پارتی بە وەرەقەیەکی سووتاو یەکێتی دەترسێنێت
Tuesday, 07/05/2013, 12:00
ڕۆژ بەرۆژ پارتی زیاتر بەرەو خلیسکان هەنگاودەنێت، بەرەو ئەسفەلەسافلین، بەرەو کۆتایی حەتمی یان لاوازبوونێکی گەورە، بۆیە سەریان لێشێواوە، هەر ڕۆژێ یەکێکیان بە جۆرێک وبەشێوەیەک دەدوێن ودەنووسن هەوڵی فێڵێکیتر هەنگاوێکی ناشەرعیترە بۆ درێژەدان بە حوکمی مەسعود بەرزانی، درێژەدان بە حوکمێکی فاشل وناعادل دەدەن..
بەو هەڵوێستە جوانە وکوردانەی ئۆپۆزسیۆن دەنگی بەنایاسایی و بەمەسعود بەرزانی نەدا پارتی زۆر هیوای بە یەکێتی یان مەکتەبسیاسی یەکێتی هەبوو بۆ پشتگیریکردنیان، بەڵام ئەو خەونەی پارتی خەریکە هەنگاو بەرەو ئاوابوون دەنێت. دەنگی نا بۆ بەرزانی ونا بۆ حوکمی بنەماڵە نا بۆ نایاسایی خەریکە لە ناوکادر وجەماوەری بەشەرەف ودڵسۆزی یەکێتی نیشتمانی بەرز وبەرزتر دەبێتەوە هەموو هیوا وئومێدی مەسعود وبنەماڵە وخەوبینینیان بەحوکمی هەتاهەتایی پووچەڵدەکاتەوە.
بۆیە پارتی دوای ئەوەی هەموو وەرەقەکانی سووتان وفەشەلیانهێنا دەستی داوەتە بەکارهێنانی وەرەقەیەکی سووتاو بۆ ناچارکردنی یەکێتی، بۆترساندنی یەکێتی ئەویش باسکردنی سەرۆکی هەرێم بەرانبەر سەرۆک کۆمارە لە کاتێکدا هەموو دەزانن تاڵەبانی جارێکیتر ناتوانێت وەکوو سەرۆکی عیراق کاربکات.
بە سکاڵا تۆمارکردن دژی بەهروزگەڵاڵی وداواکردن بە گۆڕینی عادل موراد زیاتر بارەکەی ئاڵۆزکردووە ویەکێتی ناچار کردووە کە هەڵوێستی هەبێت وبریارێک بدات ولەهەموو حاڵەتێکدا لە بەرژەوەندی بنەماڵەدا نییە، پارتیش هەست بەوە دەکەن وبۆیە ترس و دڵەراوکێی لێنشتووە کەواتە هەوڵەکانی پارتی شکستهێناو وەرەقە سووتاوەکانی دژ بەیەکێتی، کە هیچ بەدادی وفریادی ناگات لە بەرژەوەندی میللەتدا شکایەوە..
سەرباری هەموو شکست وناکامەکانی پارتی هەنگاو بەرەو شکستێکی گەورەتر وشەرمەزارتر دەنێت، ترس وای لەبەرزانی کردووە قسەی دژ یەکبکات، لەکاتێکدا شانازی بەخەباتی خۆی وبنەماڵەکەی دەکات، مەبەست خەباتی نەوتفرۆشتن وخزمەتکردنی بێگانەیە نیمچە پرۆژەی دەستوورەکەی وەکوو هەڕەشە بەکاردەهێنێت وباس لە ترسی خەتەرناک دەکات، لەکاتێکدا گەلی کوردستان چوونی بەرزانی بە ئەولەوییەت دادەنێت، بە گەورەترین وگرنگترین وخۆشترین ڕووداو دەژمێرریت لە مێژووی نوێی کورد وکوردستان. مزگینی کۆتایی هێنانە بەحوکمی دز وگەندەڵی ومژدەی ئاسۆیەکی ڕوون وئایندەیەکی پڕئومێد دەبەخشێت.
پرۆژەی دەستوورە ناتەواوەکە پارتی خۆی پێش میللەتی کورد دەزانێت بەتەزوێریشەوە سی لە سەدی دەنگەکان ناهێنێت، بۆیە هیوادارم کە پارتی هەڵەیەکی وا گەورە ئەنجامبدات هەڵەیەکیتر بکات کە هەڵەیەکی کوشندەیە دەستوورە ئیفلیجەکەی بخاتە دەنگدانەوە ئەمەش کۆتایی حوکمی بنەماڵە زووتر ونزیکتر دەکەت. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست