کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با به‌ڕاپه‌ڕین پێشوازی له‌ ڕاپه‌ڕین بکه‌ین

Saturday, 09/03/2013, 12:00








مانگی ئادار مانگێکی زۆر سه‌یر وسه‌رنجڕاکێشه‌ له‌ ژیان ومێژووی کورددا۰ مانگی نسکۆ وشکست و دۆڕانه‌ هه‌ر وه‌ها مانگی تووڕه‌بوون وئازادی وسه‌رهه‌ڵدانه‌.
ڕاپه‌ڕین ئه‌و ناوه‌ پیرۆزه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ خۆش وپیرۆزانه‌مان بیردێنێته‌وه‌ که‌ گه‌لی کوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا هه‌موو شار ولادێکانی کوردستانی پیرۆزمان ئازادکرد وله‌به‌عسی پیس وگڵاو، له‌ئه‌ژده‌هاک  ڕاماڵی وپاککرده‌وه‌ وموژده‌ی سه‌رکه‌وتن ونه‌ورۆزی پێبه‌خشین.
ئه‌وه‌ی به‌ ڕاپه‌ڕین به‌دیهات وده‌ستکه‌وت به‌ ده‌یان ساڵی شۆرشی چه‌کداری وکوردستان وێرانکردن و  هه‌زاره‌ها شه‌هید وقوڕبه‌سه‌ری وده‌ربه‌ده‌ری به‌دینه‌هات.
بۆیه‌ ڕاپه‌ڕین نه‌ک شۆرشی چه‌کداری باشترین ڕێگاچاره‌ی کورده‌ بۆ ڕزگاربوون له‌ حوکمی عه‌شایری  وبنه‌ماڵه‌ی دواکه‌تووی دز وناعادل.
له‌ مێژووی نزیکدا تاڵی وئازاری چه‌کهه‌ڵکرتنی یه‌کێتی نیشتمانیمان دژ به‌ قۆرخکردن ودکتاتۆری پارتی  بینی وچه‌شت، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش وه‌کوو بینیمان وبه‌خۆیان سه‌پاندیان که‌ هیوا ونیازیان نه‌ک یه‌کسانی  ونه‌ مافی مرۆڤه‌ به‌ڵکوو ته‌نها پاره‌ وده‌سه‌ڵاته‌.
له‌ شۆرشی چه‌کداریدا که‌ ئێستا هه‌ندێ دڵسۆز ونیشتمانپه‌روه‌ر داوا وبانگه‌وازی بۆ ده‌ده‌ن ڕێگا بۆ  بنه‌ماڵه‌ خۆشده‌کات بۆ به‌کارهێنانی چه‌ک وکوشتن که‌ ته‌نها شته‌ شاره‌زایی وزانینیان تێدا هه‌یه‌.
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌ دژی میله‌تی کورد هیوا وئاواته‌کانیه‌تی، له‌ هه‌مان کاتدا خزمه‌تکاری هه‌موو بێگانه‌کانه‌  ئه‌و کاته‌ به‌ ناوی به‌ره‌نگاری ولێدانی په‌که‌که‌ وه‌ داوای یارمه‌تی له‌ تورکیا ده‌کات،به‌ناوی دژایه‌تی پژاک  هاوار ده‌باته‌ به‌ر ئێران وبه‌ناوی یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق په‌نا ده‌باته‌ به‌ر حکوومه‌تی عیراق. شتی وا  کرده‌وه‌ی ڕه‌ش وپیسی وا له‌ پارته‌که‌ی مه‌سعودبه‌رزانی ده‌وه‌شێته‌وه‌ وله‌وباره‌یه‌وه‌، له‌ گڵاوکردنی خاکی  کوردستان وڕێدان به‌ سوپای دوژمنان ده‌ستێکی باڵای هه‌یه‌.
بۆیه‌ له‌ یادی پیرۆزی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی کوردستان ڕاپه‌ڕین به‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئازادی میله‌ت و وگۆڕینی ئه‌م باره‌ ناله‌باره‌ ده‌بینم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە