کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانه‌تێکی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی

Wednesday, 06/02/2013, 12:00







بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی نه‌ک ته‌نها مه‌سرووفاتی دیکه‌ وشتی دیکه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵکوو ڕۆژانه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ خیانه‌تی دیکه‌ وتاوانی دیکه‌ دژی میله‌تی کورد ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌رچه‌ند بیر له‌مێژوو، له‌ڕه‌فتار وهه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ زیاتر دێمه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ که‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ڕۆژێ بۆ کورد خه‌باتیان نه‌کردووه‌. ته‌نها له‌به‌ژه‌وه‌ندی خۆیان خزمت به‌ بێگانه‌ وته‌نانه‌ت دوژمنانی کورد ده‌که‌ن.
سازشکردن وپشتگوێخستن وفرۆشتنی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌ نه‌وت وپاره‌ سه‌ره‌تایه‌کی گرنگ بوو بۆ ناسین وپه‌رده‌ هه‌ڵماڵین له‌ سه‌ر ڕووی حه‌قیقی وقێزه‌وه‌ن وناشرینی ئه‌م گرووپه‌ مافیایه‌.
چه‌کهه‌ڵگرتن وجاشایه‌تی کردن وتێکدانی یه‌کڕیزی کورد له‌ کوردستانی ڕۆژئاوا له‌خزمه‌ت وبه‌ جێهێنانی ئه‌جندای ده‌وڵه‌تی تورک وسنوورداخستن وبرسیکردنی گه‌لی خه‌باتکه‌ر زۆر له‌ ڕه‌فتاری کوردایه‌تی ومرۆڤایه‌تیه‌وه‌ دوور وبێبه‌شه‌.
ئه‌مه‌ هه مووی نه‌بوو، تاوانی دیکه‌، جه‌ریمه‌ت وخیانه‌تی دیکه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ئاشکرا کراوه‌. وه‌کوو دیاره‌ ئێستا بنه‌ماڵه‌ی بهر‌زانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن حزبێکی کارتۆنی وجاش له‌ کوردستانی باکوور دروستده‌که‌ن.
یه‌کڕیزی کورد له‌باکوور، به‌رده‌وامی وسه‌رکه‌وتنی خه‌باتی مه‌ده‌نی وپه‌رله‌مانی شانبه‌شانی خه‌باتی چه‌کداری ده‌وڵه‌تی تورکی هێناوه‌ته‌ له‌رزین وموژده‌ی سه‌رکه‌وتنمان پێده‌به‌خشێت.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودبه‌رزانی به‌شێک له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک سه‌ر‌فده‌کات. له‌به‌شه‌ پاره‌ی مه‌سرووفاتی دیکه‌ کار بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی وته‌بایی کوردی باکوور ده‌که‌ن.
ده‌نگوباس له‌ئارادایه‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی کوردی باکوور کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆبه‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته‌ گڵاوه‌ ودرستکردنی حزبێکی کارتۆنی وه‌کوو حیزبی سۆری که‌ سه‌دام بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی کورد له‌چه‌ند جاشێک دروستی کردبوو.
که‌واته‌ پاره‌ی کورد بۆلێدان وپشتشکاندنی کورد له‌ خزمه‌تی دوژمنه‌ گه‌وره‌که‌مان به‌کارده‌هێنرێت۰ به‌ پاره‌ی بودجه‌ کار بۆبه‌دینه‌هاتنی خه‌و وهیوای کورد ده‌کرێت به‌هه‌ده‌رده‌درێت وسه‌رفده‌کرێت۰ تۆ بڵێی جاشایه‌تی وتاوان وخیانه‌ت له‌مه‌ گه وره‌تر هه‌بێت؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە