دیاره گۆڕان ئێستا کاتی زۆره
Wednesday, 05/12/2012, 12:00
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداری کۆبوونه‌کانی مه‌سعود به‌رزانییان ده‌کرد، ئۆپۆزسیۆن وئه‌وانیتر هه‌میشه یه‌کڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ مه‌سعودبه‌رزانی ته‌نها بۆ کاتکوشتنه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باش له‌و کۆبوونه‌وانه وئامانج ومه‌به‌ستی پارتی له‌و جۆره کۆبوونه‌وانه‌ی به‌رزانی تێگه‌یشتبوو وبه‌چاوێکی ڕوونه‌وه لێی ده‌ڕوانی.
گۆڕان له سه‌ر حه‌ق بوو به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی به‌رزانی نه‌ده‌کرد وخۆی لێی دوورده‌خست. حه‌قیبوو کاتێ ده‌یگوت کاتمان نییه به فیڕۆی بده‌ین.
گۆڕان باش ده‌یزانی ئه‌و خڕبوونه‌و‌انه ته‌نها بۆ کاتکوشتن وچه‌واشه‌کارییه. نه‌ک سیاسه‌ت وپلاندانان ونه‌خشه‌کێشان وڕاوه‌رگرتن وچاره‌نووسسازه‌کانه. ده‌یزانی زۆر باش ته‌نها بۆ به‌ر چاوی کامیرا، بۆ زیاتر گه‌وجاندنی میله‌ته، بۆسه‌رقاڵکردنی خه‌ڵکه به‌شتی بێبایه‌خ ولابه‌لا وبێنرخ وڕاکردنه له چاکسازی وناعه‌داله‌تی وقه‌یرانه‌کان. بۆڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتییه که‌ئه‌وه‌نده ی سوپای پێشمه‌رگه‌یه ته‌نها بۆ ده‌هۆڵلێدان وپۆڵشکردنه.
به‌ڵام هه‌فته‌ی پێشوو له‌ناکاو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی پارتی له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان بوو. چی پاڵی به‌گۆڕانه‌وه نا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م هه‌ڵوێسته؟ چی له‌باره‌که گۆڕاوه،چی ڕوویداوه گۆڕان حسابی چیی له‌به‌ر چاوگرتبوو؟ یان له‌وانه‌یه ئێستا کاتی زۆر بێت بۆ فێڕۆدان. له‌وانه‌شه هه‌ستی کوردایه‌تی به‌خه‌ته‌ر زانینی سوپای دیجله وهه‌ڕه‌شه‌کانی مالکی بۆ سه‌ر کورد وهه‌رێم. له‌وانه‌شه چاولێکردنه، گوێگرتنه له‌حیکمه‌ته قووڵه‌کانی به‌رزانی یان به‌شداری له‌خواردنه خۆشه‌کانی.
بۆچی گۆڕان خۆی هه‌ڵقورتانده ناو قه‌یرانه‌که‌وه، قه‌یرانی به‌رزانی مالکی، قه‌یرانی دزی وگه‌نده‌ڵی، قه‌یرانی نه‌وت وناشه‌فافیه‌ت وناڕوونی؟ له کاتێکدا گۆڕان وئه‌وانی تریش باش ده‌زانن به‌رزانی خۆی قه‌یرانه، خۆی قه‌یران دروستده‌کات ووه‌کوو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌کانی جیهان له‌سه‌ر قه‌یران ده‌ژیت ونانیپێده‌خوات وبه‌رده‌وامی به‌حوکمیده‌دات.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌یه‌کی جوانی پێشکه‌شکرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی به‌رزانی، به‌مه‌ش ویستی نیازیباش وهه‌ستی به‌رزی کوردایه‌تی پیشانبدات، به‌ڵام زۆر ساکارن ئه‌وانه‌ی له‌وباوه‌ڕه‌دان که بنه‌ماڵه وسه‌رکردایه‌تی پارتی شتی وا هه‌نگاوی دڵسۆزانه‌ی گۆڕان بهر‌ز ڕاگرن. پارتی شتی وا به‌شه‌رم بۆ خۆی وسه‌رکه‌وتن بۆ گۆڕان ده‌زانێت بۆیه هیچ بایه‌خێکی ناداتێ. بنه‌ماڵه ته‌نها پلانه‌کانی خۆیان، ئه‌جنداکانی خۆیانیان مه‌به‌سته ولاگرنگه.
دووباره هه‌ڵمه‌تی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالکی له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵمه‌تێکی شکستهێناوه چونکه ناتوانرێت ده‌نگی پێویست دژی مالکی کۆبکرێته‌وه. کورد هه‌مووی پێکه‌وه ده‌نگی که‌مه، جه‌ماعه‌ته‌که‌ی عه‌لاوی وه‌کو بنه‌ماڵه ته‌نها له‌پاره وده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێن شیعه‌کانیش هی باوه‌ڕی نین. شیعه‌کان خراپی خۆیان له کوردێکی باش، له سوننه‌یه‌ی باش باشتر ده‌زانن وپشتی یه‌ک به‌رناده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موویان له ژێر کۆنتڕۆڵی ئێراندان وبه‌رژه‌وه‌ندی وفرمانه‌کانی به‌جێدێنن.
که‌واته بابه‌تی متمانه سه‌ندنه‌وه ته‌نها قه‌یرانه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی حوکمی بنه‌ماڵه‌یه شه‌ڕ ڕوونادات چونکه جه‌نه‌ڕاڵ مه‌سروور له‌گه‌ڵ هێزێکه‌وه چوو بۆ که‌رکووک،نه‌ک چونکه سوپای عیراق له تواناکانی مه‌سروور ده‌ترسێت، چونکه بنه‌ماڵه هیچ کاتێ بنه‌ماڵه له شه‌ڕ به‌شدارییان نه‌کردووه ونایکه‌ن. که‌واته به‌شداریکردنی گۆڕان له‌چی بوو؟ چاوه‌ڕێی ڕوونکرنه‌وه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست