کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەکەی پارتی وگۆڕان یەکێتیی شڵەژان

Thursday, 24/04/2014, 12:00




یەکێتی نیشتمانی وەکوو سەربازەکانی عیراقیان لێهاتووە لە کاتی پێشمەرگایەتی. لە ترسی پێشمەرگە شەوانە بەبێ ئەوەی شتێک ببینن لە خۆڕا تەقەیان دەکرد، تەقەی ترس ڕەوینەوە. یەکێتیش ئێستا ئەو خووەی گرتووە کە شەو دادێ چەکدار ومیلیشیاکانی ئارامی وئاسایشی هەردوو شاری سلێمانی وکەرکووکیان تێکداوە وبەتەقەکردن خەلکیان زنهار وپەست کردووە، ئەمەش تەقەی ترس ڕەوێنەوەیە، ترسی دۆڕان بەرانبەر گۆڕان ترسی ڕووخان وهەرەسهێنان ترسی شکستهێنان لە هەڵبژاردنەکان.

ئەوەی زۆر خۆشە یەکێتی کە چەندەها ساڵە وەکوو کلک وپاشکۆی پارتی لێهاتبوو وڕەفتاری دەکرد ئێستا پەیوەندی گۆڕان لە گەڵ پارتیدا بە خیانەت لە قەڵەمدەدات. لە کاتێکدا خۆی لە کابینەی پێشوو شوێن پارتی کەوتبوو وداوای بەشداریکردنی گۆڕانیان لە حکوومەت دەکرد. لە کاتێکدا خۆیشی بەشداری لەم حکوومەتە دەکات وئێستاش ڕۆژانە لە گەڵ بەرپرسانی پارتی کۆ دەبێتەوە.

ئەوەی سەیرە یەکێتی بەشی شێری بەردەکەوێت لە فایلداران وخۆفرۆشتن ئێستا نیشتمانپەروەرەکان وگۆڕانخوازان بەخیانەت وبەعسی بوون تۆمەتباردەکات.

یەکێتی کە لە شاری کەرکووک زۆرینەیەکی هەبوو وەکوو دکتاتۆرێک وتاکڕەوانە لە گەڵ پارتیدا ڕەفتاری دەکرد ودەکات ولەهەولێریش باسێکیتر وهەڵوێستێکیتر وقسەیەکیتر.

ئەوەی جێگای پێکەنینە یەکێتی پارتی کە دەسەڵاتداری ئەم هەرێمەیە لە بیر چۆتەوە هەڵمەتێکی ناڕەوای دژی گۆڕان بەرپاکردووە کە بەدەنگ وئیرادەی گەلی کوردستان سەرکەوتووە ولە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا ئەو دانگانەی بەدەست خستووە نەک بە پارە وزیمەتکڕین وترس وتۆقاندن.

یەکێ لەو نوکتە خۆشانەی بەرپرسانی یەکێتی بەرپایان کردووە ونیمچە نووسەر ونیمچە شاعیرەکانیان پرسی گۆڕان چی گٶڕیوە دەورووژێنن. بەڵام ئەوەی کەمێ زەمیر ووژدانی هەبێت دەزانێت ودەبینێت گۆڕان چی کردووە وچی گٶڕیوە. گۆڕان هێشتا لە دەسەڵاتدا نییە بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەم کوردستانەی ئێستا ئەوەی زەمانی پارتی ویەکێتی نییە. گۆڕان ئەو گۆمە لێڵە بۆگەنە مەییوەی دەستی پارتی ویەکێتی شڵەقاند وهێوای ڕۆژێکی ڕووناکی بە میللەتی کورد بەخشی. ئەوەی گوێی لە بەیانی دامەزراندنی حکوومەتی کابینەی هەشتی گوێ لێبێت ئەگەر تۆزقاڵێ زەڕڕەیە وژدانی هەبێت دەزانێت چ گٶرانکارییەک ڕوویداوە وڕوودەدات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە