کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتیی تیرۆرست له‌ سلێمانی ئاژاوه‌ی نایه‌وه‌

Sunday, 10/02/2013, 12:00






پارتی وبنه‌ماڵه‌ی تیرۆرست هه‌لی نه‌بوون ودووربوونی تاڵه‌بانی له‌سلێمانی ده‌قۆزێته‌وه‌ وهه‌رایه‌ک و وئاژاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ ده‌نێته‌وه‌.
شاری سلێمانیی هه‌میشه‌ ئازاد وسه‌ربڵند ماوه‌یه‌که‌ بۆته‌ مایه‌ی ترس ونیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌ی کۆنه‌په‌رست. بۆیه‌ نه‌خۆشیه‌که‌ی تاڵه‌بانی هان به‌ باڵی ڕه‌ش وشه‌ڕه‌وه‌ ده‌نێت که‌ ئاژاوه‌ بخاته‌ شاره‌  حه‌یاته‌که‌وه‌ وئارام وئاسووده‌یی خه‌ڵک تێکبدات.
پارتی ڕێکخراوی قاعیده‌ی کوردستان بێجگه‌ له‌ ئیهانه‌کردنی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی سلێمانی، مه‌به‌ستی پارتی
کپکردن وترساندن ولێدانی ئازادی وده‌نگه‌ ئازاده‌کانه‌، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ خه‌ڵکه‌ به‌شه‌ره‌فه‌که‌ له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ پێشوازی وبه‌رز نرخاندنی یادی پیرۆزی حه‌ڤده‌ی شوبات ویادی ئه‌و جوانه‌مه‌رگانه‌ی به‌ تیر وگوله‌ی غه‌دری دوژمنانی کورد ومرۆڤایه‌تی که‌ پارته‌که‌ی مه‌سعودبه‌رزانییه‌ بن خاک کران.
هێڕشکردنه‌ سه‌ر بنکه‌ وڕادیۆی یه‌کرتووی ئیسلامی ساڵی پار وسووتاندنی وهێڕشکردنه‌ سه‌ر که‌ناڵی ناڵیا به‌ گوله‌هاوه‌ن ڕووه‌ ڕاسته‌قینه‌ وێرانکه‌ره‌که‌ی پارتیمان پێپیشانده‌دات.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی پارتی له‌سلێمانی دژی یاسای خۆ پیشاندانه‌ چونکه‌ بێڕوخسه‌تبوو، دژی قسه‌کانی  سه‌رۆکی پارتیه‌ وبێبایه‌خکردنیه‌تی که‌ پێش چه‌ند ڕۆژێک له‌ئه‌وروپا له‌بار‌ه‌ی یه‌کڕیزی وته‌بایی له‌  کوردستان دوابوو.
ئه‌م سنگده‌ربڕینه‌ی پارتی له‌ ناو شاری شێخدا ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی یه‌کێتی نیشتمانیه‌که‌ی کۆسره‌ت  ڕه‌سووڵی‌ نیمچه‌ شه‌له‌ل وپه‌ککه‌وته‌یه‌.
ئه‌مه‌ وه‌ڵامی ناردنی وه‌فدێکی یه‌کێتییه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی د۰به‌رهه‌م بۆ گفتوگۆی یه‌ک لایه‌نه‌ که‌واته‌ بێ  پارتی وبێئیزنوه‌رکرتن لێی له‌گه‌ڵ به‌غدا که‌ دوای سه‌ردانه‌که‌ی سه‌فیره‌که‌ی ئێران له‌عیراق بۆ سلێمانی  وکۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی. هه‌ی داوه‌شێی یه‌کێتی.
هه‌ی داوه‌شێی یه‌کێتی نیشتمانی بۆ ئه‌و بێهه‌ڵوێستییه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و گرووپه‌ تیرۆرسته‌ی له‌ سلێمانی  نواندت که‌ ئه‌و په‌ڕی لاوازی وبێده‌سه‌ڵاتیت ئاشکراده‌کات۰
ده‌نگێکی ئازاد له‌که‌ناڵی ناڵیاوه‌ به‌هه‌ده‌ردان وته‌رخانکردنی پێنج ملیۆن دۆلاری ئاشکراکرد که‌ ساڵانه‌  بۆقه‌بری مه‌لامسته‌فا خه‌رجده‌کرێت، ئه‌مه‌ش حه‌‌قیقه‌ته ‌وخه‌ڵک هه‌مووی ئاگای لێیه‌، به‌ڵام پارتی وبنه‌ماڵه‌  به‌ده‌نگی ئازاد تێکده‌چن وده‌شڵه‌ژێن ۰

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە