کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی ئه‌ندامه‌کای خۆی ده‌گه‌وجێنێ

Thursday, 17/01/2013, 12:00





هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له‌په‌نجا په‌رله‌مانتار پرۆژه‌یه‌کی زۆر جوانی پێشکه‌ش به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کرد بۆ گۆڕینی سستمه‌ چه‌وتوچڵه‌که‌ی هه‌رێم.
له‌سه‌ره‌تاوه‌ پارتی ئه‌م داواکارییه‌ ڕه‌وایه‌ی میله‌ت به‌پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ناوبرد، به‌ڵام وه‌کوو دیاره‌ له‌ناخه‌وه‌ پارتیی پێکاوه‌ وترس دایگرتووه‌.
تازه‌ به‌تازه‌ پارتی ڕای خۆی ده‌خاته‌ڕوو. جه‌عفه‌رئێمنکی قسه‌که‌ر به‌زمانی پارتی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی قسه‌کانی ئێمنکی بخوێنێته‌وه‌ ده‌بێت پێبکه‌نێت. چونکه‌ وه‌ڵامه‌که‌ی نوکته‌یه‌. له‌وانه‌شه‌ ئێمنکی خۆی وبنه‌ماڵه‌ وسه‌رکرده‌کانی پارتی تێر پێکه‌نیون. هه‌رکه‌سێ دڵی ته‌نگه‌، من ئامۆژگاریده‌که‌م قسه‌کانی ئێمنکی، که‌ڕاوهه‌ڵوێستی بنه‌ماڵه ‌وپارتییه‌ بخوێنێته‌وه‌ وتێر پێبکه‌نێت۰
بنه‌ماڵه‌ به‌عه‌قڵی خۆی پێده‌که‌نێت وده‌یه‌وێت لایه‌نگرانی پارتی زیاتر بگه‌وجێنن، چونکه‌ که‌س، منداڵیش  به‌و ڕایه‌، به‌و قسانه‌ ڕازینابێت.
سه‌ره‌ڕای ئیفلیجکردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن مه‌سعود وبنه‌ماڵه‌وه‌، ئێمنکی ده‌ڵێت سستمی حوکم له‌ کوردستان  په‌رله‌مانییه‌، ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ش ده‌گرن دیاره‌ باش ده‌ستووریان نه‌خوێندۆته‌وه‌ یان باش تێنه‌گه‌یشتوون.‌
ئه‌وه‌ی ئاشکرا نییه‌ ئێمنکی باس له‌ کام ده‌ستوور ده‌کات. خۆ هه‌موومان ئه‌زانین له‌ کوردستان حوکم حوکمی گه‌نده‌ڵییه‌ وبه‌شێوه‌ی عه‌شایری به‌ڕێوه‌ده‌برێت وهیچ ده‌ستوورێک له‌ئارادا نییه‌. وادیاره‌ باسی پرۆژه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ ده‌کات که‌ له‌خزمه‌ت خۆی ته‌نها نووسییه‌تی وکاریشی پێناکرێت وئه‌وه‌تا له‌ژێر خۆڵ وتۆزا  نابینرێت.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ ئێمنکی حوکمی تاکه‌که‌س، نه‌ک دیموکراتیه‌ت، که‌واته‌ دکتاتۆرییه‌ت به‌ باشترین  وگونجاوترین شێوه‌ی حوکم ده‌زانێت بۆ هه‌رێم، گوایه‌ پێگه‌ وپایه‌ی هه‌رێم به‌هێزده‌کات. به‌م جۆره‌ش هه‌موو دکتاتۆره‌کانی جیهان بیریان کردۆته‌وه‌ وخۆیان به‌ته‌نها شایسته‌ی حوکم ده‌بینن۰ ئه‌گه‌ر به‌رزانی نه‌بێت کورد یان ئاوده‌یبات یان گورگ ده‌یخوات۰ ئه‌گه‌رچی خۆیان وه‌کوو گورگ که‌وتوونه‌ته ‌ناو ئه‌م وڵاته‌ ووێرانیانکردووه‌۰
(ڕای ئێمه‌ وایه‌ ده‌سه‌ڵات ته‌نها له‌ ده‌ستی که‌سێکدا بێت) ئه‌مه‌ ده‌قی قسه‌ی قسه‌که‌ری پارتی دیموکراتییه۰ ‌
ئه‌گه‌ر وابێت که‌واته‌ حوکم سه‌رۆکایه‌تیه‌، ئه‌ی کوا سیسته‌می په‌رله‌مانی. ئه‌مه‌یه، ئاوایه‌ سسته‌می په‌رله‌مانی به‌مه‌فهووم وتێگه‌یشتنی بنه‌ماڵه‌.
ڕسته‌یه‌کی تر له‌قسه‌ بێبایه‌خه‌کانی ئێمنکی ده‌خه‌مه‌ ڕووی خوێنه‌رانی به‌ڕێز تاکوو باشتر ئاگایان له‌  به‌رپرسه‌کانی وچۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌یان بێت. (سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌کانی که‌مه‌). ئا لێره‌دا هیچنه‌مابوو بۆ ده‌ستکورتی وبێده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ستبکه‌م به‌گریان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە