کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا نێچیرڤان هەوڵ وتەقەللای چی دەدات

Sunday, 29/01/2012, 12:00





ئەوەی باوە لەهەموو دنیا وبەتایبەت لەجیهانی دیموكراتیدا لەدوای ئەوەی سەرۆكوەزیران دەستنیشان دەكرێت وبەرَەسمی ناودەبرێت ئینجا جەنابی دەستدەكات بەجموجووڵ وچوون وهاتن ودانوستان لەگەل ئەولایەنانەی لە بەرنامەی حكومەتەوە نزیكن ودانەبەدانە لەگەڵ وەزیرە پاڵێوراوەكان دادەنیشێت وتوانا وزانستییان رەچاودەكات وهەڵدەبژێرێت.
لە كوردستان بەتایبەت لای پارتی هەمووشتێك پێچەوانەیە. ئەمە مانگێك زیاترە حكومەتی پێشوو ئیستقالەی دایە ودەستی لەكار كێشاوەتەوە بەلام بۆ كاتكوشتن, ئەگەرچی كات لای مرۆڤی دانا زێرَە, هێشتا سەرۆكی حكومەتی نوێ بەفەرمی دەستنیشان نەكراوە, هەر وەك ئاشكرا دیارە وزۆركەس باسی لێوەدەكەن بەترس ودوودڵی ودڵەرَاوكێوە چاوەرێی 17ی شوبات دەكەن. ئەگەر شتێ رَوویدا ئەوە كابینەی پێشو ود.بەرهەم بەرپرسیارن ولەئەستۆی یەكێتییە ونێچیر وپارتی حەقیان بەسەرەوە نییە.
ئەوەی لەم رَۆژانە دەبینرێت وسەرنجرَائەكێشێت هەوڵ وتەقەللایەكی بێوچان وگەرموگورَی نێچیر بەرزانییە لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن وهەوڵی بێلایەنی وبێدەنگییان دەدات وداوای گەرانتی دەكات.
من ئەم چوون وهاتن وداوانەی نێچیرڤان بەقێزەون وگەمەی منداڵانە وزۆرسەیر دەبینم. نێچیر دەبوایە پێش ئۆپۆزسیۆن هەوڵی رَازیكردنی میللەتی بدایە بەدەم داواكانیەوە بچێت هەنگاوی دڵسۆزانە بۆ سەروەری یاسا وچاكسازی ودووچاری گەندەڵی بنێت ئەوكاتە ئۆپۆزسیۆن خۆی هوڵی بەشداریكردن لە حكومەت دەدات. بەڵام پارتی عەرەبانەكە پێش ئەسپەكە دەبەستێت و دەیەوێت وابەئاسانی ئۆپۆزسیۆن لە پەلوپۆ بخات ودەمبەستە بكات وئەوانیش بەكەیفی خۆیان بەردەوام بن لە دزی وتاڵانكردن.
ئۆپۆزسیۆنی كوردی خاوەن باوەرَ ومتمانەی میللەتن وبەسەردانێك وبزەیەك وقسەیەكی نەرم ناخەڵەتێن ودەستبەرداری بیر وباوەرَ ودروشمە پیرۆزەكانیان نابن وهەرگیزاوهەرگیز نابنە مایەی بێئومێدی وبێهیوایی میللەت. دانشتنێك وچاوپێكەوتنێك لەسیاسەت زۆر ئاساییە بەڵام پارتی دەیەوێت, هیوایە بە خۆی وجەماوەرەكەی بدات با درۆش بێت, لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەرگاداخستنەكەی یەكگرتوو رَەوا وگونجاوتر دەبینم.
سەركەوتن وگەرەنتی سەركەوتن بەكردەوە لەهەولێر دەكرێت.كردار شەرتە.بەڵام نەكتەنها بەقسە. با پارتی ونێچیرڤان لە بەرَێز نەوشیروان مستەفاوە فێر بن چۆن گەندەڵی چارەسەر وبنبرَدەكرێت.ئەمەیە سەركردە وئاوایە عەدالەت وخزمەتی خەڵك وهەستی كوردایەتی وجورئەتی بریاردان.نەوشیروان ئەو رَووناكییەی تاریكی كوردستانی رَەوانەوە.نەوشیروان بارانە ئەگەرچی هەندێك تەرَدەكات بەڵام خێر وبەرەكەتە بۆ میللەت. پارتیش باش ئەمە دەزانێت بۆیە دەیانەوێت بەفەنوفێڵ بیشكێنن. بۆیە كاتكوشتن وخولانەوەی نێچیرڤان بەدەوری خۆدا هیچ سوودێك بەدەستناهێنیت وبێئامانج دەبێت. بەڵام خنكاو حەقی خۆیەتی چەند پەلەپەل وهاواربكات.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە