کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی خه‌می عیراق ده‌خوات

Monday, 03/12/2012, 12:00



مه‌سعود بارزانی له‌ دوا چاوێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی عیراقی ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو که‌ خه‌می ئه‌و  پێشئه‌وه‌ی کوردی بێت عیراقییه‌. ئه‌مه‌ش شتێکی نوێ نییه‌ میله‌تی کورد له‌زووه‌وه‌ هه‌ستی پێده‌کرد و  هاواریده‌کرد که‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ وخیانه‌تکاری ودژی به‌رژه‌وه‌ندی وهیوا وئامانجی میله‌تی کورده‌، به‌ڵام بێسوود وبێئه‌نجام.
به‌رزانی ئێستا هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی تاڵه‌بانی وپه‌رله‌مانتار ووه‌زیره‌ کورده‌کان له‌ به‌غدا.
ئه‌مه‌ش ڕک وکینی ئاشکراده‌کات دژ به‌تاڵه‌بانی وهه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنیه‌تی. نازانم بۆچی باسی جێگره‌که‌ی مالکی وچه‌ند وه‌زیرێکی سه‌ر به‌پارتی نه‌کردووه‌ که‌ به‌ سه‌رخۆشی وبێئاگابوون له‌ دنیا ده‌چوون بۆ کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌به‌کان.
ئه‌و کاته‌ی عیراق نه‌ سوپا ونه‌پۆلیسی هه‌بوو کورد هێزێکی هه‌بوو نه‌ک ته‌نها ناوچه‌ دابڕاوه‌کان  بگه‌ڕێنێته‌وه‌ باوه‌شی کوردستانی دایک به‌ڵکو ده‌یتوانی سنووری هه‌رێمی کوردستان بکات به‌ئه‌مری واقع، به‌ڵکو ده‌یتوانی نیوه‌ی عیراق کۆنتڕۆڵبکات. ئێسته‌ش ئاوا که‌س نه‌یده‌توانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورد وهه‌رێم بکات. که‌واته‌ به‌رپرسیاری یه‌که‌م، تاوانباری یه‌که‌م، ساکار ونه‌زان وچاوچنۆک، موجرمی یه‌که‌م مسعود بارزانییه‌.
هه‌ر له هه‌مان چاوپێکه‌وتندا بارزانی خه‌م ونیگه‌رانی خۆی ئاشکرا کردووه‌ له‌ ئاستی به‌فێڕۆدانی چه‌نده‌ها ملیار  دۆلاره‌ له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عیراقه‌وه‌ وگوێنه‌دانی به‌میله‌ت وداواکانی۰ چه‌ند گوناحن ئه‌م عیراقیانه ‌مه‌سعود حه‌قیه‌تی به‌مشێوه‌یه‌ خه‌میان بخوات ونیگه‌ران بێت۰ که‌واته‌ تاکڕه‌وی مالکی هۆی  زۆربه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌ وگوناهانه‌یه‌. که‌واته‌ ماکی ده‌بێت چاو له‌دیموکراسییه‌تی هه‌رێم بکات، وه‌کو حکوومه‌تی کوردستان ڕوون وشه‌ففاف بێت ڕیز له‌په‌رله‌مان وبریاره‌کانی بنێت وبه‌هێزی بکات، وه‌کوو به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ستی دزان ببڕن وبه‌توندی ڕێ له‌گه‌نده‌ڵی بگرن وئانه‌یه‌ک به‌فێڕۆنه‌ده‌ن. مالکی ده‌بێت چاو له‌عه‌داله‌ت و خۆشه‌ویستی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ میله‌ته‌که‌ی به‌تایبه‌ت هه‌ژان بکات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە