کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ ئه‌م دووانه‌ پارتی ویه‌کێتی کامه‌یان زیره‌کتره‌

Monday, 12/11/2012, 12:00






لێره‌ باس له‌زیره‌کی تاڵه‌بانی وبه‌رزانی ناکه‌م، چونکه‌ هه‌موومان یه‌که‌میان وه‌کو ڕۆشنبیر وسیاسه‌ت
مه‌دارێکی ناسراو ده‌ناسین.
هه‌موو ده‌زانین سه‌رکردهکانی ‌پارتی عه‌شایری ودواکه‌وتوو وهه‌وڵی چه‌سپاندنی حوکمی بنه‌ماڵه‌یی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌ده‌ن به‌عه‌کسی یه‌کێتی که‌ده‌ڵێن حزبێکی سۆشیال دیموکراته‌۰ئێستا باس له‌مه‌ش ناکه‌ین۰
باس ڵه‌چه‌واشه‌ وبه‌کارهێنانی له‌لای ئه‌م دوو پارته‌ بۆ خه‌واندنی میله‌ت ویاریکردن به‌هه‌ستونه‌ستی
پیرۆزیشی ناکه‌م.
لێره‌ نامه‌وێت به‌ڵگه‌ بهێنمه‌وه‌ که‌ کامیان زیره‌کتره‌ له‌ دزی وله‌هه‌دردانی ماڵی گشتی وقۆرخکردن به‌
هه‌موو شێوه‌کانی.
کامه‌یان زیره‌کتر بووه‌ له‌ به‌قوربانیکردنی کورد وکوردایه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزب وتاک.
من لێره‌ ده‌مه‌وێ ئه‌م دوو پارته‌ی به‌ناو کوردستانی هه‌نگاوێگی زیره‌کانه‌ بۆ پێشه‌وه‌ بنێن ووه‌ڵامی زۆر
پرسیاری کۆن ونوێمان بداته‌وه‌ وزۆر شتی نامۆ ڕوونبکاته‌وه‌، ڕووناکی بخاته‌ سه‌ر ئه‌و سه‌دان کرداره‌
نامرۆڤانانه‌یان که‌ له‌ تاریکیدا ئه‌نجامدراون.
کامه‌یان زیره‌کتره‌ وده‌ستپێده‌کات که‌چۆن ده‌ستیان به‌له‌ناوبردن وکوشتنی کورد له‌ سه‌ر ڕای جیاواز کردووه‌۰
پارتی زیره‌کانه‌ هه‌نگاوێکی نا ئه‌گه‌رچی بچووکیش بوو به‌ ئیعلانی نه‌مانی یه‌خسیره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ،
ئێستاش کۆنه‌ یه‌کێتێکان خه‌ریکه‌ ئه‌وه‌ دووپاتده‌که‌نه‌وه‌ که‌ گیراوه‌کانی لای یه‌کێتیش نه‌ماون وله‌ناوبراون.
ده‌مانه‌وێت ئه‌م دوو لایه‌نه‌ موجریمه‌ خۆیان بۆمان باسکه‌ن که‌ کامه‌یان ده‌ستپێشخه‌ری له‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی
دژ به‌ کورد ئه‌نجامداوه‌، کامه‌یان زیره‌کتربووه‌ وژماره‌یه‌کی زۆرتری کوشتووه‌۰
ده‌مانه‌وێت بزانین کام له‌م دوو به‌رازانه‌ زیره‌کتر بووه‌ له‌ به‌کارهێنانی هونه‌ری ئه‌شکه‌نجه ‌وئیهانه ‌ت وپێشێلکردنی ماف وهونه‌ری کوشتن وله‌ناوبردن۰که‌سێک به‌بلۆک به‌ستیه‌وه‌ ووفڕێی بده‌یته‌ ناو ڕووباره‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌رانه‌ی کوشتن وه‌ک ئاشکرابوو که‌ که‌پارتییه‌که‌ی مه‌سعودبه‌رزانی به‌کاریهێناوه‌ بۆ نه‌هێشتن وبزرکردن و له‌ناوبردنی نه‌یاره‌کانیان. ئه‌مه‌ش وابزانم یه‌که‌مین پارت ولایه‌نه‌ ئه‌م بیره‌ی بۆ خزمه‌تی دوژمنانی کورد،
بۆ له‌ناوبردنی کورد به‌هارهێناوه‌ وحه‌قییه‌تی داوای به‌رائه‌تی داهێنانی له‌ سه‌ر بکات.
ده‌مانه‌وێت بزانین چ جۆره‌تری کوشتنیان به‌کارهێناوه‌، به‌ستنه‌وه‌ به‌ ڕووتی به‌دارێکه‌وه‌ له‌ شه‌وێکی  سه‌رماوسۆڵدا،زنده‌به‌چاڵ یان چاولێکردنی سوپاکه‌ی سه‌ددام له‌ ئه‌نفال وبه‌کۆمه‌ڵ به‌چاڵیان به‌کارهێناوه‌.
ئایا جه‌ڵاده‌کانیان به‌پێکه‌نین وئاهه‌نگگێڕانه‌وه‌ ئه‌م کرده‌وه‌ ڕه‌شه‌یان ئه‌نجامده‌دا.
ئێمه‌ میله‌تی کورد چاوه‌ڕوانین تابزانین کامه‌یان زیره‌کتره‌ وزووقسه‌ده‌کات، کامه‌یان زیره‌کتر بووه‌  به‌ په‌نابردنه‌ به‌به‌ر ته‌کنۆلۆجیا وئامێری نوێی کوشتن وله‌ناوبردن۰دڵنیاشیان ده‌که‌مه‌وه‌‌ با نه‌ترسن
خۆ نه‌دادمان هه‌یه‌ و نه‌ دادگا۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە