کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌ماشای حیکمه‌تی بنه‌ماڵه‌ بکه‌ن !!

Tuesday, 05/02/2013, 12:00










زۆر جار باسی ده‌ستکورتی بنه‌ماڵه‌ له‌سیاسه‌ت وناعه‌داله‌تی له‌حوکم وقومارکردنی به‌مله‌ت وئاینده‌ی کورد وکوردستانمان کردووه‌.
ئه‌مڕۆ باس له‌ گێل وگه‌وجی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌که‌م، ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌زیره‌کی وحکمه‌ت بۆ خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات وده‌زانێت.
ئه‌م به‌رپرسانه‌ درۆی گه‌وره‌ ده‌که‌ن وواده‌زانن هه‌موو خه‌ڵک باوه‌ڕیان پێده‌کات، به‌زۆر شێوه‌ وڕێگای جۆراوجۆر دزیده‌که‌ن واده‌زانن خه‌ڵک نوستووه‌ وئاگای لێ نییه‌.
هه‌رکه‌سێ ده‌ست به‌ ‌کارێک بکات ده‌بێ قازانجبکات، ئه‌گه‌ر دۆڕا ده‌بێ ده‌ستی لێهه‌ڵگرێت چونکه‌ به‌رده‌وامی له‌ دۆڕان کاری مرۆڤی عاقڵ وهۆشمه‌ند نییه‌. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی چه‌نده‌ها ساڵه‌ فڕۆکه‌کانیان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا وچه‌ند ده‌وڵه‌تێکیتر له‌کاردان به‌ڵام سه‌ری ساڵ که‌ باسی بودجه‌ دێته‌ئاراوه‌ هیچ واردێکی ئه‌و فڕۆکانه‌ نابینرێت وبه‌ڵکوو ده‌ڵێن زه‌ره‌رمانکردووه‌.
نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، له‌ مێژوودا ڕووی داوه‌ ده‌وڵه‌تێک نه‌وتی هه‌بێت وبه‌زه‌ره‌ر بیفرۆشێت؟ ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان له‌سه‌ر دزیکردنی نه‌وت قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی له‌ گه‌ڵ به‌غدا دروستکرد‌،
سه‌ره‌ڕای پاره‌یه‌کی زۆر له‌و بواره‌دا به‌هه‌ده‌رده‌درێت وخه‌رجده‌کرێت به‌ڵام وارده‌که‌ی بێجگه‌ له‌وه‌زیره‌ ناشه‌فافه‌که‌ وچه‌ند که‌سێک له‌بنه‌ماڵه‌ که‌س ئاگای لێنییه‌، وادیاره‌ زه‌ره‌ریکردووه‌.
واردی گومرگه‌کانیش دیارنین که‌واته‌ گومرگیش زه‌ره‌رده‌کات۰
دۆڕان وزه‌ره‌ر له‌ لای مێشکه‌ نه‌خۆشه‌کان گرنگ نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵک بڵێن هه‌رێمی کوردستان فڕۆکه‌ی هه‌یه‌. واردی نه‌وته‌که‌ گرنگ نییه‌ با خه‌ڵک سه‌ری خۆی پێ نه‌یه‌شێنێ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دنیا باسی نه‌وتی هه‌رێم بکات۰ باسکردنی واردی گومرگ شتێکی بێبایه‌خ ومه‌به‌ستی خراپی له‌پشته‌.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی فڕۆکه‌کان دۆڕابن وداهاته‌که‌ی نه‌چووبێته‌ گرفانی بنه‌ماڵه‌ تێرنه‌خۆره‌که‌، من خۆم باوه‌ڕ ناکه‌م، ئه‌وه‌ شکست وبێپلانی ونه‌زانی ده‌سه‌ڵاتداران، دز ومافیاکانی هه‌رێم ئاشکراده‌کات۰
ئه‌م بنه‌ماڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ گێل وغافڵه‌ واده‌زانێت که‌ هه‌رچی درۆیه‌ک ده‌کات میله‌ت باوه‌ڕی پێده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی حیکمه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە