به‌رزانی به ڕک وکینه‌وه سیاسه‌ت ده‌کات
Wednesday, 17/10/2012, 12:00
ئه‌وه‌ی زانراوه پیاوی سیاسی وبه‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ستبوو ده‌بێ زۆر ژیرانه بیر بکاته‌وه و‌دڵ وده‌روونی به‌رفراوان بێت۰ به‌ڵام ئه‌مه لای به‌رزانی سه‌رۆکی پارتی
بوونی نییه ولێوه زۆر دووره۰
کاتێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی نه‌خسته به‌ره‌ی به‌رزانی عه‌لاوی دژی مالکی ،به‌رزانی به ئاشکرا وههمو تواناکانی خسته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێکی گۆڕان نه‌توانێت له
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداربێت،ئه‌گه‌رچی بۆ کوردیش باشبوو۰
هه‌روه‌ها چونکه تاڵه‌بانیش هه‌ڵوێست وڕا وتێڕوانینی له مه‌سه‌له‌ی مالکی جودا و
جیاوازبوو بینیمان چۆن ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌د هرهوه که‌بۆ عیلاج چووبوو
لێیدا وچوو بۆ ئیتالیا بهبێبهرنامه،به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوی به مامه‌ی نه‌خۆش بکهوێت۰
له‌م ڕۆژانه تاڵه‌بانی وه‌کو سه‌رۆکی عیراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هه‌موو لایه‌نه
سیاسییه‌کانی عیراق له‌سه‌ر مێزێک کۆبکاته‌وه وعیراق له‌م قه‌یرانه ڕزگاربکات،
ئاماده‌بوونی بهزانیش بۆ کورد ومه‌سه‌له گرنگه‌کان وئارام وئاسوودهکردنی باره‌که
له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستانه، بۆیه تاڵه‌بانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕووی له هه‌ولێر بۆ
دیتنی جه‌نابی به‌رزانی کرد۰ئهگهرچی به ڕه‌سمی هیچ دیارنییه ونهوتراوه به‌ڵام
ئاماره‌کان وسایدی ئاوێنه ده‌ڵێت که مه‌سعود ،وه‌کو دیاره خۆی له سه‌رۆکی کۆمار و
سه‌ره‌کوه‌زیرانی عیراق گه‌وره‌تر ده‌بینێت، ڕه‌فزی به‌شداربوونی کردووه‌۰
به‌شدارینه‌کردنی به‌رزانی چه‌ند هۆیه‌کی هه‌یه گرنگه‌که‌یان شکستهێنانه به هه‌وڵه‌کانی
تاڵه‌بانی به‌مه‌به‌ستی تۆڵهسهندنهوه۰ هۆی گرنگی تری به‌شدارینه‌کردن گڵۆپی سووری تورکیایه۰مهسعود له بن ئه‌مری تورکه و به‌بێ ئیزن وگڵۆپی سه‌وزی ئه‌وان
هیچ هه‌نگاوێک نانێت۰
مه‌سعود به‌رزانی نایه‌وێت به‌شداری کۆنگره‌ی نیشتمانی بکات،نایه‌وێت باره‌که له
گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ته‌رێک، به‌هه‌ڕه‌شه وته‌نها بۆ چه‌واشه
دوژمنێک دروستبکات هه‌ر وه‌کو بڵێێی سه‌رۆکی وڵات سه‌ددام بێت نه‌ک تاڵه‌بانی
له کاتێکدا جێگره‌که‌ی مالکی وچه‌نده‌ها وه‌زیر و به‌ده‌یان په‌رله‌مانتارمان له به‌غدا
هه‌یه ، ده‌یه‌وێت میله‌ت بترسێنێت وبه شتی پووچ ولاوه‌کی وبێبایه‌خ خهریکیبکات۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست