کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ خه‌ڵک هۆکاره‌ یان خاک

Sunday, 12/06/2011, 12:00




ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام و زۆر سه‌یرم پێ هات، سه‌سام بووم دوو ڕوویی و هه‌ڵس و که‌وتی سه‌رکرده‌کانی کورده‌ له‌ کوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ بن زۆر که‌یفخۆشن، پێده‌که‌نن به‌ڵام له‌ کوردستاندا هه‌میشه‌ تووڕه‌ن، عه‌بووسن، خۆ پێکه‌نین هه‌ر باس مه‌که‌، ده‌ڵێی حه‌رامه‌.
ته‌ماشایه‌کی مام جه‌لال بکه‌ن که‌ له‌ به‌غدا بێت، هه‌میشه‌ ڕوو به‌ پێکه‌نینه‌، نوکته‌
ده‌ڵێت، پێده‌که‌نێت، گورج و گۆڵتریشه‌، له‌ کوردستان یان باشتره‌ بڵێین له‌ سلێمانی
هه‌میشه‌ تووڕه‌ و شڵه‌ژاوه‌، ناره‌حه‌ته‌ وه‌کو یه‌کێک له‌ جێگایه‌ک دڵی، نه‌فه‌سی ته‌نگ بێت وایه‌، دایم ده‌ڵێی شه‌ڕه‌که‌ڵه‌شێری کردووه‌ یان هێرۆخان نه‌عالێکی کێشاوه‌ به‌ ده‌م و چاویا.
د. به‌رهه‌م ئه‌و کاته‌ی له‌ به‌غدا بوو ڕۆژی دوو سێ جار له‌م که‌ناڵ و له‌و که‌ناڵ،
به‌ ڕوویه‌کی خۆش، ده‌م به‌ پێکه‌نین قسه‌ی ده‌کرد، ده‌رده‌که‌وت به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌ی هه‌ولێر ۱۸۰)ده‌ره‌جه‌ گۆڕاوه‌، به‌ته‌واوی به‌رهه‌مێکی تره‌، نه‌ دیاره‌، نه‌ قسه‌ده‌کات
خۆ باسی ڕووخۆشی و پێکه‌نین هه‌رمه‌که‌، وا دیاره‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م پله‌ و پایه‌یه‌دا
ناگونجێت.
ئه‌ی مه‌سعوود به‌رزانی، ته‌ماشای بکه‌ن ئه‌و کاته‌ی ده‌چێته‌ ئیتالیا، به‌غدا ده‌ڵێیت
باڵنده‌یه‌که‌ و له‌ قه‌فه‌س ده‌رچووه‌، ده‌ڵێی زندانییه‌ و ئازاد کراوه‌، وه‌کو منداڵێکه‌ له‌
باخچه‌یه‌کی خۆش و گه‌وره‌ ڕاده‌کات، یاریده‌کات، هه‌ڵده‌په‌ڕێت، پێده‌که‌نێت، له‌
خۆشیدا نازانێت چی بکات، گورج و گۆڵه‌ به‌ڵام له‌ هه‌ولێر، ناڵێم له‌ کوردستان،
چونکه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌ له‌هه‌ولێر ده‌ربچێت، یان باشتره‌ بڵێین سه‌ریڕه‌ش، که‌ له‌وێ
ده‌ژیت و له‌ وێوه‌ حوکم ده‌کات و ئه‌مر ده‌دات، هه‌میشه‌ تووڕه‌یه‌، چاوه‌کانی سوورن ، هه‌رگیز په‌نجه‌ی شه‌هاده‌ت بۆ هه‌ڕه‌شه‌ به‌ کار ده‌هێنێت، دڵ ته‌نگه‌، نه‌فه‌س سووار وه‌کو ماندوو بووبێت، ده‌یم شڵه‌ژاوه‌،په‌سته‌، نیگه‌رانه‌...
تۆ بڵێی له‌ کوردستان پێکه‌نین قه‌ده‌غه‌ بێت، حه‌رام بێت یان شه‌رم یان پیاو پێی
سووک و که‌م قه‌در ده‌بێت یان تووڕه‌یی نیشانه‌ی هه‌یبه‌ت و گوره‌یی یه‌؟ ئایا
هۆکاری ئه‌مه‌ خه‌ڵکه‌ یان خاک، یان هه‌ردووکیان؟ یان ئاو و هه‌وای کوردستان
ناساز و ناله‌باره‌ سه‌رکرده‌کانمان تووشی حه‌ساسییه‌ت، په‌ست و ناڕه‌حه‌ت ده‌بن،
خۆشی و ئارامیان تێک ده‌دات. یان مله‌تی کورد هۆکاره‌، مله‌تێکی دڵخۆشکه‌ره‌وه‌
نییه‌، زۆر گازنده‌ و گله‌یی ده‌کات، زۆر باس له‌ گه‌نده‌ڵی و دزی سه‌رکرده‌کان ده‌که‌ن، باسی ناعه‌داله‌تی، ڕژیمی ده‌ره‌به‌گی و حوکمی بنه‌ماڵه‌یان به‌ دڵ نییه‌..
ئایا ئه‌م مله‌ته‌ شایانی ئه‌وه‌ نییه‌ به‌ ڕوویا پێبکه‌نی، شایانی ڕووی خۆش نییه‌، ته‌نها
شایانی ئیهانه‌ و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ و زندان و کوشتنه‌؟

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە