کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرزانیش هەنگاوێک بۆ دوا گەڕایەوە

Wednesday, 05/06/2013, 12:00



دوای ئەوەی هەموو ئۆپۆزسیۆن وزۆربەی پارتە سیاسیەکانی کوردستان یەک هەڵوێستیان نواند بەرانبەر بە گەڕانەوەی دەستوور بۆ پەرلەمان وهەموارکردنی وبەجێهێنانی سازان ویەکدەنگی ویەکڕیزی، ئەمەش یەکڕیزی ماڵی کورد ئەنجامدەدات ودەبێتە هۆی ئارامی وتەبایی.
میللەتی کورد تامەزرۆی دەستوورە، چونکە هەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ یاسا ڕێکدەخرێت، هەموو تاکێک دەزانێت چی بۆ هەیە وچی لەسەرە. بە هۆی دەستوورەوە هەموو یاساکان دەچەسپێن ومرۆڤ زیاتر هەست بە هێمنی وعەدالەت وهەموو جۆرە ئازادیەکان دەکات.بەڵام نەک دەستوورەکەی بنەماڵە، کە کراسێکە بە بەژنی مەسعودبەرزانی بڕاوە ودووراوە، کە بەیاسا دکتاتۆرێکی زاڵم وناعادل دروستدەکات.
با دە ساڵیتر بێدستوور بین لەوە باشترە دەستوورەکەی بنەماڵە جێبەجێبکرێت وبچەسپێت.
پێش ماوەیەک نێچیر وئێستا مەسعود خۆشی هەنگاوێکی گەورەی بە ناچاری بۆدواوە ناوە وداوادەکات با بەسازان بێت. باهەراو هوریای خستنەدەنگدانی دەستوورەکەیان، ختابەکەی مەسعود وکۆبوونەوەکەی یادی گوڵان بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەقەڵەم بدرێت، ئەمەش لە ئەنجامی عەقڵ بەکارهێنانە نەک ملهوڕی وعینادی. لە دوای ئەوەی بە یەقین زانییان کە دەیدۆڕێنن وبێجگە لەفەشەل وشکست هیچیتر بەدەست ناهێنن.
دەبێ چی بکرێت؟ با هەموان ماوەیەکی کەم پشوویەک بە ململانێ وهێڕشکردنەسەریەک وپڕوپاگندەی هەڵبژاردن وبانگەشە بخەنە لاوە، دەبێ بەرەی دژ بەدەستوورەکەی بنەماڵە یەک بگرن وبڕیارێکی هاوکار وهاوبەش بدەن ویەک ڕیزییان ئاشکرابکەن بەمەش بنەماڵە ناچاردەکەن وچۆکی پێ دادێنن.
ئۆپۆزسیۆن ئێستا پرۆژەیەکی دەستووری ئامادەکردووە، من لەو باوەڕەدام لە بەرژەوەندی میللەت، لەبەرژەوەندی هەموو تاکێکی ئەم وڵاتەیە بەڵام دەبێ یەکێتی نیشتمانی وهەموو لایەنەکانی تریش ئەو پرۆژەیە ببینن وڕاو بۆچوونی خۆیان دیاربکەن وکۆ دەنگی لەسەر هەبێت، بۆیە بەپێوستی دەزانم ئۆپۆزستۆن دەستپێشخەرییەک بکات وهەموو لایەنەکان بەگەورە وبچووکەوە، بەچەپ وڕاستەوە لەگەل یاساناسان وکۆمەڵەی موجتەمەعی مەدەنی بانهێشتبکات بۆ کۆبوونەوەیەکی گەوەرە وبەرفراوان بۆ گفت وگۆ وخەملاندن وئامادەکردنێکی ڕێکوپێک وبریاردان لەسەری بەیەکدەنگی ودوایی پێشکەش بەپارتی بکرێت وئیقراربکرێت.
بۆ ئەوی ببین بە خاوەنی دەستوورێکی جوان وڕێکوپێک، بۆ ئەوەی هەموو تاکێکی ئەم میللەتە خۆی بە خاوەنی ئەم دەستورە وئەم وڵاتە بزانێت وشانازی پێوە بکات پێویستە ئەوەی لەم بوارەدا شتێکی پێدەکرێت با بێتە پێشەوە ولە خزمەتی کورد وکوردستاندا خزمەت بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە