کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ر‌دۆگان و قه‌زافی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی

Thursday, 22/09/2011, 12:00



له‌م ڕۆژانه‌ نووسه‌ری به‌رێز شادمانی مه‌لا حه‌سه‌ن وتارێکی به‌ ناوی ئه‌ردۆگان و قه‌زافی نووسیوه‌. ئه‌م به‌ڕێزه‌ یه‌کێکه‌ له‌و نووسه‌ره‌ باشانه‌ی له‌ کوردستان نت ده‌نووسێت و نووسینه‌کانی سه‌رنجم ڕاده‌کێشێت. ئه‌م به‌ڕێزه ‌له‌ دوو شت ناڕازی و دڵگرانه‌، یه‌کێکیان سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆگانه‌ که‌ دوژمنێکی میله‌تی کورده‌، ئه‌ویتر چونکه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ڕووخاندنی قه‌زافی که‌ کورددۆست بووه‌، ئاهه‌نگی گێڕاوه‌.
لێره‌ چه‌ند پرسیارێک دێنه‌ ئاراوه‌ ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێجگه‌ له‌ پاره‌ بۆخۆیان چه‌ند سوودی له‌وهه‌ڵوێستانه‌ی قه‌زافی بینیوه‌ و بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌نگاوی ناوه‌؟ وه‌ڵام هیچ.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌ سوودی له‌ هه‌وڵه‌کانی فرانسوا میتیران سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا و نه‌ قه‌زافی و نه‌ ڕووخاندنی سه‌ددامی بینی، هه‌لی زێڕینی زۆری له‌ده‌ست داوه‌ و قه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌دا مه‌به ‌که‌ ئه‌و ئاواته‌مان به‌ جێبێنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌زافی له‌ کاتی شۆرشدا و دوای شۆرشیش وه‌کو دۆستێکی کورد هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ دوڕنده‌ و زاڵمانه‌ له‌گه‌ڵ میله‌تی لیبیا ڕه‌فتاری کرد و دوای چل ساڵ له‌حوکم بووه‌ هۆی کوشتنی په‌نجاهه‌زار که‌س نازانم به‌ چ ڕوویه‌که‌وه‌ دژی ئازادی وئومێد وئاواتی گه‌لی لیبیاڕاوه‌ستین؟
هه‌مو شۆرشگێڕانی جهان به‌سه‌رکه‌وتنی شۆرشی لیبیا دڵخۆشبوون. چونکه‌ مژده‌یه‌ بۆ هه‌موان.
ئه‌دۆگان نه‌ک ته‌نها دژی کورده‌، مه‌سه‌له‌ی کوردی چاره‌سه‌ر ناکات به‌ڵکو ئه‌گه‌ر بۆی بلوێت کورد له‌ناو ده‌بات. به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی جه‌نابی ئه‌ردۆگان له‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ کوردییه‌ ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی گێڕا. ئه‌رێ ئه‌م ئاهه‌نگ و خۆشییه‌تان له‌به‌ر چی؟ ئه‌رێ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ هه‌ولێر بۆ پێشوازی ئه‌ردۆگان سازکرا، ئه‌رد و ئاسمانیان کرده‌ ئاڵای سووری تورکیا کێ به‌رپرسه‌ گۆڕانه‌ یان ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ دزه‌که‌ی کوردستان؟
حکومه‌ته‌که‌ی تورکیا زۆر سوودمه‌نده‌ له‌م ده‌سه‌ڵاته‌، په‌یوه‌ندییه‌کی بازرگانی گه‌وره‌یان له‌ نێوان دایه‌، ئه‌وان کورد به‌ دوژمن ده‌زانن وکورد یان باشتره‌ بڵێم ده‌سه‌ڵاتی کوردی
ئه‌وان به‌ برا و دۆست...
ئه‌رێ ئه‌و هاتنه‌ی ئه‌ردۆگان به‌رانبه‌ر چیبوو؟ من ده‌ترسم، له‌وباوه‌ڕه‌دام ده‌ستبه‌ردان بێت له‌ که‌رکووک.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە