کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ڕاستە هاڵوێستی تورکیا لە ئاستی کورددا گۆڕراوە

Sunday, 01/09/2013, 12:00


دەسەلاتدارە گەندەڵەکانی هەرێم بۆ شاردنەوەی ئەو پەیوەنییە مەترسیدارانە ونامۆوانەی لە گەڵ دەوڵەتی تورکیادا بەتایبەت لە بارەی گرێبەستی نەوتەوە وتەسلیمکردنی زۆربەی زۆری بیرە نەوتیەکان بەکۆمپانیە تورکیەکان کە خەتەرناکە وهەڵەیەکی زۆر گەورەیە وماوە وڕێخۆشدەکات بۆ ئەوەی دوژمنە سەرسەختەکەی کورد وەکوو شێرپەنجە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا پەرەبسێنیت وبڵاوبێتەوە، بۆ شاردنەوەی ئامانج ومەبەستە ڕاستەقینەکان بنەماڵەی بەرزانی هەمیشە ئەوەمان بۆ دووبارەدەکەنەوە ودەجوێنەوە کە دەوڵەتی تورک سیاسەت وهەڵوێستی بەرانبەر بەکورد وئایندەی کورددا گۆڕاوە.
ئایا ڕاستە شتێکی وا لە ئارادا هەیە، ئایا هەڵوێستی دەوڵەتی تورک تەنها بە قسە یان ڕەفتار گۆڕڕاوە؟ ئەگەر سەرانی پارتی هاتنی ئەردۆغان بۆ هەولێر وپێشوازیکردنی مەسعود ونێچیربەرزانی لە ئەنقەرە وکڕینی نەوتی کوردستان بە ئەرێنی لە قەڵەمدەدەن ئەوە ئەوپەڕی نەزانییە وساکاری لێی دەچۆڕێت.
ئەوەی لە سەر ئەرزی واقعدا دەبینرێت وبەڕوونی هەستی پێدەکرێت بەتەواوی قسەکانی ئەو سەرکردە خاین وگەندەڵانە بە درۆ دەخاتەوە. دەوڵەتی تورک لە لایەکەوە خەریکە خۆی لە پرۆسەی ئاشتی کە لەلایەن بەڕێز ئۆجەلانەوە دەستپێشخەری کرابوو دەدزێتەوە، بەشارئەسەدی لەبیر چۆتەوە ئیعلانی شەڕی دژ بە خۆرئاوای کوردستان کردووە تەنها لە بەر ئەوەی کوردن. ئەم کردەوە دڕندە ونامرۆڤانە تەنها لە دەسەڵاتدرانی ئەنکەرە دەوەشێنەوە، ئەمەش هەموو قسە وڕا وبیرو بۆچوونی بنەماڵەی بەرزانی لە بارەی دۆستایەتی تورکیا پووچەڵدەکاتەوە.
نەک تەنها ئەمە، حکوومەتی ئەنقەرە ئێستا پەیەدە وپەکەکە بە بەدەستهێنانی چەکی کیمیاوی بە درۆ وناحەق تۆمەتباردەکات، دەوڵەتی تورک دەڵێت پەیەدە توانیویەتی لە ڕێگای گرووپی نوسرەوە دەست بەسەر چەکی کیمیاوی بگرێت لەکاتێکدا بۆ هەموان ئاشکرایە کێ لە پشت گرووپی نوسرەیەی تیرۆرستەوەیە وکێ هانیاندەدات وکێ چەکیان پێدەدات، ئەمەش تۆمەتێکی تابڵێی ترسناکە چونکە پاساوێکە بۆ پەنابردنی ئەنقەرە بۆ بەکارهێنانی ئەم چەکە پیسە ڕێپێنەدراوە و‌قەدەغەکراوە لە قەندیل وڕۆژئاوای کوردستان دوای ئەوەی هەموو پلان وپیلانەکانی تووشی شکست بوون وبێجگە لە ناکامی هیچیتریان دەستنەهێنا. ئەردۆغان وەكو گورگێکی برسی خۆی پیشاندەدات بەڵام بنەماڵە بە فریشتەی خێری ناودەبات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە