کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو مانگ

Tuesday, 19/04/2011, 12:00




پیرۆز بێت له‌ سلێمانی، له‌ گه‌لی کورد،ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی پێی خسته‌ مانگی دووه‌مه‌وه‌. دوو مانگ له‌ هیوا، دوو مانگ له‌ خه‌بات، دوو مانگ به‌ره‌و ڕووناکی، هه‌تاو، دوو مانگ له‌ به‌رده‌وامبوون له‌ شۆرش و هه‌نگاو نان به‌ره‌و ڕۆژێکی ئازاد و ڕووناک. له‌ولاش دوو مانگ ترس و له‌رز، له‌ تێکچوون و شڵه‌ژان،له‌ کرداری نابه‌جێ و ڕه‌ش و شه‌رمه‌زاری، دوومانگ به‌رده‌وام بوون، بێوچان بێ ماندووبوون، ئوقره‌ی به‌ ده‌سه‌ڵات بڕی،له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ژاندی،تووشی دڵه‌ڕاوکێی کرد، بۆیه‌ ئیتر خۆی پێ نه‌گیرا،گلاراوی کرد، ئارامی بڕا،بۆیه‌ ده‌ستی کرده‌ په‌لاماردانی شۆرشگیران، سه‌رای ئازادی،بێ به‌زه‌یی و دڕندانه‌، له‌ دڵێکی پڕ ڕک و قین، به‌کارهێنانی چه‌ک و غاز، به‌کار هێنانی هه‌موو هێزێکیان دژی مله‌ت، چونکه‌ ته‌نها ئازادییان ده‌وێت، سستمێکی مۆدێرن و دیموکرات، بێگه‌نده‌ڵی و دزی ونایه‌کسانی،به‌کارهێنانی غاز دژی مله‌ت هاوکاتبوو له‌ گه‌ڵ یادی ئه‌نفال و له‌ناوبردنی کورد. که‌واته‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ یادی ئه‌نفالدا ئه‌نفالێکی نوێی مله‌تی کرد. ئه‌مه‌یه‌ کوردایه‌تی یان دژایه‌تی مله‌ت؟ له‌پێناوی ده‌سه‌ڵات، هیچ دوودڵی ناکه‌ن له‌ دووباره‌ کردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌ بجه‌ و گه‌رمیان و بالیسان. ئه‌مه‌ نیشانه‌ی دوژمنایه‌تی میله‌ته‌، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی کاردانه‌وه‌ی هاتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکه‌ بۆ لای به‌رزانی، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئیفلاس و خزمه‌تکردنی ئه‌جندای دوژمنانی کورد وکوردستانه‌. ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مه‌ کرده‌وه‌ و ڕه‌وشتی بێت، چۆن ده‌توانێت متمانه‌ به‌مله‌ت بدات و چۆن مله‌ت باوه‌ڕ و متمانه‌ی پێ هه‌بێت.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە