کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ڵاو له‌ یادی ۱۷ی شوباتی پیرۆز

Sunday, 17/02/2013, 12:00






له‌ یادی ڕۆژێکی واگرنگ له‌ مێژووی سیاسی کوردا، له‌یادی ئه‌و جوانه‌مه‌رگانه‌ی له‌م ڕۆژه‌ وڕۆژانی
دواتر که‌به‌ده‌ستی غه‌در وسته‌مکاردا به‌بێبه‌‌زه‌یی ودوورله ڕه‌‌و‌شتی مرۆڤانه ‌خه‌ڵتانی خوێن کران، سه‌ری
ڕیز ونوازش داده‌نوێنم .
ئه‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌ هیوا ومژدیه‌کی نوێیه‌ بۆ ئه‌و گه‌له‌ی به‌بێ وچان هه‌وڵ وخه‌بات وتێکۆشانی له‌پێناوی ئازادیدا داوه‌ ونه‌ترساوه‌.
ئه‌م ڕۆژه‌ زۆر گرنگه‌ چونکه‌ ئاگاداری وهوشیاری گه‌لی کورد به‌دیارده‌خات دژی بنه‌ماڵه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵی
دواکه‌وتوو، دژی ناعه‌داله‌تی وقۆرخکاری ده‌سه‌ڵات وبازرگانیکردن وبایه‌خنه‌دان به‌میله‌ت.
له‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا لاوانی دڵسۆز وخوێنگه‌رم وئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان باره‌گای چواری پارتییان
له‌علنه‌تباران وبه‌ردباران کرد.
نه‌ک ته‌نها له‌ سلێمانی، له‌ هه‌موو شارێک ولادێیه‌کی ئه‌م کوردستانه‌ خنچیلانه‌مان ده‌بێ باره‌گا وناوچه‌کانی پارتی تفباران ونه‌عله‌تباران وبه‌ردبارانبکرێن.
چۆن ساڵانه‌ له‌حه‌ج خه‌ڵکی موسڵمان ئیبلیس به‌حه‌وت به‌رد ڕه‌جمده‌که‌ن، ئێمه‌ش ده‌بێ له‌م ڕۆژه‌دا، له‌م یاده‌دا ساڵانه‌ هه‌موو شوێنێک  ناوی پارتی لێبێت ڕه‌جم وبه‌ردباران بکه‌ین. ئه‌و پارت وکۆمه‌ڵه‌ کوردکوژه‌ی که‌خوێنی منداڵانی کوردی  لا سووک وهه‌رزانه‌، ئه‌و پارته‌ی بکوژ وخاین ودوژمنانی کوردیان داڵده‌داوه‌ وپاداشتکردووه‌.
من هه‌ستده‌که‌م که‌شه‌هیده‌کانمان ناڕازین وگله‌ییمان لێده‌که‌ن، داوای تۆڵه‌ وبه‌جێهێنانی عه‌داله‌تده‌که‌ن.
له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا ده‌بێ هه‌موو تواناکانمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ وداوای سه‌روه‌ری یاسا ودادگایی کردنی بکوژ
وبه‌رپرسانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ بکه‌ین وجه‌زای خۆیان وه‌رگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ وسه‌ران وپیاوکوژانی
پارتی، دۆست ودوژمن بزانن خوێنی کورد گرانه‌ وخه‌تی سووره‌ ئه‌گه‌ر چی مژده‌ ومزگینی کۆتایی
وڕوخانی ئه‌م تاوانکارانه‌مان پێده‌به‌خشێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە