کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمجارە بەرزانی رَاستدەكات

Wednesday, 06/06/2012, 12:00






بەداخەوە ئەو باوەرَییەی میللەتی كوردی بەسەركردەكانەوە دەبەستەوە زۆر لاواز بووە ئەگەر نەڵێین هەر نەماوە. ئەویش بەبۆنەی درۆكردن وچەواشەكانیانە.
لەمرَۆژانە دووبابەتی گەرموگورَ باڵی كێشاوەتە سەر رَووداوەكان ونائارامی بەئاشكرا هەستپێدەكرێت. باسی یەكەم بەقاچاغبردنی نەوتە.
مەسعود بەرزانی سەرەرَای ئەو دەیان تانكەرەنەوتەی رَۆژانە لەكوردستانەوە بەرەو ئێران سنوور دەربازدەكات تەحەددا دەكات كەسێك بەڵگەی بە قاچاغبردنی نەوتی هەبێت. ئەمجارە بەرزانی رَاستدەكات. ئەو نەوتەی لەهەرێمەوە بەرەو دەرەوە دەرَوات قاچاغ نییە, بەڵكو بەئاشكرا سەركردەكانی پارتی بۆ خۆیان دەیفرۆشن وداهاتەكەشی بۆ خۆ دەبەن. لەكێ دەترسن؟
خاڵی دووەم باسی مەسعود ومالكییە. بەرزانی دەڵێت مالكی تاكرَەوە وپەیماننامەی هەلێر جێبەجێناكات. بەرزانی لێرەش رَاستدەكات. بەرزانی لەسەر مەسەلەی پێشمەركە, كەركوك وخانەقین وسنووری كوردستان توورَەنییە, مەسەلەی گرنگترهەیە, مەسەلەی نەوتە.
وەكو دیارە پەیمانی هەولێر تەنها یەكخاڵی گرنگ لەخۆ دەگرێت ئەویش نهێنییە لەبەینی بەرزانی ومالكی وخاڵەكانی سەركاغەزیش كە نۆزدە داواكەی كورد لەخۆ دەگرێت هەمو رَووكەش وبێبایەخن. خاڵە نهێنییەكەش فرۆشتنی نەوتە بەمەرجێ مالكی دەنگنەكات وخۆی لێ گێلبكات. تاكو مالكی لەمەسەلەكە خۆی تێنەدەگەیاند مالكی مەلایكەت بوو, بەڵام پیاوەكە لەبەر هەر هۆیەك بێت,دڵسۆزی, بەهێزبوونی سوپای عیراق, پشتگیریكردنی ئەمەریكا وئێران وبێسەروبەری ناوماڵی كوردی, خۆی پێنەگیرا وخۆی لەخەتی سووردا. مالكی بەئاشكرا دەڵێت دەسەڵاتی هەرێم نەوت بەهەرزان دەفرۆشێت وداهاتەكەشی بۆ خۆدەبات. كەواتە مالكی پەیمانشكێنە كەواتە خاینە, وبەرزانی راستدەكات. بۆیە دەبێت هەمو پارتە سیاسییەكانی كوردستان پشتگیری لەم سەرۆكە نایابەمان بكەن كە چەندەها ساڵ بۆ ئەمە خەباتیكردووە, ودژی مالكی پەیمانشكێن رَاوەستن بۆ ئەوەی بنەماڵە بەردەوامبێت لە بەتاڵانبردنی نەوت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە