کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەورۆزێكی تر لەكورد وجیهان پیرۆز بێت

Tuesday, 20/03/2012, 12:00






زۆر میللەت لەدنیادا بە بۆنەی نەورۆز ساڵانە ئاهەنگ دەگێَرَن وشایی دەكەن. میللەتی كوردیش یەكێكە لەو میللەتانە. هەندێ بەسەریساڵی نوێی دەژمێرن وهەندێكیش بەهاتنی بەهار وبەسەچوونی زستانی سەرد وپرَچەڵەمە. میللەتی كوردیش لەبەر ئەوهۆیانە وبەڵام هۆی گەورەتر وپیرۆزتر وجوانتریش. یادكردنەوەی نەورۆز لای كورد واتایەكی جوانتر وبەرزتر وپیرۆز دەبەخشێت, نەورۆز كەواتە ئازادی. بۆیە بەهاتنی نەورۆز نەك تەنها هەست بەخۆشیی وشادی دەكرێت بەڵكو هەست بەدڵە خورپە وشۆرشێك وگڵپەیەك لەناخەوە, نوێبوونەوە وهەستێكی زۆرسەیر وخۆشیش دەكرێت. هەستێكی وا لە دەموچاوی هەموو كوردێك رَەنگدەداتەوە ودەبینرێت.
نەورۆزی كورد جیاوازە, خەباتی بەردەوامە بۆ ئازادی. خۆشەویستی كوردە بۆ ئازادی, بۆیە هەمیشە ساڵانە یادی ئەو شۆرشە سەركەوتووە پیرۆزەی باپیران دێنێتەوە یاد كە چەندەهاسەدەی بەسەردا چووە وبۆ نەوەكانی دەگێرێتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری بەشێكی میژووی میللەتەكەیان بن, بۆ ئەوەی یادی شۆرشگێرانی دوێنی بەرزهەڵسەنگێنن, بۆ بەردەوامبوون لە خەبات وتێكۆشان لەپێناوی ئازادیدا.
نەورۆز ئەو هێزەیە,ئەو گڵپە ئاگرەیە ئەو خۆشییەیە كە بۆ ماوەیەك خەم وپەژارە وئەنفال لەبیردەباتەوە,ئەو مەرهەمەیە كەبرینەكان ئارام وسارَێژدەكاتەوە.
كە باس لەنەورۆز دەكرێت پیرەمێردی نەمرم دێتە یاد,خاتو بەلقیس كەئاڵای كوردستانی پۆشیوە حەسەن زیرەكی نەمریش بەدەنگە خۆشەكەی سروودی ئەمرَۆژە ساڵی نوێیە دەڵێتەوە وهەمو خەڵكی كوردستان ژن وپیاو گەورە وبچووك كەس لەماڵ نەماوە بەجلی كوردی رەنگاورَەنگی جوانەوە, بەیەكدەنگ بۆی دەگێرَنەوە. والەولاوە لەسەر لوتكەی هەمو چیاكانی كوردستان ئاگركرایەوە.ئائەوە كاوەیە وكۆمەڵێ لاوی خوینگەرم دەوریان داوە. مژدەیە مژدە بە رَۆژێكی نوێ بەئازادی كورد وكوردستان وكۆتایی چەوسانەوە وزوڵم وناعەدالەتی.
پیرۆز بێت ئەم نەورۆزەش لە میللەتی كورد وهەمو جیهان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە