کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی خەڵك دەڵێت پارتی تیرۆرستە

Saturday, 10/12/2011, 12:00






لەدوای رووداوەكانی زاخۆ هەندێ نووسەر ولایەن یەكسەر پارتییان بەوكارە تیرۆرستییە تۆمەتبار ورَسوا كرد ئەگەرچی هەندێكیتر داوای چاوەرَوانی تەحقیق و لێكۆڵینەوەكان دەكەن.
ئاكامی ئەم لێكۆڵینەوانە زۆ ر دەخایەنێت ولەوانەشە هەر پەردەپۆشی لێدەكرێت وكۆن وبێبایەخ دەكرێت وهیچكەسیش تۆمەتبار ناكرێت وناگیرێت كەواتە بێئەنجام دەمێنێتەوە.
فازل میرانی كەسكرتێری پارتییە دانی بەوەدانا كە پێنجیەكی ئاژاوەچێكان پارتی بوون. نازانم لەسەر چ ئەساسێك ئەو ژمارەیە بەدیاركەوت وئاشكرابوو.
لەسەر چ بنەمایەك ئێمەوانان یەكسەر پارتی لەم جۆرە كردەوانە تۆمەتباردەكەین؟ لە بەغدا, لەشارێكی شیعەنشین كە بۆمبێك یان ئەتۆمۆبیلەك دەتەقێتەوە یەكسەر هەموان دەڵێین ئەمە كاری قاعیدەیە یان جێگاپەنجەی پێوە دیارە, چونكە ئەوناسراوە لەوناوە بەو كردەوە چەپەڵانە. لە كوردستانیش تەنها یەك پارت بەتیرۆر وئیرهابەوە گلاوە وناویدەركردووە وپەیرَەویدەكات وبەمەنهەج دایدەرَیژێت وپەنای بۆدەبات ئەویش پارتییە, بەتایبەت لەهەولێر وبادینان.
چەندجارێك لەهەولێر هەوڵی خۆپیشاندان درا وهەموو بینیمان چۆن درَندانە پارتی بەرەنگاریان دەبووەوە ونامرۆڤانە سەركوتدەكران. بەڵام ئەو كاتەی لایەنگرانی هەڵمەتیان بردە سەر وەزارەتی خوێندنەباڵاكان وبەردبارانكرا چونكە وەزیرەكەی سەربەیەكێتییە, ئەوكاتەی لایەنگرانی بارەگاكانی گۆرَانیان لە هەولێر ودهۆك سووتاند, پێشتریش هی یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی دەوری پارتی تەنها تەماشاكەر بووە وهیچ دەورێكی ئیجابی نەبووە.
لە 17ی شوبات ورَۆژانی دواتر بەدەیان منداڵ ولاوی ئەم میللەتە بەدەستی پارتی كوژران وبرینداربوون دەسەڵاتیش تاكو ئێستاش ئەو باسەی بێبایەخ وپشتگوێ خستووە, پیلاندانان بۆ كوشتنی سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن,توند وتیژی دژی خۆپیشاندەرانی سەرای ئازادی ودەستگیركردنی شۆرشگیران وچالاكوانان ورَۆژنامەنووسان,بڵاوكردنەوەی ترس وئیهانە ولێدان, رّفاندن وكوشتن ولەناوبردنی دەیان كوردی دڵسۆز لێرەولەوێ, خۆدزینەوە لەچاكسازی وپەنابردنەبەر فێڵ ودرۆ وكاتكوشتن, هەندێ نموونەن كە پارتی رێگای توندوتیژی وتیرۆر ورێگای ئەمنی تەنها رَیگان بۆ پەیوەندی ورَەفتار لەگەڵ میللەت وئۆپۆزسیۆن وبەرنگاربوونەوەی قەیرانەكان.
یاریكردن بەدین وەكو وەرەقەیەكی سیاسی,یاریكردنە بەئاگر.ورووژاندنی ئەم مەسەلەیە كەزۆرخەتەرناكە,وهەوڵدانی پارتی بۆدیار خستنی ئاژاوەكەی زاخۆ بەشێوەی دوژمنایەتی ئیسلام لە گەڵ ئاینی مەسیحی ویەزیدی كەلەحەقیقەتەوە دوورە, زۆر ترسناكە وبێباوەرَی وترس لەناو كوردستان بڵاودەكاتەوە وئاسایش وئارامی كوردستان لاواز دەكات. ئەمە یەكەمجار نییە, لەكاتی شەرَی دراو ودەسەڵات پارتی لەسەر ژێی بادینانی وسۆرانی یاریدەكرد, هەروەها لەكاتی رَۆژانی سەرای ئازادی پارتی پەنای دەبردە بەر هەولێری وسلێمانی. ئەم كردەوە ناشایستە وناماقووڵ ونامرۆڤانە كردەوەی كوردێكی دڵسۆز نییە, كار ومنهاجی, تەسكبینین وچاوچنۆكی وفەشەلی پارتێكی تیرۆرستە.
لەبادینان پارتی بەئاگر وئاسن حوكم بەرَیوەدەبات,نەكتەنها خۆپیشاندان قەدەغەیە بەڵكو رَادەربرَین وقسەكردنیش ئەنجامەكەی نانبرَین وزمانبرَین وبێسەروشوێنكردنی خاوەنەكەیەتی بێجگە لەهەڵواسینی دەیان درۆ وبوختان ورَسواكردنی. گرتن وبێسەروشوێنكردنی بەرپرسەكەی ئاسایش لەئیبراهیم خەلیل بەڵگەیەكی بچووكە.
كەواتە ئەوەی لەزاخۆ رَوویدا بەهیچ شێوەیەك بەبێ ئاگاداری وپلانی پارتی رَووینەداوە.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە