کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ئاگرەکەی یەکێتی لە ئاستی پارتیدا هەمیشە خامۆشە

Thursday, 04/07/2013, 12:00





پارتی بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات بارەکە ئارام وئاسایی بکاتەوە بۆیە لەملاولا درۆ بڵاودەکاتەوە ودەستی داوەتە چەواشەکردن کە مەسعود درێژکردنەوەی ماوەی حوکمەکەی لە پەرلەمان بۆ ماوەی دوو ساڵ بەدڵ نییە وقەبووڵی ناکات.
پارتی درۆ دەکات. ئەگەر مەسعودیش وای وتبێت درۆ دەکات. لەوانەیە ئەو چوار ساڵیتری دەویست وخۆی وچەند ئەندامێکی بنەماڵە زۆر دڵخۆش نەبوون، بەڵام مەسعودبەرزانی قەت وقەت ئەو پرۆژەیە، درێژەدان بە حوکم ناگەڕێنێتەوە پەرلەمان وڕەفز ناکات. ئەوەی بۆچوون وڕایەکی تری هەبێت دیارە باش ئەم بنەماڵەیە ناناسێت، ئەو بەڕێزانەی داواش دەکەن سەرۆک نەیکەی، سەرۆک ئیمزای نەکەی بەداخەوە کەس گوێ لە قسەکانیان ناگرێت.
بەڵام یەکێتی لە شەرمەزاری وئەم کەتن وگۆبەند وکودەتایەی بەئەنجامی گەیاند، زندووکردنەوەی ئەژدەهاکێک بەسەر میللەتا کە خۆری لەئاوابووندا، بوو دوای ئەوەی هەموو ئاشکرابوو کە ‌هیچ ڕێکەوتنێک بۆ گەڕانەوەی دەستوور نەکراوە بۆ پەرلەمان وەکوو پارتی دەڵێت ودووپاتی دەکاتەوە وبەبێ هیچ موقابلێک ئەو کارەی کردووە، ئێستا دەیەوێت بارەکە بەلا ڕێدا بەرێت ودەستی داوەتە هەڕەشەکردن لە گٶڕان. کۆسرەت لە دوای ئەوەی لایەنگرانی یەکێتی لە فێسبوک یەشماغێکی سووریان ناوەتە سەری خۆی وکۆمەڵە خۆفرۆش ویەکێتی فرۆش وکوردستانفرۆشەکان، خۆی تووڕە دەکات ودەڵێت یەکێتی ئاگرە ئاگاداربن.
من نازانم بۆچی ئەمە چەندەها ساڵە پارتی بە هەموو شێوەیەک یەکێتی ئیهانە وبێبایەخ وڕەزیل دەکات وهیچ ئاگرمان نەبینی، ئایا بۆچی ئەو ئاگرە لە ئاستی پارتیدا هەمیشە خامۆشە؟ یان خۆی کردۆتە ئاگری زستان بۆ پارتی وهەردەم لە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی کاری کردووە ودەکات. بۆچی ئەو کاتەی ڕێی هەولێر لە کۆسرەت گیرا هیچ ئاگرمان نەبینی؟
مەکتەب سیاسی یەکێتی هەمیشە پشتگیریان لەمەسعود کردووە وپشتیان لە جەماوەرەکەی خۆیان کە دژی بنەماڵە وحوکمی عەشایرین، زۆر جار دووپاتی پشتگیریان بۆ کاندیدکردنەوەی بەرزانی نەشاردۆتەوە وبەسەربەرزییان زانیوە، بە کوردی وبەکورتی مەکتەب سیاسی یەکێتی زۆر ئاڵوودەی بەرزانیە وزۆر موعجەبە پێی، بۆیە من بەباشی دەزانم، ئەمە پێشنیارە، لەجیاتی هەڕەشە دژی گۆڕان، بۆ ئەوەی لەشەڕ وئاژاوە بەدوور بین بەشێوەیەکیتر کۆسرەت ومەکتەب سیاسی دەتوانێت لەقینا زەربەیە گەورە لە گۆڕان بدات ئەویش بە پێشکەشکردنی مەسعود بەرزانی لەقەبی سەرۆکی فەخری یەکێتی، ودامەزراندی ودانانی لەجێگا ولەسەرکورسییە خالییەکەی تاڵەبانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە