کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاوانباران بۆیان نییه‌ سکاڵا تۆماربکه‌ن

Thursday, 28/02/2013, 12:00



له‌ هه‌موو یاسایه‌کدا، له‌هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهاندا پۆلیس یان ڕۆژنامه‌ بۆی هه‌یه‌ وێنه‌ی گوناهکاران، دز، بکوژ وهه‌موو تاوانبارێک بڵاوبکاته‌وه‌ وداوای دستگیرکردنیان بکه‌ن. تاوانبارانیش بۆیان نییه‌ سکاڵا وشکایه‌ت به‌ناوی ناوزڕاندن دژی ڕۆژنامه‌ یان پۆلیس یان دادگا تۆماربکات.
له‌ئه‌مریکا وهه‌موو ئه‌وروپا ده‌زگاکانی پۆلیس زۆر جار وێنه‌ی تاوانباران وسه‌خته‌کاران، ئه‌وانه‌ی ڕایانکردووه‌ وهێشتا له‌ده‌ستی یاسا خۆیانحه‌شارداوه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ تیڤێکاندا وێنه‌یان بڵاوده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی میله‌ت بیانناسێت ویارمه‌تی پۆلیس بده‌ن بۆ ده‌سگیرکردنیان.
ته‌نها له‌و هه‌رێمه‌ی مه‌سعودبه‌رزانی سه‌رۆکایه‌تی وله‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌کی پاشکه‌وتوو دژ به‌ یاسا ومافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌ده‌برێت هه‌موو شتێک سه‌روبنه، ‌موجرم ودز وپیاوکوژ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌، هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات، کوژراو وسه‌رشکێنراو وماڵدزراو ده‌بێ ڕووبه‌ڕووی دادگا بکرێن وجه‌زابده‌ن.
هه‌موو مرۆڤێکی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م کوردستانه‌ به‌تایبه‌ت داواکاری گشتی ودادوه‌ران وپارێزه‌ران، هه‌موو لایه‌نه‌‌کانی ئۆپۆزسیۆن وکۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی ومافی مرۆڤ بایه‌خێکی گرنگ به‌م لایه‌نه ‌بده‌ن وئه‌م زوڵم وکرده‌وه‌ ناشایستانه‌ بنبڕبکه‌ن وله‌ناوبده‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کوو مرۆڤ، وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی زندوو بناسرێین ومافی سه‌ربه‌خۆیی وئازادیمان هه‌بێت ده‌بێ به‌بێ ترس به‌ دز بوترێت دز ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی حکوومه‌ت یان سه‌رۆکی هه‌رێمیش بێت، به‌ موجرم وپیاوکوژ بوترێت گوناهکار وتاوانبار ئه‌گه‌ر کوڕی سه‌رۆکی هه‌رێمیش بێت، وێنه‌کانیان له‌ هه‌موو شه‌قام وناوبازاڕه‌کاندا هه‌ڵواسرێت، له‌سه‌ر وێنه‌کانیان بنووسرێت ئه‌م دزه‌ یان ئه‌م بکوژه‌ بناسه‌ و له‌ هه‌رکوێ چاوت پێکه‌ت بڵێ ئه‌رێ وه‌ڵڵا ئه‌وه‌ خۆیه‌تی وپه‌یوه‌ندی به‌پۆلیسه‌وه‌ بکه‌.
سه‌ره‌تای ئازادی وبه‌ده‌وڵه‌ت بوون، سه‌ره‌تای کۆتایی هێنان به‌ زوڵم وناعه‌داله‌تی ئا لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات ئه‌گه‌ر دڵسۆزێکی ئه‌م خاکه‌ وئه‌م گه‌له‌ی ترس ڕاوبنێ وبه‌رژه‌وندی میله‌ت ڕه‌چاوبکه‌۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە