ئه‌رێ ئه‌م وڵاته بێخاوه‌نه (۲)
Thursday, 15/09/2011, 12:00
بۆچ به‌جارێ هه‌موو قه‌یرانه‌کان له‌م کاته‌دا سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه؟ ئایا ڕێکه‌وت بوو ئێران و تورکیا پێکه‌وه به‌رده‌وام
به تۆپ و ته‌یاره ناوچه سنووریه‌کان تۆپ باران بکه‌ن یان
نه‌خشه و پلانه؟ ئه‌رێ جه‌نابی وه‌زیری پێشمه‌رگه له کوێ بوو؟ نازانم بۆ نه ده‌نگ و نه‌ڕه‌نگی هه‌بوو.
ئه‌رێ بۆچی له‌هه‌مان کاتدا مه‌سه‌له‌ی هه‌ردوو شاری جه‌له‌ولا و سه‌عدییه ورووژێنرا و له ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی و یه‌کێتی زۆر گه‌وره کرایه‌وه و له‌به‌ر چاوی کامیرای ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان پێشمه‌رگه ومیلیشیاکانیان ئه‌هێنا و ئه‌بردو هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کرد به درۆ خۆیان تووڕه ده‌کرد و به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته
ناوچه‌که ونایگه‌نێ.
ئه‌رێ بۆچی حکومه‌تی عیراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له به‌رانبه‌ر تۆپبارانه‌کانی تورکیا و ئێران بێهه‌ڵوێست و بێده‌نگ بوون؟ چونکه کورد خۆی داوای نه‌ده‌کرد و نه‌یده‌ویست.
ئه‌رێ بۆچ له‌م کاته‌دا مه‌سه‌له‌ی ناکۆکی له‌گه‌ڵ به‌غدایا هاته ئاراوه؟ ئایا به‌ڕاستی
کورد و به‌غدا به‌ینیان تێک چووه؟ ئایا که‌سێکی عاقڵ له‌و باوه‌ڕه‌دایه به‌رزانی
له مالکی تووڕه و نگه‌رانه؟ ئه‌رێ کۆبوونه‌وه‌کانی به‌رزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیر و
په‌رله‌مانتاران به‌دروستی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی کورد و مافه ڕه‌واکانیه‌تی ؟ نه‌خێر قه‌ت وانییه، ئه‌مه شانۆگه‌رییه‌کی مه‌کشووف و ئاشکرایه بۆ چه‌واشه‌کاری
خه‌ڵه‌تاندن و درستکردنی دوژمنی وه‌همییه، ئه‌مه هه‌وڵدانێکی فه‌شه‌ل هێناوه،
ڕاکردنه له قه‌یرانه‌کانی ناو کوردستان، ه‌یرانی دزی، گه‌نده‌ڵی، ناڕازی خه‌ڵک و
تووڕه‌بوونی، ئه‌مه هه‌وڵی کپکردنی ده‌نگی شه‌قام و ئۆپۆزسیۆنه. هه‌روه‌ها قسه‌کانی به‌رزانی ئاله‌م کاته‌دا بۆ ئیعلانی ده‌وله‌تی کوردی به‌ڵام به‌مه‌رج، به‌مه‌رجی
ته‌حه‌مولی بیرسێتی بۆ ماوه‌ی ساڵێک ده‌چێته خانه‌ی موزایه‌ده و چه‌واشه‌کاری.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێرله‌گه‌ڵ به‌غدا بده‌ین، له کاتی کابینه‌که‌ی یه‌که‌می مالکی، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێ له قسه‌کانی مالکی بده‌ین که‌هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌بوون،
قسه‌کانی به‌رزانی و سه‌رکرده کورده‌کان هه‌مووی هه‌ڕه‌شه و تووڕه‌بوون گرژی و ناخۆشیبوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماده‌ی ۱٤۰)یان جێبه‌جێ نه‌کرد به‌ڵام کورد
کابینه‌که‌ی نه‌ڕووخاند، بۆچی؟ ئه‌گه‌ر سه‌رنج له دوا هاتنی مالکی بۆ هه‌ولێر بده‌ین
له پێش دروستکردنی ئه‌م کابینه‌یه‌ی پێشوازیکردنی به‌گه‌رم و گوڕییه‌کی زۆره‌وه
له‌لایه‌ن به‌رزانی خۆیه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که ئه‌و شه‌ڕه قسانه هه‌مووی درۆ و فێڵ بووه، قسه‌کانی به‌رزانی له‌و چاوپێکه‌وتنه؛ ئێمه هاوپه‌یمانی
هه‌تاهه‌تایین، په‌رده له سه‌ر حه‌قیقه‌تێکی تاڵ ڕاده‌ماڵێت و ئاشکرای ده‌کات که به‌رزانی هیچ کاتێ له مالکی زیز و ناڕازی نه‌بووه، هیچ کێشه و قه‌یرانێک له ئارادا نه‌بووه و نییه، هیچ کاتێ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تێکنه‌چووبوو
ئێستاش تێک نه‌چووه، ئه‌مه هه‌مووی درۆ وده‌له‌سه‌یه چه‌واشه‌یه ترساندنی میله‌تی
کورده له دوژمنی وه‌هم. هیچ به ته‌مای به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانمان نه‌بن له‌م ده‌سه‌ڵاته
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خاوه‌نی ئه‌م وڵاته نییه، میله‌تی کورد ده‌بێ نه‌ک ته‌نها ده‌ستدرێژی بێگانه به‌ڵکو گه‌نده‌ڵه‌کانی کوردستانیش شه‌رمه‌زار وڕسوا بکات، میله‌ت ده‌بێت
بجووڵێت ڕاپه‌ڕێت و هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست