پارتی خه‌و به نه‌مانی گۆڕان ده‌بینێت
Sunday, 14/10/2012, 12:00
ئه‌وه‌یی بۆته هۆی په‌ستی ودڵگرانی پارتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، که وه‌ک دێوه‌زمه نشتۆته سه‌ر سنگی۰بۆیه زۆرجار خه‌و به‌نه‌مانی گۆڕان دهبینێت۰
له وتارێک به عه‌ره‌بی نووسههر عبدالغنی علی یحیا که له سه‌ر پارتی دهژمێڕێت له ده‌نگیی عیراق بڵاوکراوه‌ته‌وه مزگینی یه‌کگرتنه‌وه‌ی یه‌کێتی وگۆڕان ده‌دات وئه‌مه‌ش وه‌کو ده‌ڵێت بۆ یه‌کڕیزی ماڵی کورد به‌باش له‌قه‌ڵه‌م دهدات۰
پارتی بهدانشتنی یه‌کێتی وگۆڕان زۆر شڵه‌ژاوه ونیگهرانه بۆیه ده‌ستی کردووه به‌م پڕوپاگنده وقسهنابهجێیانه ومه‌به‌ستیش جه‌ماوه‌ری گۆڕان وبێ هیوا وبێئومێدکردنیانه۰
چونکه گۆڕان نوێنه‌ری به‌شه ڕه‌شوڕووته‌که، هه‌ژاران ومافخوراوان زوڵملێکراوانه پارتی ده‌یه‌وێت دوودڵی بێهیوایی له‌ناویاندا بڵاوبکاتهوه۰نازانم بۆچی به‌یه‌ک دانشتن گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو یه‌کێتی ویهکێتیو پارتی سه‌ره‌ڕای په‌یمانی ئیستراتیجی یه‌کیان نه‌گرت ئه‌گه‌ر یهکڕیزیوڕڕێکخستنی ماڵی کوردی داوا ومه‌به‌ستی ڕاستی پارتییه خۆ ئه‌وه‌تا خۆی بۆته تێکده‌ری یه‌کڕیزی ماڵی کورد، ئه‌وه به‌ته‌نها له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕیزی کورد
ده‌خوێنێت، ئه‌وه‌تا به‌ته‌نها به‌رامبه‌ر هه‌مو پارته‌کانی کوردستان وڕا وهیوا وداخوازیه‌کانی میڵه‌ت ڕاوه‌ستاوه وپشتی به تورک گه‌رم وقایمکردووه۰
له‌م ڕۆژانه گۆرانییه‌ک بۆ به‌رزانی دروستکرابو زۆر له زێڕه زێڕه‌که‌ی سه‌ددام ده‌چوو به‌ڵام له‌سه‌ر داوای نووسه‌رێکی عه‌ره‌ب به‌رزانی گوێیلێگرت وئه‌مری به لابردنی گۆرانیه‌که کرد۰ منیش وه‌ک کوردێکی دڵسۆزی کورد وکوردستان داواکارم به‌رزانی گوێ له منیش بگرێت وهه‌نگاوێکی زیره‌ک ونه‌ترسانه بنێت بڕیاری
گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان بدات وماڵی کورد ڕێکبخات۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست