کرێکارە بەنگلادشیەکان زامنی دەربازبوونی دەستوورەکەی بنەماڵەن
Wednesday, 29/05/2013, 12:00
پارتی باش سەنگ وپایەی خۆی لە ناو میللەتی کورد دەزانێت،دەزانێت چەند ڕسوا وشەرمەزاربووە ووای لێهاتووە خەڵک شەرمدەکات لەسەر پارتی حساب بکرێت. سەرەڕای ئەمەش مەسعود ومەسروری کوڕی دەیانەوێت قومارێکی گەورە بکەن بێ لەچاوگرتنی ئاکامەکانی.
لەم ڕۆژانە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیمی سووری ئاهەنگ بەسەرکەوتنی بەشارئەسەد دەگێڕن چونکە میللەت تاکوو ئێستا نەیتوانیوە ڕژیمەکە برووخێنێت. کەواتە ئەسەد دوای کوشتنی سەدهەزار سڤیل وژن ومناڵ وبێگوناه لە گەلی سووریا، دوای دەربەدەربوون وماڵوێرانی ملیۆنان کەس، دوای ئەوەی دەوڵەتێک وێرانبووە هەندێ چڵکاوخۆر ئاهەنگ بەسەرکەوتنی ئەسەد بەسەر میللەتی سووریا دەگێڕێت.
چڵکاوخۆرەکانی بنەماڵەش هەمان هەڵوێست وهەمان ڕەفتار دەکەن. ئەمە مەسعودی دکتاتۆر بیستودووساڵە حوکمدەکات بەڵام دیارە هێشتا تێرنەبووە، بیستودووساڵی فەشەل دزی وناعەدالەتی بەڵام واز ناهێنێت وبەزۆر وڕووقایمی دەیەوێت خۆی بچەسپێنێت. چش لە کوردستان ئەگەر سووتا. باش دەزانێت میللەت چەند ناڕازییە، باش دەزانێت قەراباڵغی کۆبوونەوەکان مانای سەرکەوتن نییە. باش دەزانێت ئەمجارە زەرەزەرە مسۆگر نییە، بەڵام وادیارە پارتی حسابی بۆ دەنگی بێجگە لە کوردانی سووریا بۆ بەنگلادشی وفلیپینیەکانی کردووە، لە دەستی دێت هەموویان بۆ دەنگدان ببات، بۆدەنگدان لەسەر دەستوور، وەک چۆن بۆ ختابەکەی مەسعود هەموو کارەکانیان بەچێ هێستبوو بۆ چەپڵە لێدان کۆکرابوونەوە، چەپڵەی زۆر وبەهێزیش ورەی سەرۆکی لاواز بەرزدەکاتەوە.
کە واتە کرێکارە بەنگلادشیەکان زامنی دەربازبوونی دەستوورن. ئەمجا فەرمو میللەتی کورد وبزانە ئەم بنەماڵەیە بایی چەندە.
مەسعود بەرزانی لەو کاتەوەی لەسیاسەت کاردەکات، لە کۆی هەرە قسەکانی بەدرێژایی تەمەنی ئەوەندەی ئەمجارە ووشەی گەل ومیللەتی بەکارنەهێناوە. ئەو گەلەی خۆی ونوێنەرەکانی لە پەرلەمان پشتگوێخرابوون ولەبیرکرابوون. شاردنەوە ودیزەبەدەرخوونی بڕیاری ژمارە دووی پەرلەمان کە دوای شۆرشی ١٧ی شوباتی پیرۆز وبەخوێنی شەهیدان ئەنجام دراوە پێشێلکردنی گەل وماف وداواکانیەتی.
نازانم ئەم بێشەرمانە بە چ ڕوویەکەوە باس لەسازش کردن دەکەن لە کاتێکدا لە سەر هەموو پێرۆزیەکانی میللەت سازشیانکردووە . بەرزانی سازش لەگەڕانەوەی دەستوور بۆ پەرلەمان ناکات، بەڵام سازش لە گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان دەکات. هەفتا وپێنج لە سەدی میللەت لە بیردەکات وبێبایەخدەکات کە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ویەکێتیدان بەڵام سازش لە سەر مافی دەنگدان ناکات. بەرزانی سەرکەوتووە، ئەگەر ٧٥لەسەدی میلەت دژیەتی بەڵام ٧٥لەسەدی هێزە چەکدارەکانی هەیە. بەرزانی وبنەماڵەکەی وەکوو بەشاری ئەسەد دڵیان بەوە خۆشە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست