کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماستاوچێتی وشانته‌کاندنیش داهێنانه‌

Monday, 31/12/2012, 12:00




له‌و کاته‌ی شاره‌زایانی ئابووری له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌رێم به‌قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی ئابووری  له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به‌هۆی به‌د مه‌سره‌فی وبێپلانی وهه‌ده‌ردان، حکوومه‌تی هه‌رێم داهێنانێکی نوێی  هێناوه‌ته‌ئاراوه‌ بۆ به‌هه‌ده‌ردانی زیادتری موڵکی گشتی.
حکوومه‌تی هه‌رێم نزیکه‌ی ۷۰۰که‌سی ده‌ستنیشان کردووه‌ بۆ پاداشکردنیان، گوایه‌ داهێنه‌رن، له‌ چیدا و  له‌چ مه‌یدانێکدا تاکوو ئێستا ئه‌وه‌ ڕووننییه‌.
له‌هه‌موو جیهان ساڵانه‌ شه‌ش حه‌وت که‌س ده‌ستنیشان ده‌کرێن که‌ داهێنانێکی له‌خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی وبۆ  هه‌موان هێنابێته‌ئاراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌مه‌یدانی ئابووری وپزیشکی ومافیمرۆڤ وئاشتیدا۰ ئه‌مانه‌ به‌ خه‌ڵاتی نۆبڵ  پاداشده‌کرێن.
ئه‌وه‌ی لام سه‌یربوو له‌شان ناوه‌کان ناوی هه‌ندێ شار نووسراوه‌ له‌ باتی ئه‌وه‌ی بۆمان دیار بخه‌ن له‌ چ  بوارێکدا داهێنانیان ئه‌نجامداوه‌، چه‌ندیان له‌ بواری ئابووری وپلاندانان بۆ کشتوکاڵ، چه‌ندیان پلانی له‌  له‌ناوبردنی هه‌ژاری وکێ وکێ پلانی توکمه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کودستان داڕشتووه‌.
له‌گه‌ڵ ڕیزم بۆ زۆربه‌یان هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ که‌ناویان بڵاوبۆته‌وه‌ بێجگه‌ له‌ ماستاوچێتی وکلک له‌قاندن  وشانته‌کاندن وپێهه‌ڵدان به‌به‌ژن وباڵای به‌رزانیه‌کان هیچ داهێنانێکیتریان نییه‌. خۆ له‌وانه‌یه‌ حکوومه‌ت له‌  سه‌ر حه‌ق بێت چونکه‌ ئه‌و کاره‌ به‌هه‌وو که‌سێک ناکرێت، بۆ هاندانی هه‌ندێ که‌سیتره‌ له‌و مه‌یدانه‌دا  بێنه‌پێش وخۆ بنوێنن۰ هه‌ندێ له‌وانه‌ی ناوی هاتووه‌ ته‌نها چونکه‌ کوڕه‌ ‌ئاغایه‌، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ش حه‌قی خۆیانه‌. کۆمه‌ڵه‌ ناوێکیتر ده‌ناسم گۆرانیبێژن.
ئه‌گه‌ر هه‌موو هونه‌رمه‌ندان به‌ ناوی بایه‌خدانی حکوومه‌ت  به‌ هونه‌ر وهونه‌رمه‌ندان یارمه‌تی وبایه‌خیان پێبدرایه‌ هیچی تێدانه‌بوو، به‌ڵام چ داهێنانێکیان هێناوه‌ته‌  ئاراوه‌ ئه‌وه‌ تاکوو ئێستا دیارنییه‌ ونه‌زانراوه‌. له‌کاتێکدا هونه‌رمه‌ندی وامان بۆ په‌یدابووه‌ داهێنانی زۆر ی له‌مه‌یدانی ڕانپیشاندان وئاگربه‌ردان وتێکدانی گه‌نجاندا پێشکه‌شکردووه ‌به‌ڵامناوی نه‌هاتووه‌۰
شتێکیتری نادیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا له‌سه‌ر حسابی په‌نجا به‌ په‌نجا نێوان پارتی ویه‌کێتی ئه‌و لیسته‌ دانراوه‌ یان  ئه‌مه‌ داهێنانی پارتییه‌ که‌ ده‌ستێکی باڵای هه‌یه‌ له‌ داهێنان له‌گه‌نده‌ڵی ودزی وهه‌ده‌ردانی سامانی کورد،  ئه‌م پاره‌ دابه‌شکردنه وکڕینی زمه‌تی خه‌ڵک‌، چه‌واشه‌کانی مه‌سعودبه‌رزانی وقه‌یراندروستکردن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مووی له‌پێناو هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی کوردستانه‌،که‌هێشتا کاته‌که‌ی ده‌ستنیشان نه‌کراوه‌ وترسێکی  گه‌وره‌ی لای ده‌سه‌ڵات وبنه‌ماڵه‌ ورووژاندووه‌۰

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە