کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستی پێکا !!

Thursday, 31/01/2013, 12:00






له‌ دوای دانیشتنه‌کانی مه‌سعودبه‌رزانی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رکرده‌کی ئۆپۆزسیۆن، هه‌روه‌ها دانشتنه‌کای ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م+نێچیر له‌گه‌ڵ هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ به‌جیا شتێکی گرنگمان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامییه‌ به‌حوکمی بنه‌ماڵه‌.
ده‌سه‌ڵات خه‌ریکه‌ له‌گه‌نده‌ڵیدا ده‌خنکێت وچاکسازی پێناکرێت بۆیه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ له‌لایه‌که‌وه‌ کات  بکوژێت له‌لایه‌که‌وه‌ ئۆپۆزسیۆن لاوازبکات وپه‌لکێشی ناو گه‌نده‌ڵی بکات.
پرۆژه‌ی په‌نجا په‌رله‌مانتاره‌که‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ڕۆکی هه‌رێم له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ترسێکی گه‌وره‌ی لای بنه‌ماڵه‌ ورووژاندووه‌، ترسی به‌هێزکردنی په‌رله‌مان، ترسی له‌ده‌سدانی ده‌سه‌ڵات. بۆیه‌ش وا به‌گه‌رمییه‌وه‌ هاته‌پێش.
بۆ کاتکوشتن ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ ده‌ستێکی باڵای هه‌یه‌ هه‌ر وه‌کوو دزی وپاره‌ به‌هه‌ده‌ردان وئه‌مه‌ش ته‌نها  شتێکه‌، ته‌نها خاڵه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات سه‌رکه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستهێناوه‌.
لاوازکردنی ئۆپۆزسیۆن وتێکدانی ڕیزه‌کانی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ره‌کی بنه‌ماڵه‌یه‌. بۆیش به‌ته‌نها، به‌ جیا له‌ گه‌ڵیاندا دانشتن.
به‌ڵام ئایا ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌وڵه‌ گه‌نده‌ڵ وقێزه‌ونه‌ی سه‌رکه‌وت وئامانجی پێکا؟ هیوادارم وه‌ڵام نه‌خێر بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون وئاشکرایه‌ وهه‌ستیپێده‌کرێت ئه‌وه‌یه‌ ناته‌بایی فره‌ڕاییه‌ک له‌ناو ڕیزه‌کانی ئۆپۆزسیۆندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌.
وادیاره‌ برایانی یه‌کگرتووی ئیسلامی ترسی دووباره‌ سووتاندنی باره‌گاکانیان له‌ بادینان له‌لایه‌ن پارتی وێرانکه‌ر وسووتێنه‌ریان لێنشتووه‌، بۆیه‌ دوودڵ وله‌رزۆکه‌. ئه‌گه‌ر چی پاره‌یه‌کی باشیشیان ده‌ستکه‌وت.
ئه‌مه‌ش، نائارامی یه‌کگرتوو بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانیوه‌ تاکوو ئێستا وه‌ڵام وڕای خۆی  بۆ میله‌ت دیار وئاشکرابکات.
زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ له‌بێهێزی ئۆپۆزسیۆن کورد وکوردستانه‌، سوودمه‌ندیش ته‌نها بنه‌ماڵه‌یه‌. ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌یزانن وله‌سه‌ری یه‌کڕان. خه‌بات وئازادی ڕێگای کوردایه‌تی هیچ کاتێ سووک وئاسان وبێزه‌ره‌ر نه‌بووه‌. بۆیه‌ یه‌کڕیزی ئۆپۆزسیۆن وپشتگیریان له‌لای میله‌ته‌وه‌ مه‌رجی سه‌ره‌کی سه‌که‌وتن وئازادی وله‌ناوبردنی حوکمی عه‌شایری دواکه‌وتووی بنه‌ماڵه‌۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە