دەوڵەتی كوردی بە ڕێوەیە وكەس ناتوانێت ڕێ لە ڕۆژ بگرێت
Friday, 28/10/2011, 12:00
ئایا دەوڵەتی كوردی خەونە ودامەزراندنی بەدیهێنانی قەتوقەتە. ئایا لەجیهاندا ,لەژیانی میللەتاناشتی بەدینەهاتو هەبووە؟ ئەگەر مێژوو بخوێنینەوە ئەوەمان بۆ دوپات دەبێتەوە كە هێزی میللەت, ئیرادەی میللەت شتی زۆر سەختی بەدیهێناوە,تەگەرەی زۆر گەورەی پەڕاندووە وسەركەوتووە. هەموو گەلانی عیراق تاكو ساڵی 2002 ,
لەڕوخان وچوونی سەددام بە تەواوی بێهیوابوو وامان دەزانی ئەمریكاش دەرەقەتی نایەت بەڵامدوای ساڵێك بینیمان چیلێهات. دەسەڵاتێكی وەك حوسنی موبارەك لە میسر دوای سی ساڵ لەدەسەڵات, لەگەڵ نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز, بەهەبوونی دوو میلیۆن پیاوی ئاسایش فەرموو چی بەسەرهات و بوو بە دەرس و عیبرەت, شەرمەزار وڕسوابوو ئێستا لەدادگایە دەپاڕێتەوە وداوای لێبوردن دەكات. هەر وەها هەموو بینیمان قەزافی بەچدەردێك چوو. زور كەس پێیان وابوو لەهەموو دنیا بەهار و گۆڕین دەست پێبكات بەڵام سوریا ناگرێتەوە, پەنجاساڵ لەحوكمداری پۆلیسی وهەبوونی چەند جۆرێك پۆلیس وسوپا وئاسایش وبەڕوەبردنیان لەلایەن برا ومام وخاڵ بەڵام ڕۆژانە بەهەزاران بەبێترس داوای ڕوخانی ئەسەد دەكەن وبەردەوام خوێن پێكەشی ڕێگای ئازادی دەكەن, من دەبینم شەوی تاریان دەرباز كردووە وبەرەو كازێوە هەنگاودەنێن. كەواتە لەژیاندا هیچ موستەحیل نییە. ئەو كاتەی جام پڕدەبێت, ئەوكاتەی هەویرەكە هەڵدیت,ئەوكاتەی میللەت لەزستان وسڕبوونی زستان ڕزگاریبوو هەنگاو بەرەو بەهار دەنێت, ئەو كاتەی خولیای ئازادی كەوتە سەری ببینە چی ڕوودەدات, وەكو لافاو هەمو دز وگەندەڵەكان ڕادەماڵێت و ڕۆژی نوێ سەرهەڵدەدات. وەكو بومەلەرزە عەرشەكان دەهەژێن و دەلەرزێن ودەڕووخێن.
چوونی سەددام وقەزافی وبنعەلی و موبارەك موژدەیە بو گەلی كورد بەچوونی بەرزانی وڕووخانی بنەمالە. ئەمانە هیچ كاتێك لەهیچكام لەوان بەهێزتر نەبوون, میللەتی كوردیش بەژن وپیاوەوە هیچكاتێ لە كەس, لەهیچ میللەتێ كەمتر نەبووە لە خەبات وچاونەترسی وجورئەت و لەمەرگ نەترسی ناوی بەرز ودیارە. كەس ناتوانێت ڕیً لە ڕۆژ بگرێت. میللەتێك لە چەكی كیمیاوی بەهێزتربێت میللەتێكی زیندو و موژدەبەخشە, جیگای هیوا وئومێدە.
ئەمڕۆ بەهارە, ڕۆژی میللەتانە وهەمو مرۆڤایەتی, هەمو دەوڵەتانی جیهان بەتایبەت ئەمریكا وئەوروپا پشتگیری وپیرۆزبایی لێدەكەن حەیفە ئەم هەلە لە دەست بدەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست