کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توركیا دەیەوێت كوردیش وەك ئەرمەن لەناو بەرێت

Saturday, 05/11/2011, 12:00





حكومەتی توركیاكەمەیەكی زۆر پیس دەكات, لەلایەك پشتگیری شۆرشگیرانی ناوچە عەرەبەكان دەكات وپیرۆزبایییان دەكات وحكومەتەكانیش ئامۆژگاری دەكات بۆدووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی توند و تیژی و هانیاندەدات بۆ چاكسازی وجێبەجێكردنی داواكانی خەڵك, لەهەمان كاتدا بەشێوەیەكی نامرۆڤانە, درَوندانە پەلاماری شۆرشگیرە كوردەكانی توركیا دەدات ودژایەتی هەمو كوردێكی سەر ئەم زەمینە دەكات. حكومەتی توركیا كە خۆی بەحزبێكی ئیسلامی ناودەبات, دوور لە هەمو رَەوشتێكی ئەخلاقی وئینسانی وئیسلامی, دوور لە هەمو یاسایەكی نێو دەوڵتی هەمو چەكێك, هەمو هێزێك بەكار دەهێنێت بۆبەرەنگاربوونەوەی كورد وشۆرشی بزوتنەوەی نەتەوایەتی كورد. حكومەتی توركیا دەیەوێت كوردیش بەدەردی ئەرمەنەكان بەرێت ولەناویای بدات. توركیا دەیەوێت سوود لە خەریك بوونی دنیاوە بە بەهاری عەرەبەوە ببینێت ودەستێكی كوشندە لەكوردبدات. بەكارهێنانی چەكی ناپاڵم وغازی كیمیاوی پێش چەندرَۆژێك دژی گەریللاكانی پەكەكە وسوتاندنی لاشەی ئەو بیست وچوار گەریلایانە كە زۆبەیان كچ بوون, كە لە هەمو رَەوشتێكی مرۆڤانە وعورف یاسای نێودەوڵەتی دوورەو هەنكاوێكە بۆ لەناوبردنی كورد. ئەگەرچی ئەمریكا لەو بارەیەوە هوشدارییەكی دایێ, بەڵام ئەمە زەنگێكی خەتەرناكە ونابێت لێی بێدەنگ بین, نابێت دەستبەستە رَاوەستین وتەماشای ئەم درامایە, كارەساتە بكەین. نەك تەنها دژی پەكەكە ئەوەتا هەمو رَێكایەكی چەوت ونادروست دەگرێتە بەر بۆ دژایەتی پارتی ئاشتی ودیموكراتی كە بە هەڵبژاردن سەركەوتووە وبە رێگای ئاشتی كاری سیاسی دەكات وهەوڵی قەدەغەكردن وداخستنی دەدات و سەرەرَای ئەوەی چەند پەرلەمەنتارێكی كرتووە وحوكمداوە. ئەم زێدەرَۆیییە توركیا دەبێت لەلایەن هەمو پارتە سیاسێكانی كوردەوە هەمو رَێكخراوەكانی مافی مرۆڤەوە, مەلایەن هەمو میللەتی كوردەوە رَسوا وشەرمەزار بكرێت, نەك تەنها ئەمە بەڵكو دەبێت هەمو دنیای لێ ئاگادا بكەینەوە بەتایبەتی ئەوروپا كە چەندەها ساڵە رَەتی دەكاتەوە توركیا بە ئەندام لەیەكگرتووی ئەروپادا قەبووڵ بكەن. دەبی داوا لەرَكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان, هەمو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بكەین بۆ هاتن بۆ توركیا ولەنزیكەوە ئەو پێشێلكاریانە, جینۆسایدە ببینن. دەبێت كورد داوای پاراستنی نێودەوڵەتی بكات, لەنەتەوە یەكگرتووەكان, ئەمریكا و ئەوروپا لە نیازە خراپەكانی دەوڵەتی تورك. بابزانن ئەو كاتە بەسەر چووە چەكی كیمیاوی دژ مان بەكار بهێنرێت وهیچمان پێنەكرێت وكەسیش دەنگنەكات, ئێستا ئەوسا نییە دنیا گۆرَاوە. نەك تەنها لەكوردستان بەلكو لەهەمو ئەوروپا كورد دەبیت برژێنە سەرشەقام وئەم تاوانە شەرمەزار ومەحكوم بكەن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە