرانه‌ی مه‌دح و
ستایشیان ده‌کرد. هه‌موو گۆرانیبێژه‌کانی مه‌جبوور و ناچارده‌کرد که باسی بکه‌ن و
ناوی بێنن وگه‌وره‌یی وتواناکانی لای خه‌ڵک باس بکه‌ن. ئه‌وه‌ی نه‌یکردایه
وه‌ی هه‌ی وه‌ی، کێ حه‌ددی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڵێ نه، هه‌ر وه‌کو به‌رزانی وتی ، لێره
جێی نابێته‌وه، که‌واته ئه‌بوایه ڕایبکردایه و خۆی له مردن ڕزگار بکردایه و له
عیراق نه‌مایه. چونکه لێره جێی نابێته‌وه...
چه‌ند ڕۆژێ دوای جه‌ژن ڕێب که‌وته لای سه‌رتاشخانه‌یه‌ک، چه‌ند که‌سێکی لێ‌بوو،
که‌مێ دانشتم، ته‌له‌فزیۆنێکی بچووکی لێ‌بوو، به‌رزانی له کۆڕێکا دانشتبوو، وتیان
ئه‌مڕۆ له‌زاخۆیه، هه‌ندێ شاعیریان هێنابوو، زه‌مانه کۆن و ناخۆشه‌کانی ڕۆژانی
ڕه‌شی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕم هاته‌وه یاد. نه‌مده‌ز‌انی ته‌ماشاکردنی ئه‌م که‌ناڵه مه‌جبووری بوو یان به‌دڵیان بوو، چونکه هه‌رێم دیمکراتییه له‌وانه‌یه خه‌ڵک له‌ناو
بازاڕ له‌ترسا نا‌وێرن ته‌ماشای که‌ناڵی تر بکه‌ن. ئه‌مه ماوه‌یه‌کی زۆره ئاور له‌م
که‌ناڵانه ناده‌مه‌وه چونکه ئه‌وه‌نده قێزه‌ون ودرۆ چه‌واشه ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌م جاره
چارناچاره...به‌رزانی زۆر گوێی شلکردبوو، زۆر که‌یفخۆش بوو، زۆر بایه‌خی
ده‌دا به‌هه‌موو وشه ووته‌یه‌ک له ده‌می شاعیره‌کان ده‌رده‌چوو، ئه‌گه‌ر نیو ئه‌وه‌نده
گوێی له میله‌ت بگرتایه ئێستا ڕه‌وشی کوردستان باشقه ده‌بوو. شاعیره‌کان که‌سێکیان ڕه‌خنه‌یه‌کی بچووکیشی نه‌گرت، کێ ده‌وێرێت سه‌رۆک زیز و تووڕه
بکات، که‌واته ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان نموونه‌یی و بێعه‌یبه. ته‌ماشام ده‌کرد وهه‌ندێ جار
بیرم ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دواوه، له‌گه‌ڵ خۆما ده‌مگوت هه‌رکه‌سێ په‌نا به‌رێته به‌ر
شاعیران بۆ ستایش دۆڕاوه ونیشانه‌ی ئیفلاسه. ئه‌وه‌نده‌م زانی ناوی به‌درخان
سندیم که‌وته به‌ر گوێ. زۆرکه‌س هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار گه‌وره که‌ن خۆیان
که‌م وبێبایه‌خ و بچووک ده‌که‌نه‌وه، به‌رزانی ئاوا گوێڕایه‌ڵ بوو هه‌ر مه‌پرسه، له
دڵی خۆیدا ده‌یگوت ئه‌مه‌یه نووسه‌ری ڕاسته‌قینه نه‌ک ئه‌حمه‌د میره و ئاسۆس
هه‌ردی ومه‌ریوان قانع..که‌هه‌ر ناڕازی و ڕه‌خنه‌ده‌گرن..
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی من و دانشتوانی ڕاکێشا شاعر باسی دوژمنانی دراوسێی کرد،
فه‌رمووی ماری سێ سه‌رن، به‌ڵام دوژمنانی ناوه‌وه ماری نۆ سه‌رن، لێره زیادتر
به‌گه‌رمی و تووڕه‌یی قسه‌ی ده‌کرد، قسه‌ی وا شایانی چه‌پڵه‌یه....کێ ده‌توانێت
قسه‌ی واجوان ڕێکبخات و دڵی به‌رزانی خۆش بکات. قسه‌یه‌کی ده‌گمه‌نه ده‌بێ
میله‌تی کورد له‌به‌ری بکات و قه‌ت له‌یادی نه‌کات، دوژمنانی ناوه‌وه، که‌واته
تابوورێکی پێنجه‌می خه‌ته‌رناک له ناو کوردستان هه‌یه زۆرزۆر له‌هه‌رسێ دوژمنه گه‌وره‌کانی کورد تورک وفارس و عه‌ره‌ب، دوژمنه مێژوویه‌کان خه‌ته‌ر
ناکتر و دڕنده‌ترن، نه‌خێر ئه‌وان هه‌ر هیچ نین به‌رانبه‌ر ئه‌مان، ئه‌وان ماری سێ
سه‌رن به‌ڵام ئه‌مان ماری نۆ سه‌رن. وابزانم ئه‌مه ڕای پارتی خۆیه‌تی، چونکه ماره
سێ سه‌ره‌که خه‌ته‌ره ته‌نها له سه‌ر کورد وکوردستان نه‌ک له‌سه‌ر پارتی که‌واته
خه‌ته‌ری ده‌ره‌وه نه‌ماوه هه‌مووی لێره‌یه له‌ناو کوردستان.مه‌به‌ستیش له ماری نۆ
سه‌ر ئه‌گه‌ر سێ سه‌ری ئۆپۆزسیۆن بێت که‌واته شه‌ش سه‌ره‌که‌یتر میله‌تی کورده،
ده‌نگه‌ئازاده‌کانی میله‌ته. میله‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هێزه‌ی ئۆقره و ئارامی دکتاتۆره‌کان تێکده‌دات و عه‌رشه‌کانیان ده‌هه‌ژێنێت و مژده‌ی ڕۆژی نوێ ده‌گه‌یه‌نێت .
له‌هه‌موو کات و زه‌مانێکدا زۆرن ئه‌وانه‌ی بۆ پاره وپایه خۆیان ده‌شکێنن وبت و
کارزما دروست ده‌که‌ن به‌ڵام مێژوو دووپاتی ئه‌وه‌ی کردۆته‌وه که ئه‌و جۆره
که‌سانه به‌شیان هه‌ر ره‌نگزه‌ردی و شه‌رمه‌زارییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست