کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی نیشتمانی وا دیارە هێشتا لە گورگە كارتۆنیەكە دەترسێت

Sunday, 08/07/2012, 12:00






چەندەها ساڵە پارتی وەكو گورگێكی برسی وهار لەسەر گۆرَەپانی كوردستان هێرَش دەكات, دەكوژێت وێراندەكات وترس بڵاودەكاتەوە. بەم درَندایەتییەش توانی تا رَادەیەك كۆنترَۆڵی كوردستان و پارتە سیاسییەكانی گۆرَەپانەكە بكات, بەتایبەت یەكێتی نیشتمانی.
لەخۆباییبوون وتاكرَەوی بارزانی وبایەخنەدان وبێبایەخكردنی رَۆلی میللەت, نەجووڵانەوە وبریارنەدان بەگوێرەی رَۆژگار وكات, ئاشكرابوونی كیتابێكی وەزارەتی دەرەوە توركیاش لەبەكار هێنانی پارتی وەكو داردەستێك بۆ بەدیهێنانی ئامانج ومەبەستەكانی دژ بەكورد وكوردایەتی, ئاشكراكردنی سەفارەتی ئەمریكا لاپەرَەی دزەكان ودزیەكان وبوونی سەركردەكان بەمیلیادێر پارتی تووشی هەڵەی گەورە وكوشندە كردووە ولەگورگێكی درَندەوە خەریكە دەبێتە گورگێكی كارتۆنی.
بەرزانی وپارتی نەكتەنها لای شیعەكان دیاركەوت كە لاوازە وهیچی پێناكرێت لە لایەن دۆستە نوێكانیشەوە موقتەدا وعەلاوی وبرا توركەكان شەرمەزار بووە. وەكو دیارە بەرزانی بەناوی 57 دەنگی كورد قسە وهەرَەشەی دەكرد بەڵام هەڵوێستە كەی بزوتنەوەی گۆرَان وهەڵوێستە كەی جەلال تاڵەبانی وهەندێك پەرەمانتاری یەكێتی بە هاورَا نەبوون وهەڵوێستوەرگرتن, نەك تەنها پلانەكەی شكەستپێهێنا بەڵكو پارتی تووشی گۆشەگیر وتەنیایی ودڵەرَاوكێ وئیفلاس كردووە. بێجگە لەبۆڵەبۆڵێك وورَینەیەك هیچیتری پێنەماوە.
پارتی ئەگەر گورگ وسەگەهارەكەی جاران بوایە نە لەهەڵوێستە نیشتمان پەروەرانەكەی گۆَران بێدەنگدەبوو, نەلە یەكێتی دۆستی قەبوولدەكرد وبێدەنگدەبوو.
یەكێتی هەستی بەلاوازبوونی پارتی وهەڵگەرَانی بۆ گورگێكی كارتۆنی كردووە بەڵام وەكو دیارە هێشتا سام وترسی نەرَواوەتەوە. بۆیە هەندێ جار لەدوورەوە بەردێكی تێدەگرێت وچاوەرَوانی كاردانەوەدەكات, هەوڵئەدات بەتەواوی دڵنیا بێتەوە. بۆیە ئەمە دوورَۆژە دووئەندامی سەركردایەتی یەكێتی, عادل موراد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هێرَشدەكەنە سەر پارتی وخۆیان لە خەتەسوورەكاندا بێكاردانەوەیەكی بەهێز. ئەمەش نیشانەی باوەرَهێنانی پارتی بەدیموكراتییەت نییە بەڵكو بەڵگەیەكی گەورەی شكەست ولاوازبوونە. بەڵكو نیشانەی هەڵگەرَاونیەتی بۆ گوركێكی كارتۆنی. یەكێتی دەبێت بەرپرسیەتی ئەخلاقی نیشتمانپەروەری وەرگرێت وچیدی لەهەرەشەی تێكچوونی پەیوەندی ستراتیجی كە واتای موچە برَینە نەترسێت وهەڵوێستێكی ئیجابی لەبەرژەوەندی میللەت وەرگرێت وهەنگاوێك بۆ پێشەوە بنێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە