پارتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یاری به ئاین ده‌کات
Wednesday, 31/10/2012, 12:00
یاریکردن به ئاین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت زۆر کۆنه وله‌مێژوودا زۆر به‌کار هێنراوه. داگیرکردنی کوردستان له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌لایه‌ن تورکه‌وه له‌ڕێی ئاینه‌وه‌بوو. ئێستاش ده‌بینین چۆن ئه‌مریکا ئاین به کارده‌هێنێت بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی جیهانی سێیه‌م ودواکه‌وتوو. مارکس ڕاستی فه‌رموو ئاین تلیاکی میله‌تانه.
پارتیش له شانۆگه‌رییه سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی زاخۆدا په‌نای برده به‌ر ئه‌م یارییه بۆ کێشانی یه‌زیدی و گاور وئه‌رمه‌نه‌کان بۆ لای خۆی له‌لایه‌ک وترساندن وڕێگرتن له بڵاوبوونی یه‌کگرتووی ئیسلامی له لایه‌کیتره‌وه. ئه‌و یه‌کگرتووه‌ی به‌رانبه‌ر پارتی زیره‌ک وخۆڕاگره به‌ڵام به‌رانبه‌ر پاره زۆر لاواز و زه‌عیفه.
پارتی له‌م ڕۆژانه په‌نای بردۆته به‌ر دین وئاین به‌شێوه‌یه‌کی ساکارانه وبۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی.
زۆر که‌س ئه‌م بابه‌ته‌یان به‌گرنگزانی زۆر له‌سه‌ری نووسرا. زۆر نووسه‌ر په‌نایان ده‌برده به‌ر چه‌نده‌ها سووره‌تی قورعان بۆ تانه دان وڕه‌خنه‌گرتن له پلانه ئیبلیسیانه‌که‌ی پارتی، پیرۆزیه‌کان وڕه‌مزه نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌ییکان.
ئه‌گه‌رچی زۆر له برا ئیسلامیه‌کان ساکارانه پشتگیری له‌م پلانه‌ی پارتی ده‌که‌ن به‌ڵام فه‌قه‌ره‌ی دووه‌میان فه‌رامۆشکردووه که باس له ڕه‌مزه نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌کات، که‌مه‌رام ومه‌به‌ستی پارتییه.
هه‌موومان ئاگامان له‌دزی وگه‌نده‌ڵیه‌کانی پارتییه، ڕۆژانه‌ش خه‌ڵک باسی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی زۆر ده‌کات ، باسی کۆشککڕین وقومار ومافیا ده‌کات. بنه‌ماڵه ده‌یه‌وێت به‌م پلانه ده‌می خه‌ڵک ببه‌ستێت.
کێ گاڵته به ئاین وخوێنی شه‌هیدان ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که خۆی نه‌یکات که‌سیتر نایکات.
پارتی دزی وگه‌نده‌ڵی ده‌کات به‌یاسا، ئێستاش ده‌یه‌وێت ده‌مبه‌ستنی خه‌ڵک بکات به‌یاسا، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر که‌س نه‌توانێت باسی قومارچی وباسی نه‌وت وگومرگ وڤیڵاکانی ئه‌مریکا بکات چونکه مه‌به‌ست له ڕه‌مزه نیشتانیه‌کان مه‌سعود ونێچیر ومه‌سرووری پیاوکوژ ومه‌نسووری قومارچییه. هه‌ر که‌سێکیش پشتگیری ئه‌م پیلانه بکات یان خزمه‌تکاری بنه‌ماڵه‌یه یان ساویلکه ونه‌زانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست