چۆن كوردێكی باش دەبێتە دۆستی ئەردۆغان
Sunday, 29/07/2012, 12:00
سەركەوتن ویەكگرتنی كوردی رۆژئاوا وئازادكردنی چەند شار ولادێیەكی كوردستانی مایەی دڵخۆشی هەموو كوردێكی پاك ودڵسۆزە, رَۆژانە چاوەرَێی زۆرترین, هەروەها هۆكاری شڵەژان وبێئارامی وئۆقرەبرَینی سەركردە توركەكانە. ئەگەرچی توركیا خۆی بۆ پاروویەكی چەور لە سوریا ئامادەدەكرد بەڵام سەرهەڵدان وسەركەوتنی كورد خەریكە ترس ودڵەرَاوكێ ونیگەرانی لای سەركردە توركەكان دروست دەكات.
ئەردۆغان وسەرۆكی ئەركان ووەزیری ناوخۆ ودەرەوە وسەرۆكی ئەمنی قەومی بەیەكگەیشتن بەبۆنەی ئەو سەركەوتنەی رۆژ لەدوای رۆژی كوردی ئەو ناوچانە. نەك تەنها ئەمە بەڵكو سەرۆكوەزیرانی توركیا بە ئاشكرا نیگەرانی دەردەبرَێت وهەرَەشەدەكات بە بەكارهێنانی هێز.
وەنەبێت ئەردۆغان هەرَەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات چونكە ئەو كوردانە پەكەكەن یان لایەنگیرین, تورك هار وزینهاربووە بەسەركەوتنی كورد, چونكە بەكار وبەكردار ئەوە دووپات دەكاتەوە كە دوژمنێكی گەورەی میللەتی كوردە بەگشتی. هێرَشكردنەسەر ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا ونارَازی دەربرَین تەنها چونكە سەرۆكی ئەو مەجلیسە بەرَێز سەیدا كوردە رك وقین ودوژمنایەتی تورك بۆ كورد ئاشكرادەكات.
لێرە پرسیارێك دێتە ئاراوە چۆن كوردێكی باش دەبێتە دۆستی دوژمنێكی ئاوها؟ دەكرێ ئەم پرسیارە بەشێوەیەكیتر بكرێت, چۆن تورك دەبێتە هاورَێ ودۆستی كوردێكی باش؟ ئەم بار ودۆخە رۆشنایی دەخاتە سە پەیوەندییەكانی بەرزانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورك وچەندەها پرسیار دەورووژێنێت ترس وگومانمان لا دروستدەكات. بەرزانی چ سوودێك بە تورك دەگەیەنێت والێی رَازین؟
ترسی من لەوەیە ئەم كار وخزمەتەی بەرزانی وبنەماڵە بۆ تورك تەنها بۆئەوەیە (عافەرم) ێك وەرگرێت هەر وەك چۆن قاسم ئاغا وسەرۆك جاشە برادەرەكانی بۆ پارە و(عەفیە)یەكی ێەدام چەكیان دژی میللەتی خۆ هەڵگرت وبەكارهێنا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست